15ఌ

1.2K 199 85
                                    

لێوەكانیم ماچ دەكرد بە ئارەزووی ویستی خۆم
من ماوەیەکی زۆرە دەمەوێت بزانم ماچێکێ خۆشەویستی چی لە ناخت دەکات و دەتوانێت بەرەو کوێت بەرێت
ئێستاکە دەمەوێت دونیا تەنها من و ئەوی تێدابێت. دەمەوێت بە چاوداخستنێک بگەمە لای و باوەشی بکەم و ماچی بکەم
ئێستاکە هەست دەکەم ئەم لێوانە بەشێکن لە من

ڤـــــــــیــــــا
بـــەشـــێـــكە لـــە مـــن

لێوەكانمان جوودا كردەوەو سەیری كردم زەردەخەنەم دەكرد دەزانن چەندە دڵخۆش بووم خۆشم نەمدەزانی چۆن دڵم ئەیتوانی بەرگەی ئەو هەموو دڵخۆشیە بگرێت من پیاوم تەنها یەک جار قسە دەکەم

خۆشمدەوێی .... ڤــیــا خۆشمەوێیت





livia

هەستم دەکرد لەسەر پەڕەی گوڵەکانی بەهەشت بە ئاسمانی گەشاوەدا دەڕۆم ... هەستم دەکرد لەسەر هەورەکان لەگەڵ ئەستێرەکاندا گفتوگۆ دەکەم هەستم دەکرد گەشتم بۆ دونیایەکی دیکە کردوە و لەوێ باڵم هەیە و دەفڕم
تەنها بە ماچکردن و نزیکی لێمەوە دونیای منی گۆڕی
لێوەکانی جودا کردەوە و سەیری کردم
جۆنکووکی دڵخۆش زۆر جوانە ... تەواوی دڵی منی هەیە
لێوەکانی جوڵاند و بە چرپەوە قسەی کرد

خۆشمدەوێی ..
ڤــیــا خۆشمـدەوێـیـت

هەستم دەکرد وەک گوڵێک لە چیایەکی بەرزدا دەگەشێمەوە
دڵنیادەبم لەوەی کە دوای هەزارساڵی دیکەش بیر لەم ساتە بکەمەوە گیانم دەلەرزێ و دڵم شێتانە لێ دەدات بەو جۆرە نەرمییەوە سەیری ئەکردم و پێی دەوتم خۆشی دەوێم ' منیش خۆشم دەوێی
گرنگ نییە چەندە خراپ بیت چەندە دڵڕەق بیت چەندە بەڵابیت بۆ ژیانم بەبەردەوامی لەنێو دڵە بچووکەکەمدا وەک گوڵێک گەورەت دەکەم و لە هەمووانت دەشارمەوە

مامۆستا جیۆن
بە خێرایی سەری بەرزکردەوە و لەوپەڕی شڵەژاندا بوو

ئایا تۆ باشیت مامۆستا جیۆن ؟
پێکەنی و دەستەکانمی توند گرت و وەڵامی قوتابیەکەی دایەوە ' بەڵێ زۆر هەست بە باشبوون دەکەم

دانیشتەوە و منیش دووبارە سەرم خستەوە سەر ڕانەکانی .... گەر بە خەیاڵیش بێت گەر تەنها لەلای خۆشم وابێت

ئەو هی منە
جیۆن جۆنکووک هی منە
جیۆن جۆنکووک هی لـیــڤــیـایـە

خــەڵوەت دەگــرم
لە بــیـلـبـیـلەی چاوی مەستت

خـۆشی و ســۆزی تـیــا دەپـچـڕم

𝙎𝙏𝙄𝙇𝙇 𝙒𝙄𝙏𝙃 𝙔𝙊𝙐Where stories live. Discover now