6ఌ

995 175 74
                                    



جۆنکووک ' همم بلوو بۆچی حەز ناکات ئەوی لێ بێت ؟

لیڤیا / چونکە ئەو تۆی ئازاردا نامەوێت بیبینم 

جۆنکووک پێکەنی و  خۆی چەماندەوە بۆ ئاستی لیڤیا و چەند چرکەیەک سەیری کرد پاشان دەستی هێنا بە قژیدا  بە نەرمی و هێمنی 

تۆ تەنها گرنگی بەوە بدە کە منی لێم 
ئەم چاوە شینانە تەنها ئاڕاستەی من بکە باشە ؟

ئەو پەپولانەی بە چەند چرکەیەک نێو گەدەمیان خوارد و هیلاکیان کردم وەک ئەوەی نەتوانم لەسەر قاچەکانی خۆم بوەستم  تۆ چیت لە من کردوە مامۆستا نەفرەتیەکەم ! هەربەڕاست چیت لە من کردوە

جۆنکووک ' باشە ڤیا ؟
لیڤیا / بـاشە
جۆنکووک  / کچە گوێڕایەڵەکەی 'دەنگی نزم کردەوە ' مــن

شەرم و زەردەخەنەی تێکەڵ کردبوو  دەستەکانی لەیەکدی تێکەڵ ئەکرد و وای دەزانی ئەو دونیایەی هەمووی هەوڵی بۆ دەدا هی خۆیەتی

جۆنکووک ' ڤیا  من ... شتێکم بۆ هێناویت  واتا همم تەنها دەمویست بۆت بهێنم وە زۆر سەخت بوو تاکو بڕۆمە دوکانێک و بیکڕم هەستم بە شەرم دەکرد  ' زەرفە بچکۆلانەکەی خستە بەردەم لیڤیا '

بە پەرۆشیەوە زەرفەکەی کرەوە ' پڕ بوو لە چەنیدن جۆری مەسکارا

جۆنکووک ' حەز بە چاوەکانت دەکەم کاتێک برژانگەکانت بەو شێوەیە دەدرەوشێنەوە  دەمەوێت بەکاریبهێنیت خوات لەگەڵ

قسەکانی کرد و کاتی نەدا بە لیڤیا قسەیەک بکات ـ دڵی زەختێکی ئێکجار زۆری لەسەربوو

ئەمە من تێکدەشکێنێ
بە دڵنیایەوە تێکم دەشکێنێ
نەخێر ! نەکەی بەخەبەرم بهێنیت
چونکە دەمەوێ لەنێو ئەم خەونە بمێنمەوە

کاروکردەوەکانی جۆنکووک دەیانتوانی بۆ چەندەها ڕۆژ لیڤیا دڵخۆشبکەن بەبەردەوامی بیری لەوە دەکردەوە چی بپۆشێت چی لە پرچی بکات چ جۆرە مەیکئەپێک بکات دەیویست جوان دەربچێت زۆر جوان ویستێک و خیرەیەک لە دڵی دروست ببو کە دەیویست لە هاوسەرەکەی جۆنکووک جوانتر و ڕازاوەتر بێت
کاتێک گەڕایەوە بۆ ماڵەوە ئەوەی بیست کە جۆنکووک پەیوەندی پێوە کردوون و سبەی بۆ خوانێک دەڕۆنە دەرەوە
خۆشی لە خۆی کە سبەی خوێندنگەی نەبوو بۆیە بە درێژایی شەوەکە خەریکی بۆیە کردنی نینۆکەکانی و ڕێک کردنی جلوبەرگ و پێڵاوەکانی بوو وەک ئەوەی یەکەم جاری بێت بڕواتە دەرەوە


𝙎𝙏𝙄𝙇𝙇 𝙒𝙄𝙏𝙃 𝙔𝙊𝙐Where stories live. Discover now