7ఌ

1K 183 369
                                    


سەیرم کرد چاوەکانم بڕییە چاوەکانی هەستم دەکرد خەریکە دەفڕم ئەو لەبەر من هاوسەرەکەی نەهێناوە ؟ لەبەر من ! وە پێم دەڵێت کە جوانم  خوایە من بەرەو کوێ دەڕۆم ؟ یارمەتیم بدە

هەربەوەوە نەوستا

سوێن دەخۆم ئەو دەیەوێ وێرانم بکات
بەڵێ ! وێرانم دەکا
کاتێک دەستە گەورەکانی خستۆتە سەر دەستم و دەیگوشێ
چی دەکەیت بەڕێز جۆنکووک ؟ من بەرگەی زیاتر ناگرم

دەستەکانی لەسەر دەستم بوو لە ژێر مێزەکە سوێن دەخۆم ناتوانم دەستەکانی خۆم ببینم بەهۆی گەورەیی دەستەکانیەوە ڕوومەتەکانم هێندە سوور هەڵگەڕاون دەترسم ناشرینیان کردبێتم خەریکە دەتوێمەوە .. خەریکە دەبمە پەیکەر ' خەریکە تووشی نۆرەی دڵ دەبم ئەی چی گەر باوەشم بکات و ماچم بکا ؟ ڕاستەوخۆ دەمرم

دووبارە بە چرپەوە هاتە بن گوێم
'خاتوو لیڤیا بۆچی هێندە سوور هەڵگەڕاویت ؟

نەفرەتی دڵی نەفرەتی هەرگیز دەتوانیت لەوە خێراتر بیت ؟ بۆخاتری خوا شەرمەزارم مەکە

لیڤیا ' نـ نـەخێر وا نییە

دەستی توندتر گرتم و هەستم بە گەرمی و قورسی بۆنەکەی دەکرد

جۆنکووک ' ڤـیــا ' سەیرم کرد ' تۆ وروژێنەریت کاتێک بەو شێوەیە شەرم دەکەیت

هێندەی دیکە سەری لێشێوا هەستی دەکرد گەرم دادێت و دەلەرزێ گەورەکە بەتەواوی پەرێشانی کردبوو لەم سەرەتایەدا

دووبارە بە چرپە پێی وت
' دەستەکانت تێکەڵ دەستەکانم بکە بلوو

دایک و باوکی گەڕانەوە سەر خوانەکە  دوودڵ بوو دەستەکانی مامۆستا جۆنکووک بە کراوەیی چاوەڕێی پەنجە خڕیلە و ناسکەکانی لیڤیا'یان دەکرد  دەیویست تاقی بکاتەوە تانها یەک جار .. یەکجار دەیویست بزانێت گرتنی دەستەکانی ئەو کەسەی بە هەموو شتێکی سەرسامە چۆنە !

سەیری دەستی جۆنکووکی دەکرد
دەستەکانی خستە سەر دەستی
وە پەنجەکانی تێکەڵ بە هی ئەو کرد

𝙎𝙏𝙄𝙇𝙇 𝙒𝙄𝙏𝙃 𝙔𝙊𝙐Onde histórias criam vida. Descubra agora