8ఌ

982 180 199
                                    

ئەو لێوەکانی نەرم و گەرم بوون بەڵام بۆچی دەلەرزیم نازانم
ئەوە باشترین هەست بوو کە تاکو ئەو کاتە هەستم پێ کردبێت
تەنانەت لە دەستەکانیشی ناوازەتر بوو

قاقای پێکەنینی دەهات کاتێک چاوە دەرپەڕیوەکانی منی بینی لەگەڵ ڕووخسارە پڕ لە شەرم و تاساوەکەم

جۆنکووک ' ڤــیـا گەر بەوشێوەیە بمێنیەوە ئەوا ....... هەستە خێزانەکەت چاوەڕێمان دەکەن

‎قسەکەی کە ویستی بیکات تەواوی نەکرد بەڵام شڵەژاوتر بووم کاتێک باسی باوک و دایکی کردم نەفرەتی من دەربارەی ئەوان لەبیرم کردوە !

‎ئاسکرێمەکانی کڕی و دایە دەستی من ئەو تەواوی شەوەکە بە لێوە کراوە و پڕ خەندەکانیەوە سەیری منی دەکرد منیش سات لە دوای سات و جار لە دوای جار لە بینینی ڕووخساری وەک نەفامێک تێ دەکەوتم و دڵم خورپەی دەکرد ــ من گەمژەیەکم ههههـ وەک منداڵ دەمویست هەنگاوەکانی قاچم لەگەڵ هەنگاوەکانی ئەودا بێت تاکو وا هەست بکەم لەگەڵ ئەودا پیاسە دەکەم و لەگەڵ ئەودا بەم پاڕکە پڕ لە ڕووناکیە زەردەدا تێدەپەڕم بەڵام نەفرەت قاچەکانی زۆر درێژن هەنگاوێکی ئەو دوو هەنگاوی منە

‎لەکۆتا خولەکەکانی شەوەکە بووین لەگەڵ ئەو کاتێک خۆی ڕێک کرد و بە ڕووخسارە جدیەکەیەوە کەوتە قسەکردن

‎جۆنکووک ' هیۆنگ ـ خاتوو یۆن دەمەوێت ئیزنی ئێوە وەربگرم وەک مامۆستایەکی خاتوو لیڤیا دەبێت دان بەوەدا بنێم کە کچەکەتان لە وانەکەم خراپە وە گەر بەم شێوەیە بڕوات زیان بە نمرەکانی دەگەیەنێت  ـ گەر ڕازی ببن لەمەودوا کەمێک زیاتر لە خوێندنگە دەیهێڵمەوە تاکو وانەی تایبەتی پێ بڵێم

‎من ! ئەو ' وانەی تایبەت ؟ کاتی زیاتر ؟ نا نا نابێت دڵخۆشیم پێوە دیاربێت لەسەرخۆبە لیڤیا

‎جۆنکووک' وە بێگومان من تەنها ئەوە لە باشی ئێوە دەکەم

‎خاتوو یۆن ' هەمیشە لیڤیا لەو وانەیەدا خراپە هێشتا نازانم بۆچی بەڵام ترسی ئەوەم هەیە لە کۆتایدا نمرەکانی وەک ئەوە نەبێت کە دەمانەوێت

‎بەڕێز یۆن ' کەوایە زۆر باشە جۆنکووک ... من ڕازیم بەوە بەڵام لە کاتێکدا کە هەر ڕۆژێک کچەکەم ماندوو بوو ئەوە زۆری لێ نەکەیت بۆ وانەی زیادە

‎جۆنکووک ' بێگومان هەرکات لیڤیا نەیویست ئەوە تەواو کۆتایی پێ دەهێنین

سەیرم کرد دووبارە زەردەخەنەیەک لەسەر لێوی بوو فێڵباز ! بۆچی بەو شێوە فێڵبازیە سەیرم دەکات ؟

‎لە کاتی ماڵئاوایی و ڕۆشتندا لەلای منەوە خۆی لار کردەوە تاکو  دەستی ماڵئاوایی بۆ باوکم درێژ بکات ئەو چاونەترسە لەهەمان کاتدا دەستەکەی تری  گەیاندە دەستم و گوشی وە لەگەڵ بەردانی دەستی باوکم دەستی منیشی بەردا  خەریک بوو دەبوورامەوە لە ترسدا بەخێرایی سەیری دایک و باوکم کرد بەڵام وادیاربوو ئەوان هەستیان بە هیچ نەکردبوو ـ هەناسەیەکی ئاسوودەم دایەوە  ئەو نەفرەتیە دووبارە سەیرم دەکا و پێدەکەنێ

𝙎𝙏𝙄𝙇𝙇 𝙒𝙄𝙏𝙃 𝙔𝙊𝙐Where stories live. Discover now