17ఌ

1.1K 213 393
                                    




لە پێشم دەڕۆیشت وەک ئەوەی گەورەی من بێت

وەک ئەوەی پـیــاوی من بێت





گەیشتینە ئەوێ کوڕێکی گەنج پاسەوانی دەکرد کاتێک ئێمەی بینی

بـەڕێز جـۆنـ

تەواوکەری قسەکانی نەکرد ... سەیری جۆنکووکم کرد

لیڤیا ' ناوی تۆ دەزانێت ؟

زەردەخەنەیەکی کرد ' ڕەنگە باوکی یەکێک لە خوێندکارەکان بێت

ئاهـ بەڵێ بەڵێ مامۆستا جیۆن خۆشحاڵبووم بە بینینت

جۆنکووک ' سوپاس ئاهـ دەکرێت بۆ کەمێک بێینە ژوورەوە ؟ زۆرمان پێ ناچێت دڵنیابە

' بێگومان بێگوما

قسەکانی خێرا بوو وەک ئەوەی خۆی لە ئێمە ڕزگاربکات بەڵام جۆنکووک گوێی پێ نەدا دەستی گرتم و بۆ نێو پارچە زەوییە گەورەکەی بردم

سەیرکە ئەسپەکان لێرە ڕاهێنان دەکەن
وە لێرە دەخۆن و دەخەون
ئەمە بەکاردەهێنن تاکو قاچەکانی ئازاری پێ نەگات


ئەو بەردەوام بوو لە باسکردنی تەواوی شتەکان بە ئاشکرا دیاربوو کە ئەسپـی خۆشدەوێ .. کەوایە باشە ئیتر منیش ئەسپەکانم خۆشەوێت

کوڕە گەنجەکە گوریسی ئەسپەکەی لە دەست بوو بە هێمنی بۆ لای ئێمە دەهات ئەسپێکی گەورە و بەهێز چاوەکانی دەبریکانەوە

ئەوە چییە ؟ ئایا ئەسپی لە من خۆشتر دەوێ ؟ چونکە چاوە ڕەشەکانی جۆنکووک'یش دەدرەوشێنەوە

جۆنکووک ' ئای خوایە نایاب دەرناکەوێ ؟؟ زۆر ناوازەیە

تەنها سەیرم دەکرد .... سوێن دەخۆم بەم شێوەیە ژیکەڵەیە

وشەکانم لە ناخی خۆم تەواو نەکرد کاتێک قۆلی بۆدیەکەی هەڵدایەوە تاکو نیوەی قۆلەکانی .... برۆکانی گرژ کرد کاتێک خەریک بوو قۆلی بۆدیەکەی چاک دەکرد وە ئەم بۆدیە گوناهبارە
بەتەواوی باوەشی بە جەستەیدا کردوە .... من بیر لە چی دەکەمەوە ؟

ئەو زۆر ئاسایی بوو وەک ئەوەی ئەسپەکە هی خۆی بێت خواردنی پێ دا و دەستی بە سەریدا دەهێنا

ڤــیــا دەتەوێت گێزەری پێ بدەیت ؟ دەی وەرە یارمەتیت دەدەم

دەستەکانی لەسەر دەستم بوو یارمەتیدام لەوەی خواردن ی پێ بدەین دواتر وەک شارەزایەک ڕۆشتە سەر ئەسپەکە

𝙎𝙏𝙄𝙇𝙇 𝙒𝙄𝙏𝙃 𝙔𝙊𝙐Where stories live. Discover now