21ఌ

971 184 345
                                    


سەیری کرد کە هیچ جلێکی لەبەر نییە
شڵەژابوو دڵی قورس ببو هێڵنجی دەدا بەخێرایی هەستا و جلەکانی لەبەرکرد و ئاوێکی کرد بە ڕووخساریدا ـ سیوچی ئۆتۆمبێلەکەی برد و گەڕایەوە ماڵەکەی
گیانی دەلەرزی و نەیدەزانی چۆن بیر لەوە بکاتەوە کە ڕوویداوە



لیڤـیـا

دەستەکانی تێکەڵ ببون هەرچەندە دەیویست درگاکە بکاتەوە نەیدەتوانی تاکو لە کۆتایدا درگاکە لە ناوەوە کرایەوە

لیڤیـا ' جۆنکووکـی

ناوی هێنا کاتێک چاوەکانی خەواڵوو دیاربوون وە قژەکانی کەمێک شێواو بوون

گیانی جۆنکووک

باوەشی کرد ودەستەکانی لە پشتی توند کرد ـ هێندە توند کە چاوەکانی لیڤیا بەتەواوی کرانەوە  و بەئاگابوون 

ڤــیــا
دەزانیت کە خۆشمدەوێی وایە ؟
دەزانیت ئەی وانییە ؟

هەندێکجار تەنها خۆشەویستی بەس نییە بەڕیز جیۆن جۆنکووک

لیڤیا ' دەزانم منیش خۆشمدەوێی ـ تەنها تۆم هەیە

فرمێسکێک لە چاوی کەوتە سەر شانی لیڤیا ـ ئەو خیانەتی کرد
هەم لە تۆ هەم لە هاوسەرگیریەکەی

پیاوی گەمژە دەکرێت خۆت یەکلایی بکەیەوە ؟

لیڤیا ' جۆنکووک ' تـۆ دەگری ؟

جۆنکووک باوەشەکەی جیاکردەوە و سەیریکرد ' تەنها ئەوە بزانە کە خۆشمدەوێی ئەوە تاکە شتە کە لێی دڵنیابم

بۆ ماوەیەکی کورت سەیری کرد دواتر ڕۆشت بەو شێوەیە گوڵ شینەکەی بەجێهێشت و ئاوڕی نەدایەوە













خەریک بوو ژیانی ڕێک دەکردەوە هەژدە ڕۆژ تێپەڕیبوو تەنها بۆ چەند ساتێک دەڕۆشتە لای لیڤیا وە چاودێری کردنی دابووە دەستی کۆمەڵەکە ' پارێزەری کۆمەڵەکەی بەکارهێنا و پەڕاوی جیابوونەوەی ئامادەکردبوو وە دایک و باوکی لیڤیای فەرامۆشکردبوو هەرچەندە بەڵێنی بە ڤیا دابوو ئاگەداریان دەبێت
ئەو هەڵەیەی ئەو شەوە کرا مێشکی پەرێشان کردبوو
نەیدەتوانی ئامانجێکی دیاریکراوی هەبێت
وە نەیدەتوانی سەیری چاو جەستە و دڵە پاکەکەی لیڤیا بکات
وێران دەبوو
قێزی لە خۆی دەکردەوە
بۆیە دەبوو هەموو ئەمانە بوەستێنێت



𝙎𝙏𝙄𝙇𝙇 𝙒𝙄𝙏𝙃 𝙔𝙊𝙐Where stories live. Discover now