2ఌ

1.1K 193 109
                                    



ئەو لە پێشم دەڕۆشت ... پشت و قۆلەکانی

با هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژین

کراسێکی بێجی لەبەربوو لەگەڵ پانتۆڵێکی ڕەش قایشەکەی کەمەری دەرخستبوو  شانەکانی و پشتی وەک شاخێک دەرەکەوتن کاتێک لە پێش مندا دەڕۆشت  قژە ڕێکەکەی وەک چاوەکانی تۆخ و ڕەش بوون و  زۆر سەیر لێی دەهات ! کاتێک جانتا دەستیەکەی پێ بوو کە کتێبەکانی تێ کردبوو وە دەنگی پێڵاوە پیاوانەکانی لە هەر هەنگاوێکیدا دەنگی دەدایەوە نازانم بۆچی بەڵام بە شێوەیەکی نائاسایی لێی ورد دەبوومەوە

لەناکاو وەستا تەنها کەمێکی مابوو بەسەریدا بکەوم و لەیەکەم ڕۆژمەوە خۆم شەرمەزاربکەم سەیرم کرد و پێکەنی

دڵم •••••

پێکەنی و منیش وەک ئەوەی شتێکی سەیرم بینینی دووبارە لێی ورد بوومەوە ئەو لەگەڵ هەرسەیرکردنێکدا و زیاتر پێدەکەنی

جۆنکووک ' سەیرکە چاوشین یەکەم جارتە بڕۆیتە خوێندنگا
لیڤیا 'هی تایبەتی بەڵێ
جۆنکووک ' تایبەتی و ئاسایی جیاوازیان هەی وایە .. بەڵام گەر هەوڵبدەیت تەنها خۆت بیت ئەوا زۆر باش دەبێت بۆت تەنها خوێندنگەکە گۆڕاوە خۆت هەروەک جارانیت

هەستم کرد من زیاد لە پێویست خۆم نیگەران کردوە بوێرییەک گرتمی و لەسەر خۆ وتم ' فەرموو مامۆستا

دووبارە پێکەنی بەڵام ئەمجارە لە کۆتایدا وتی ' ئای خوایە ' دووبارە لەلام نامۆ بوو بەڵام ئەو چەندین هەنگاو ڕۆشت بۆیە دەبوو وەک کچێکی ئاقڵ بەدوایدا بڕۆم کاتم نەبوو تاکو بیربکەمەوە

جۆنکووک ' بەیانیتان باش خوێندکاران ... هاوپۆلێکی تازە هاتووە یۆن لیڤیا هاوکاربن

تەنها ئەوەنەی وت و خەریک بوو جانتاکەی دەکردەوە وە هەمووان بێ ئەوەی هیچ بڵێن چاوەڕێی مامۆستاکەیان بوو کاتێک من هێشتا لە شوێنی خۆم وەستابووم بێ ئەوەی سەیرم بکات وتی

جۆنکووک ' لێرە دانیشە ... لێرەوە ئاگام لێتە و دەتوانی تۆش ئاگات لێم بێت

قسەکانی ئەو زۆر ئاسایی بوون شتە نائاساییەکە من بووم کە هەموو قسەکانی بە ڕێگایەک دەهاتە مێشکم کە خۆشم نەمدەزانی چییە ئایا دەکرێ لەبەرئەوە بێت کە جوانە ؟ نازانم ! ئەگەری هەیە .....

تەواوی ڕۆژەکە بۆم وەک کابووسێکی بێدەنگ بوو ئەوانەی ئەوێ زۆر جدی بوون بە شێوەیەک وەک ڕۆبۆت دەهاتنە بەرچاوم هەستم نەدەکرد لە ژوورێک بم کە هاوتەمەنی خۆمی لێ بێت نەفرەتی ! بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لەوێ بووم نەمتوانی گوێبیستی قاقایەکی پێکەنین بم تەنانەت لە پشوەکانیشدا دەیان خوێند و کتێبیان بە دەستەوە بوو

𝙎𝙏𝙄𝙇𝙇 𝙒𝙄𝙏𝙃 𝙔𝙊𝙐Where stories live. Discover now