1ఌ

1.7K 199 276
                                    


قاچەکانم بەیەکدا دەدا ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژمە لە خوێندنگە تازەکەم باوکم وتی کەوا ئەو دەمبات تاکو دەستپێکێکی ناوازە بێت
نازانم بۆچی لە کۆتاییەکەیدا دەبوو بگوازمەوە ! یانی یازدە ساڵی خوێندنم لە خوێندنگەیەکی ئاسایی بوو بۆچی دەبوو لە کۆتا ساڵدا بڕۆمە دانەیەکی تایبەت ؟ من زۆر ناڕەحەت بووم لەم بارەیەوە هەرچەندە چەندین جار هەوڵم دا ئەم بابەتە دابخەین و تەنها لە خوێندنگەکەی خۆم بەردەوام بم بەڵام ڕازی نەبوون و پێیان وتم کەوا خۆیان باشتر دەزانن

باوکم قوڕگی پاک کردەوە و قسەی کرد

' بزانە کچەکەم من تۆم هێناوەتە ئێرە تاکو توانای بەدەستهێنانی نمرەی بەرز ئاسانتر بێت لەلات بێگومان بە لەوەی ئەرکی تۆ تەنها ئەوە دەبێت کە هەوڵبدەیت تەواوی شتەکانی دیکە بۆ من و دایکت لێبگەڕێ باشە ؟

باشە باوکە بێخەمبە '

بە کورتی جوابم دایەوە ... ئەوە شێوازی منە کاتێک شڵەژاوم و هەست بە ناڕێکی دەکەم ... ئەو هەموو ساڵێک هەمان قسە دەکاتەوە لەکاتێکدا دەزانێت من تەنها بۆ خوێندن دەچم بۆ خوێندنگە تەنانەت هاوڕێی زۆریشم نییە کاتێک دەڵێم دەڕۆم بۆ خوێندن هەربەڕاستی دەڕۆم بۆ خوێندن

گەیشتینە ئەوێ  ... بینایەکی پاکی ناوازە بەردەم ئەوێ هەمووی گوڵی جۆراوجۆر بوو ڕێڕەوەکە بچووکترین پیسی لێ بەدی نەدەکرا شوشەی درگا و پەنجەرەکانی خاوێن بوو وە هیچی نەشکابوو من ڕانەهاتووم بەمە ! کاتێک بەتەواوی ڕۆشتینە ژوورەوە چاوەکنم گەشابوونەوە لە گەورەی و ڕێکی ئەوێ وەک ئەوەی بە چەند هەنگاوێک بۆم دەربکەوێت بۆچی ئەوانەی لێرە دەخوێنن هێندە جیاوازن !

سڵاو بەڕێزم  کچەکەمم هێناوە بۆ دەستپێکی یەکەم ساڵی خوێندنی
لەناکاو کەسێکی گەورە لەبەردەمم دەرکەوت کە لە پشت باوکمەوە بە دەنگێکی لەسەرخۆ وتی

سوپڕایز
باوکم ئاوڕی دایەوە و زەردەخەنەیەک کەوتە سەر لێوەکانی و بەخێرایی ئەوەی پێشی لەباوەش گرت و هەوڵی دەدا بیسەلمێنێت کە چەندە دڵخۆشە بە بینینی

جۆنکووک ! تۆ چی دەکەیت لێرە ؟

' هیۆنگ من مامۆستام لێرە تۆ چی دەکەیت ؟ ئایا دەتەوێت وەک خوێندکارێکی بەتەمەن  لێرە دەست بکەیت بە خوێندن ؟

یۆن ' بەم شێوەیە قسە لەگەڵ من دەکەیت ؟ گەمژە  کچە نازدارەکەمم هێناوە کۆتا ساڵی خوێندنی لێرە بێت تاکو نمرەی بەرز بەدەست بهێنێت

جۆنکووک ' کچەکەت ؟

یۆن ' ئەوەتا ( دەستەکانی خستە سەر شانی کچەکەی )  ئەوە شازادەکەی منە ' لـیـڤـیـا '

جۆنکووک' لیڤیا ؟ ئەوە ناوێکی بیانییە ؟

یۆن ' بە مانای ' شین ' دێت لەلای ڕۆمانیەکان کاتێک چاوەکانیم بینی دەبوو ئەو ناوەی لێ بنێم

جۆنکووک چاوەکانی خستە سەر من و منیش بە داماوی سەیرم دەکرد دەترسام و خەریک بوو دەمویست دەستەکانم لە باوکم بئاڵێنم بۆخاتری خوا بۆچی هەرگیز سەبارەت بەم کەسە هیچم بیستووە ؟

جۆنکووک ' هیۆنگ چاوەکانی کوشندەن ! بەهەرحاڵ گومانم هەیە بەو چاوە جوانانەوە کچی تۆ بێت

ئەوان بەردەوام بوون لە گاڵتە و ئاگەداربووم کە جۆنکووک ئاسانکاری زیاتری بۆ باوکم کرد کاتێک گوتی کە نزیکی ئەوین منیش شەرمن و سەرلێشێواو نەمدەزانی پێویستە چی بکەم و کاردانەوەم چۆن بێت تاکو لە ناکاو باوکم بانگی کردم

لیڤیا

یۆن ' لیڤیا'م ئەوە بەڕێز جیۆن جۆنکووک'ە هاوڕێی منە وە لە بەختی ئێمە مامۆستای ئێرەیە بۆیە ئاگەدارت دەبێ هەرکات کێشەیەکت هەبوو ئاگەداری بکەرەوە باشە ؟

لیڤیا ، باشە باوکە

جۆنکووک ' ڕاستە هاوڕێین بەڵام بیرت بێ باوکت زۆر لە من پیرترە

لیڤیا ' هیچ وا دەرناکەوێت

دەنگی پێکەنینی باوکم و مۆڕە و سەیرکردنی جۆنکووک لە باوکم چاوەکانمی پڕ کرد و بەخێرایی سەرم داخست گەر هەموو دونیاش بیان وتایە ئەم بەڕێزەی بەردەمت و باوکت هاوڕێن هەرگیز بڕوام نەدەکرد دەی با ڕاستگۆ بین ئەو زۆر ناوازە و گەنجتر دەردەکەوێت هەر وەکو ئەوەی لە بیستەکانی تەمەنی بێت

باوکم ڕۆشت کاتێک هەستم دەکرد شەرم کردن دەمخنکێنێت بەبێدەنگی لە هۆڵەکە مابوومەوە تاکو ناومی هێنا

لـیـڤـیـا

سەیرم کرد ... دەبوو ئاسایی سەیری بکەم بەڵام چاوی جوان سەرنجی من بە زووی ڕادەکێشێت ئەو چاوەکانی ڕەش و تیژ بوون جوانی چاو هەندێک جار پەیوەندی بە ڕەنگەکەیەوە نییە ! ئەو چاوانەی ئەو خاوەنی بوو دەیتوانی تەواوی ڕەنگەکانی دونیات نیشان بدات

جۆنکووک ' با بڕۆن من پۆلە نوێیەکەت نیشان دەدەم خۆشبەختانە من مامۆستای پۆلەکەی تۆم ئێستاکە وەک مامۆستایەک سەیرم بکە

بێگومان یان وەک مامەیەک یان مامۆستایەک سەیری تۆ دەکەم



بێگومان یان وەک مامەیەک یان مامۆستایەک سەیری تۆ دەکەم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Darosh__
ఌఌఌ

𝙎𝙏𝙄𝙇𝙇 𝙒𝙄𝙏𝙃 𝙔𝙊𝙐Where stories live. Discover now