24ఌ

809 178 206
                                    




لە دادگا وەستابوو بەڕێز سۆن و میا کەلەپچەیان لە دەست بوو
پارێزەرەکەی بنەماڵەی جیۆن هەموو شتێکی بە بەڵگەوە دەوت و ئەوان بێ قسە مابوون تەنانەت دەرکەوت کە میا هەرگیز دووگیان نەبووە شتەکان بە پەلە ڕوویان دا


چونکە کوڕەکەی بەڕێز جیۆن دڵشکاو ببوو

هەموو شەوێک مینگیو بە سەرخۆشی دەیگەڕاندەوە و تاکو خەوی لێ دەکەوت بانگی گوڵ شینەکەی دەکرد و لە کۆتایدا چەند فرمێسکێکی دەڕژاند هێندە بەپەرۆش بوو کە هەموو بابەتێکی فەرامۆش کردبوو بۆیە مینگیوی هەڵبژارد تاکو لە جێگەی خۆی کارەکان بکات

ئەو پیاوەی نیوەی ژیانی وەک کۆیلەیەک بەڕێکرد
تاکو بکوژی باوکی بدۆزێتەوە
ئێستا بەهۆی کچێکەوە توانای نییە کارەکە تەواو بکات


ژێر چاوەکانی وەک چاوی ڕەش ببوو  کێشی دابەزیوو و ڕۆژەکانی وەک هیچێک تێدەپەڕاند  تەنانەت کە ئێستا تەواوی سەروەتی باوکی بۆ گەڕابووەوە دڵخۆش نەبوو تەنها دەیویست لیڤـیا لەبەردەم چاوەکانی بێت تەنها دەیویست چاوی لیڤیا ماڵی بێت نەک ئەم ماڵە بێدەنگەی ئێستا

دادوەر ' بەپێی مادەکان و بەڵگەی بنەماڵەی قوربانیەکە  ' سۆن چاگ و  سۆن مـیـا   تاوەنبار و هاوکاری یەکترن لە کوشتن و بردنی موڵک و هەڵخەڵەتاندن و بەکارهێنانی بەڵگەنامەی ساختە
بۆیە

سۆن چاگ دەبێتە زیندانی هەتاهەتایی
سۆن میــا  دەچێتە زیندان بۆ ماوەی بیست ساڵ




قیژاندی و هاواری کرد  بەبەردەوامی دەیوت من نەبووم باوکم بوو ـ  باوکیشی بەبەردەوامی هاواری دەکرد کە کاری کچەکەی بووە  چەند جێگەی بەزەیی بوون وەفایان بۆ خودی خۆشیان نەبوو
جۆنکووک  سەری هەڵبڕی و بە چاوە ماندوەکانی بزەیەکی بۆ کردن و لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە بێ ئەوەی ئاوڕ بداتەوە

گوڵ شینەکەم خۆزگە لەلام بوویتایە و بتبینیایە کە سەرکەوتم

چەپکێک گوڵی سپی کڕی و بە تەنها بە ڕێگا قەڵەباڵخەکەدا ڕۆشت تاکو گەیشتە شوێنی خۆی هەزارەها ماڵی بچکۆلانەی لێ بوو بە وریایەوە دەڕۆشت تاکو کەس بێزار نەکات و بگاتە ئەو ماڵە ئارامەی کە دەیەوێت  ڕۆشت و ڕۆشت وە لە کۆتایدا وەستا
گوڵەکەی دانا و زەردەخەنەیەکی کرد

𝙎𝙏𝙄𝙇𝙇 𝙒𝙄𝙏𝙃 𝙔𝙊𝙐Where stories live. Discover now