12ఌ

1.1K 191 121
                                    


ڕۆژ بە ڕۆژ  زیاتر و زیاتر لەوم دەڕوانی وە بارودۆخی خێزانیم  زیاتر و زیاتر تێکدەچوو ئەو چیدی ئەو میا ناسکە نەماوە هێندەی جوانکاری بۆ ڕووخساری کردوە  کە هەست دەکەم ڕووخسارە کۆنەکەیم لەبیرکردوە  هەرکاتێک من دەگەڕێمەوە ئەو دەڕوات ...وەک ئەوەی دوژمنداری یەکدی بین

نزیکەی دوو هەفتە تێپەڕی بوو هەموو شت ئاسایی بوو لە پشت خوێندنگەکە دارێکی گەورە هەبوو ئەوێ وەک هی منی لێ هاتبوو
چەندین ساڵە لێرەم تاکو ئێستا کەسم نەبینیوە لێرە ...  من جگەرەکێشم  ' دەی بۆ پیاوێک کە ژیانی بەو جۆرە بێت پێویستە
جگەرە بۆچی هەمووان بە خراپە باسی دەکەن ؟ ئەو باشترین هاوڕێی منە  جگەرەیەکم دەرهێنا و دام گیرسەند قژم بەسەر چاومدا هاتبووە خوار  نەمدەویست لای بدەم و خۆم ڕێک بکەمەوە من گەر دە ساڵیش خەریک بم ناتوانم ژیانم و خۆم ڕێک بخەم  بیرم دەکردەوە چۆن میا ڕازی بکەم بۆ ئەم ئێوارە خوانە ؟ دەبێت چی بڵێم ؟! یان وەک ئەوەی نەمبیستبێت ڕۆشتنم بۆ ئەوێ ئیهمال بکەم

لەناکاو سێبەرێکم بینی کەمێک سەرم بەرز کردەوە
دووبارە لیڤیا

بە چاوە گەورەکانی سەیری دەکردم هەرگیز پیاوێکی نەبینیوە جگەرە بکێشێت ؟  ئەو منداڵە ڕەنگە نەخێر  دوودڵ بوو  دەنگم بۆی بەرزکردەوە ' دێیت یان دەڕۆیت ؟


تکایە وەرە ... نازانم بۆچی بەڵام دەمەوێت بێیت  دەمەوێت لەلام بیت و سەیری چاوت بکەم ' تکایە  لیڤیا خاتوون وەرە !

سەیرم کرد دەمزانی ئێستا پشتم تێ دەکا و دەڕوت
نەفرەت نەفرەت
ئەو بەرەو لای من دێت
لەسەرخۆبە پیاو ...هێمن بە

ئەوهات وە قسەمان کرد وە دەزانی خۆشترین بەشی قسەکردن لەگەڵ ئەو چیییە ؟ ئەوەیە کە هەمیشە گوێڕایەڵم دەبێت ڕێک وەک ئەوەی هەمیشە ئاواتم بۆ خواستوە

پێم وت ڤــیــا

من هەرگیز نیوە ناوم بۆ کەس دانەناوە .... هەرگیز

منی نەفرەتی وەک هەژدە ساڵێک دەردەکەوم

گەڕامەوە ماڵەوە کاتێک لیڤیا هاتە لام و بەڵێنی دا کە هەموو ڕۆژێک یەکدی ببینین چیدی لەلام گرنگ نەبوو دەمویست بڕۆمە ماڵیان و بە جلوبەرگێکی دیکەوە بیبینم .... دەمویست بزانم چۆن دەردەکەوێت بە هەموو هێزمەوە بەڕێکەوتم بۆ ماڵەوە

جۆنکووک ' میا ئازیزم

چاوی لێم سووڕاند و سەیری کردم   ' چیت دەوێ ؟

𝙎𝙏𝙄𝙇𝙇 𝙒𝙄𝙏𝙃 𝙔𝙊𝙐Where stories live. Discover now