14ఌ

1.1K 200 269
                                    



بەو شێوەیەی کرد هەوڵدان بۆ فەرامۆشکردنی خاتوو گەنجەکە جێبەجێ دەکرا لەلایەن جۆنکووکەوە

لە ژوورەکەم هاتمە دەرەوە ژێرچاوەکانم ڕەنگیان گۆڕابوو  تەنها دەمویست هەست بە هیچ نەکەم نەپەشیمانی نە دڵتەنگی نە نائومێدی
ئەوە بڕیاری منە ... هەرگیز ئەو کارە ناکەم دان بە خۆدا دەگرم

ڕۆشمە خوێندنگە  مێشکم بێزای دەکردم دەربارەیی هەموو شتێک خۆم دەدزیەوە لەوەی کە ببینم
بە ڕێڕەوەکەدا تێپەڕیم

هەناسەکانم خاوو بوونەتەوە
ناتوانم .... دەبێت زۆر نزیک بم لە ئەو
دەبێت نزیک بم لە گوڵە شینەکەم
ئەو گوڵە شینەکەی منە

خۆی ڕازاندۆتەوە ئارایشتی کردوە قژەکانی جیاوازن ئەمڕۆ وە بە زەردەخەنەوە سەیری دەکات دەبێت بڕۆم و وون ببم
وە تۆش دەبێ ون بیت بچکۆلانەکە ئەگەر نا لەگەڵمدا تێدەکەویت

ڕۆشتم و ئاوڕم نەدایەوە وە تەواوی کارەکانم کرد تاکو دوور بم لێی
توڕە دەبووم
جێگاکەیم گۆڕی
تاقیکردنەوەم کرد بێ ئەوەی بزانێ
وە لە پێش چاوەکانم گریا
وە منیش ئەوم شکاند لەنێو هەمووان

خەریکم چ نەفرەتیەک دەکەم ؟

هەناسەکانم توند ببوون کاتێک لەلای دارەکە بە دزیەوە سەیرم دەکرد
من ناتوانم بڕۆمە لای هەرچەندە پڕ بە دڵ دەمەوێ قاچەکانم جوڵە بکەن
هەندێک کات دەمەوت بە بیانووی جۆراوجۆ ناوت بهێنم و هەوڵبدەم کە ئاسایییە لە تۆ نزیک بم و پەیوەندیم هەبێت
خۆشم دەزانم خۆم هەڵدەخەڵەتێنم ئەما هێشتا زەردەخەنە بۆ خۆم ئەکەم و خۆم ئاسوودە دەکەم بەوەی کە دەڵێم لە من خراپتر هەیە
لە من شێت تر هەیە  ڕەنگە خودا لێم خۆشبێت و چاوپشیم لێ بکات

هەفتەیەک بێدەنگ بووهەستم دەکرد بۆ شتێک هەوڵدەدات بەبەرەوامی ئەو شتانەی دەنووسیەوە کە من دەموت و بەباش گوێی دەگرت وە تاقیکردنەوەکەمان کرد هێندە بەپەرۆش بووم کە خۆم نەگرت و بە زووی پەڕاوەکانم برد تاکو بزانم ئەو باش بووە یاخود نا
دەگەڕام و دەگەڕام تاکو ناوەکەیم دۆزیوە یۆن لیڤیا بەخێرایی سەیرم کرد

گووڵ شینەکەی من تەنها یەک وەڵامی هەڵەیە
وەک پیاوێکی شێت زەردەخەنەم دەکرد و بۆی دڵخۆش بووم دەبێت چەندە هەوڵی دابێت ؟
شانازی پێوە دەکەم

پەڕەکەی ئەوم جیاکردەوە و سەیری تەواوی ئەوانی ترم کرد
سۆفیا هەمان نمرەی ئەو دەهێنێت
ڤیاکەی من دڵتەنگ دەبێت. من دەبێ کارێک بکەم دەبێت و ابکەم ئەو دڵخۆش بێت

𝙎𝙏𝙄𝙇𝙇 𝙒𝙄𝙏𝙃 𝙔𝙊𝙐Where stories live. Discover now