19ఌ

919 189 47
                                    


دەستەکانی تێکەڵ ببوون ... باوکی میا بانگی کردبوو
ئەو هیچ کات تەداخولی ناکات و وای دانانێت کە جۆنکووک بوونی هەبێت تەنها ئەو کاتە نەبێت کە کێشەیەک دروست دەبێت و باوکی میا دەکەوێتە مەترسیەوە

ماڵێکی بێدەنگی پڕ خزمەتکار هەمووان بە بێدەنگی کارەکانیان دەکرد
ڕقی لێ بوو .... زۆر ئێرە دەبوو هی ئەو بێت
چاویلکەکەی کردە چاوی و ڕۆشتە ژووری پیاوە بەتەمەنەکە

سڵاو مامە ( سەری داخست)

' ئوو بەخێربێت دانیشە جۆنکووک

ئەو بێڕێزم بەرامبەر دەکات هەروەک کچەکەی

جۆنکووک ' بەڵێ سوپاس

باوکی میا ـ بەڕێزسۆن

سۆن ' میا پەیوەندیکرد وتی دووبارە کێشەت دروست کردوە

جۆنکووک ' ئاهـ نەخێر مامە ئەوە پەیوەندی بە منەوە نەبوو من تەنها قوربانیەک بووم لێرەدا

سۆن ' دڵنیابم ؟ گومانم هەبوو کارێکت لەگەڵ ئەو منداڵە کردبێت
گەر شتێکی لەوجۆرەش بێت دەبێت وریا بیت وبزانیت چۆن دەیکەیت هەروەک ئێمە
( جگەرە فەڕەنسیە تایبەتەکەی داگیرساند )

من هەر کچێکی گەنجم بە دڵبێت کارەکەی لەگەڵ دەکەم و کەسیش پێی نازانێت ... هەموو شتێک پلانی خۆی هەیە هەربۆیە ئێستا خاوەنی ئەو هەموو شتەم کە هەمە

باشە وشەیەکی نوێ
باوک ببینە و کچی بخوازە

جۆنکووک ' بەڵێ ... من هەرگیز ناتوانم ئەو کارانە بکەم

سۆن ' هەرلەبەر ئەوەیە کە هەمیشە بەم شێوەیەی ' تەنها کارت ئەوەیە ئاگەداری میا بیت

جۆنکووک ' بێگومان ... بەڵام ئایا هێشتا هیچت دەربارەی مردنی باوکم نەزانی ؟

سۆن ' ئەوەی گومانم لێی هەبوو مرد ... گەر گومانت لە هەرکەسێک هەبوو پێم بڵی

جۆنکووک ' بێگومان مامە ... سوپاس وە ببورە بۆ لەکات گرتنت

سۆن ' بڕە پارەیەکم دا بە میا تا ماوەیەک بەرگە دەگری پێی گەر پێویستت بە زۆرتر بوو وەرە بۆلام من پێتی دەدەم


دەستەکانی گوشی ... نەفرەت لە پارە پیسەکانت
لەناوتان دەبەم

لە ماڵەکە ڕۆشتە دەرەوە لەبەردەمی درگای خانووەکەی باوکی هاوسەرەکەی بوو ک پەیوەندی پێوە کرد

𝙎𝙏𝙄𝙇𝙇 𝙒𝙄𝙏𝙃 𝙔𝙊𝙐Where stories live. Discover now