20ఌ

1.1K 193 264
                                    


لەسەر سۆفەکە دانیشتبوون  یاری بە پرچی دەکرد و تەواوی شتەکای بۆ گێڕایەوە ــ کە دایک و باوکی چەندە نیگەرانن


لیڤیا  نەیدەتوانی فرمێسکەکانی بوەستێنێت  بەبەردەوامی دەگریا

بەبێ دەنگی سەیری دەکرد ' دڵی ئازاری دەبێت هەرکات لیڤیا دەگری بڵێی دوای بگۆڕێ ؟ یان هەمیشە بەم شێوەیە خۆشی بوێت

لە ئامێزی گرت و نێوچەوانی ماچکرد

لیڤیـا ' بیریان دەکەم ' زۆر بیریان دەکەم

جۆنکووک ' تێدەپەڕێت ـ

لیڤیا سەیری کرد ' ماچی هەردوو ڕوومەت و نێوچەوانی کرد دواتر سەری خستە سەر سنگی

دەبێت زۆر سەخت بووبێت بەبێ خێزان
ببوورە جۆنکووکـی



هەستی دەکرد دەگری ...هەرگیز کەس ئەم وشانەی پێ نەوتبوو
هەرگیز لەگەڵ کەسێک لە یەک ماڵدا بەم شێوەیە نەببوو
هەرگیز خواردنی ئامادەنەکردو کەکەسی بەرامبەر بە  دڵخۆشیەوە بیخوات و ئاسوودەبن دواتردابنیشن و دەردەدڵ بۆ یەکدی بکەن

هەموو شت لەگەڵ ڤــیـا نووێ بوو






لیڤیـا ' کەوایە گومانت لەهەرکەس بوو وە بە باوکی خاتوو میا'ت وتووە پاش ماوەیەک بە مردووی دۆزیتەوە  ؟

جۆنکووک ' بەڵێ بەو شێوەیە بوو

لیڤیـا ' کەوایە ئەو لەم کارەدا هەیە .... ئەو هەموو شتەکان دەزانێت

جۆنکووک ' منیش دەزانم بەڵام ئەو پڕ دەسەڵاتە   ' تەنانەت گومان دەکەم کۆمەڵەکەش نەتوانن  زانیاری و چاودێری ئەو بکەن  بەو شێوەیە من دەستە وەستان ماومەتەوە

لیڤیـا ' نەخێر تۆ باشترینی ئەوت لەبەر دەستە

جۆنکووک ' باشترینی ئەو ؟

لیـڤـیـا ' مـیـا ' هاوسەرەکەت

'
'

دوو ڕۆژ تێپەڕی

جۆنکووک لەگەڵ گەنجترین ئەندامی کۆمەڵەکە لە کافێیەک دانیشتبوون ـ ئەو زۆر جوان و سەرنجڕاکێش بوو هاوتەمەنی جۆنکووک بوو   هەر کچێک بەوێدا تێپەڕیایە  تاکو کۆتا ساد سەیری دەکرد وهەناسەی قوڵی هەڵدەکێشا

𝙎𝙏𝙄𝙇𝙇 𝙒𝙄𝙏𝙃 𝙔𝙊𝙐Where stories live. Discover now