3ఌ

1K 178 109
                                    


بەپەرۆش بووم تاکو بگەڕێمەوە ماڵەوە و بزانم تەواوی بابەتەکە چیییە و بۆچی مامۆستاکەم بۆ خوانی ئێوارە لە ماڵی ئێمە دەبێت ! تەنها هیوام دەخواست ئەم کاتژمێرەش بە زووی بڕوات

‎زەنگی کۆتا وانە لێیدا و بە خێرایی کەلوپەلەکانم کۆکردەوە و بەرەو پاسی خوێندنگاکە بەڕێکەوتم ... بەڵێ مامۆستا جۆنکووک لەجێگەی باوکم ناوی نووسیبووم چونکە باوکم نەیدەتوانی بەبەردەوامی هاتووچۆم پێ بکات ... بۆیەکەم جار یەکەم خوێندکاربووم کە لە پاسەکەدا بم دەمویست چاو داخەم و کە چاوم کردەوە لە ماڵەوە بم
‎نەفرەتی ! بۆچی هێندەیان پێ دەچێت تاکو بێنە دەرەوە ؟

‎نینۆکەکانم لەنێوانی ددانەکانمدا بوو ـ من زۆر خووم هەیە کاتێک نیگەران دەبم بۆیە ئاسایی لێی بڕوانن هەستم دەکرد ماڵی هەموو خوێندکارەکان دوورتر کەوتۆتەوە یان بەختی من شۆفێرەکە هێواش دەڕوات بیردەکەمەوە و بیردەکەمەوە دەمەوێت بزانم بۆچی هێندە پەشۆکاوم ؟

‎گەیشتمە ماڵەوە دایکم بەخێرایی درگاکەی کردەوە و بێ ئەوەی سەیرم بکات بەرەو چێشتخانەکە بەڕێکەوتەوە کاتێک درگاکەم داخست دەستی کرد بە قسەکردن

‎کچم گەرماوێک بکە و خۆت ئامادەبکە ئێوارە میوانمان دێت

‎نەمدەتوانی بڵێم کە بیستوومە و مامۆستا جیۆن پێی وتووم بۆیە وەک نەزانێک درێژەم پێ دا

‎بەڕاست ؟ كێ میوانمانە ؟

‎مامۆستا جیۆن جۆنکووک هاوڕێکەی باوکت لەگەڵ خێزانەکەی دێت شتێکی چاوەڕوان نەکراوبوو من خێزانەکەیم لە ئاراریشتگاکە زۆر بینیوە

‎چاوەکانم لێڵ ببوون بەهۆی گریان و فرمێسک نا بەهۆی زۆر بیرکردنەوە و تێڕوانینم بۆ یەک شوێن
‎سەرەتا وامزانی کە خێزان مەبەستی دایک و باوکە بەڵام کاتێک باسی ئارایشتگای کرد تێگەیشتم کە مەبەستی هاوسەرەکەیەتی
‎نازانم گەر دایکم قسەی تری کردبێت چونکە ئاگەدارنەبووم ! چۆن دەکرێت هاوسەری هەبێت ؟ بۆچی پێم ناخۆش بوو کە هاوسەری هەبێت؟

‎لەناکاو بە دەستەکانی دایکم گەڕامەوە باری ئاسایی ' لەگەڵ تۆمە لیڤیا دەڵێم بڕۆ گەرماوەکەت بکە دونیایەک کاروبارمان هەیە


‎ڕۆیشتم .... لە گەرماوبووم بەڵام نازانم کە خۆم ششت ؟ چونکە هۆش و فکرم تەنها لەلای ئەوە بوو کە دەبێت هاوسەرەکەی چۆن بێت ئاگەداربووم کە ئاوەکە لێی دەدام لەگەڵ هەر دڵۆپێک و شێواز و قژێک و باڵایەکی جیاوازم لە مێشکمدا بۆ دەکێشا شتێک لە مندا نیگەران بوو بەڵام نەمدەزانی بۆچی ! دایک دووبارە بانگی کردم

‎دەتەوێت خۆت بدزیتەوە لە کارەکان ؟

‎هێندە زۆر ماومەتەوە کە دایکم توڕە بووە ؟

خۆم گۆڕی و قژم وشک کردەوە و بەو شێوە سادەیەی خۆی لێی  گەڕام دواتر حەزم پێی نەبوو بۆیە کەمێکیم لێ کۆکردەوە پانتۆڵێکی سپی و بۆدییەکی سوورم لەبەرکرد ئەو ڕەنگە وا دەکات
چاوەکانم درەوشاوە دەرکەون
من شێتانە حەز بە ئارایشت دەکەم ـ شتێکی سادەم کرد بەڵام وەک هەمیشە بۆ ماسکارا و برژانگەکانم نەمدەزانی سادە چییە
کاتێک برژەنگە درێژەکانم دەبینم هەست بە جوانی دەکەم


𝙎𝙏𝙄𝙇𝙇 𝙒𝙄𝙏𝙃 𝙔𝙊𝙐Where stories live. Discover now