18ఌ

1K 207 109
                                    


مــامـۆستـا جۆنکووک
مامۆسـتا جیۆن
تکایە هەستەوە
پەیوەندی بەپۆلیسەوە بکەن

چاوەکانی کردوە ... سەیری کرد هەمووان لە چوار دەوری ئەون
سەری ژانی ئەکرد دەستی بە سەریەوە گرت

مامۆستا جۆنکووک گوێت لێمە؟'

جۆنکووک ' چی ڕووی داوە ؟

لیڤیا ... خوێندکار لیڤیا لە هیچ شوێنێک دیار نییە ئایا تۆ بینیت ؟

مێشکی دێشا ' لـیــڤـیــا' ڤــیــا ! یۆن لیڤیا لە کوێیە ؟

بەخێرایی هەستایەوە چاوەکانی کرانەوە سەیری کرد تەواوی خوێندکارەکان و مامۆستاکان لێرەن ' یۆن لیڤیا لە کوێیە ؟

م' ئێمەش ئەوە دەپرسین مامۆستا جیۆن ناتوانین بزانین ئەو لە کوێیە ئایا تۆ بینیت ؟

جۆنکووک دەستەکانی تێکەڵ بە قژی کرد ' بەڵێ بەڵێ پیاوێکی پیر لێرە بوو ... وادیاربوو خاوەنی ئێرە بوو ڕێگای پێدابوو سەیری ئەسپەکانی ئێرە بکات منیش ڕۆشتم تاکو ئاگەداری بم وە قاوەیان بۆ هێناین پاشان ' ئاهـــ سەرم ' هیچم بیر نایات

یەکێک لە خوێندکارەکان هاواری کرد ' پۆلیسەکان گەیشتن


بەڕێز جیۆن جۆنکووک تۆ دڵنیایت ؟ بەڵام ئەو پارچە زەوییە تەنها شوێنێکی کۆنە ' نە هیچ کەسێکی لێ بوو نە ئەسپیشی لێ بوو

هاواری کرد ' واتا درۆ دەکەم ؟
بە چاوەکانی خۆم پیاوێکی پیرم بینی سوێن دەخۆم

' کەوایە دەتوانیت پێمان بڵێی شێوەی ڕووخساری چۆن بوو ؟

هاتە دەرەوە ملی بادا و خۆی کشاند پاشان زەردەخەنەیەکی شێواوی کرد





گەمژانە ... چەند کاتژمێرێکم بە فیڕۆ ڕۆشت


سەری بەرز کردەوەو ئەوانی بینی

هـیــۆنـگ

یۆن ' کچەکەم جۆنکووک کچەکەم لە کوێیە ؟

دایکی لیڤیا کە ڕەنگی گۆڕابوو دەستەکانی دەلەرزان و نەیدەتوانی
قسە بکات سەیری جۆنکووکی دەکرد

جۆنکووک ' هیۆنگ نازانم ! نازانم چ ی ڕووی دا نازانم بۆچی لیڤیا ' من دوای خواردنەوەی قاوەکە خەوم لێ کەوت نازانم چی بووە ئایا گومان لە کەس دەکەیت ؟

𝙎𝙏𝙄𝙇𝙇 𝙒𝙄𝙏𝙃 𝙔𝙊𝙐Where stories live. Discover now