5ఌ

1K 182 200
                                    


سەیرم دەکرد کاتێک بەردەوام زەردەخەنەی لەسەر لێو بوو سەیری دەکردم  شێتانەیە ئەو هەموو شتێکی لێ جوانە

جۆنکووک ' دەزانیت ڕاهاتووم بەوەی کە تۆ لێرەیت کاتێک دێم ؟

لیـڤـیا ' ئەمە شتێکی خراپە ؟

جۆنکووک ' نازانم ... بەڵام خراپ نییە ئێستا کە دێمە ئێرە دەزانم کەسێکی لێیە ئەویش جگە لە ڤیا کەسی دیکە نییە
وە دەبینم چەرخەکەمت گەڕاندۆتەوە

لیڤـیـا ' پێم وابوو گەر لێرە دایبنێم کەسێک دەیبات ( شەرمی کرد ) بۆیە پێویست بوو خۆم بیگەڕێنمەوە

جۆنکووک جگەرەیەکی دەرهێنا و چەرخەکەی لەدەستم توند کرد و هەڵی کرد دوکەڵ لە جگەرەکەی هاتە دەرەوە و چاوەکانی بڕییە چاوەکانم و وتی ' هاوڕێیەتیمان پیرۆز

وون بوویت
تێکەوتیت
هەرگیز نادۆزرێیتەوە

هەستم بە لێدانی دڵم کرد ... زۆر توند زۆر بەهێز زۆر پەشۆکاو گەنج بووم بەڵام هێندەش نا کە نەزانم دڵم بۆچی بەم شێوەیەیە نا ! نا ناکرێت ناکرێت من هەستم بەرامبەر مامۆستاکەم هەبێت من تەنها گەنجێکم من ژیانێکم لە پێشە من دەبێت بخوێنم نەک هەستم بەرامبەر پیاوێکی هاوسەردار هەبێت  هەستم بە وشک بوونی قوڕگم دەکرد وە نەمدەتوانی بوەستم لە بیرکردنەوە

بیر لە چی دەکەیتەوە ؟

بیر لە هەزارەها شت دەکەمەوە هەر هەزاریشی تۆی تێدایت  وە هەر هەزاریشیان نیگەرانم دەکەن و وا دەکەن هەناسەکانم بۆ ساتێک بوەستن  من نازانم خەریکە چی دەکەم بەڵام ئەوەندە دەزانم ناتوانم بوەستم

جۆنکووک ' دەتەوێت بڕۆیت ؟

لیڤیا ' ئهم
جۆنکووک ' بڕۆ  منیش دەڕۆم دەی

کاتێک خەریک بوو کە بڕۆین و ئەو لە پێشم بوو لەناکاو وەستا و منی بەرەو باوەشی خۆی ڕاکێشا  و ئاماژەی پێدام کە بێدەنگ بم  نەمدەزانی بۆچی  تاکە شت کە بە مێشکمدا بێت ئەوە بوو کە یەکێک خەریکە ئێمە دەبینێت  گوێم لە دەنگی ئافرەتێک بوو ... دەنگێکی ناسراو  هێندەی تر پەشۆکام و نەمدەزانی چی دەکەم

همم هاتم بزانم هاوسەرەکەم چی دەکات
** / بیرم دەکردیت خاتوو جیۆن
مـیـا( قاقایەکی کرد ) بەڕاستی ؟ هەموو کەس بیری من دەکات
**/ همم هەموو کەس ؟

چاوەکانم زەق ببوونەوە هاوسەری جۆنکووک لەگەڵ یەکێک لە مامۆستاکانی ئێرە ... دەنگی ماچ و دەستلێدانم بیست چاوەکانم داخست و خۆمدا بە سنگی جۆنکووکدا

𝙎𝙏𝙄𝙇𝙇 𝙒𝙄𝙏𝙃 𝙔𝙊𝙐Unde poveștirile trăiesc. Descoperă acum