𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟮𝟰.

5.2K 904 221
                                    


Lali's pov:

خـــــوێن.

خوێنێکی زۆر هەیە لەناو دەستەکانم ....

پەنجەکانم جوڵاند، خوێنەکە خزا و دڵۆپ دڵۆپ دەکەوتە سەر زەویەکەوە.

" وازی لێبێنە بڕوا "

ئەو دەنگە ...

ئاوڕم دایەوە و سەیری دەوروبەرم کرد، بەڵام تەنها تاریکی بوو، من لەکوێم؟

" ئەو گازە دەگەڕێنمەوە، شازادە سوورەکە "

دەنگی یۆنگی لەو دوورەوە وایلێکردم بکەومە ستر ئەژنۆکانم، ئازارێکی زۆر بەهێز لەناو سەرما بوو.

" من ئارەزووم لەتۆ نیە،  ئارەزووم لە لالــــیە "

جــــیمین ....

ئاهـــ، ئــەمـە زۆر بــەئــازارە.

گوێم لەهەنگاوی هێواش بوو کەنزیک دەبۆوە، سەرم گرت و هەوڵمدا هەستمەوە، بەڵام لەلایەکەوە بۆ لایەکی تر دەکەوتم.

بەڵام لەناو ئەو تـــاریکیەش دەتوانم ئــــەو بــــبینم.

ـ باوکە؟

ناتوانم باوەڕ بەمە بکەم، بەرەو لای ئەو ڕامکرد.

ـ بــــاوکە، سەرم زۆر ئازاری هەیە.

وەستام لەبەردەم ئەو، باوکم زەردەخەنەی کرد و بەتوندی لەباوەشی گرتم، بەڵام لەجیاتی هەست کردن بەباشی، پێچەوانە بوو، تەواو هەستم بەقێزەونی دەکرد.

گوێم لەپێکەنینە نوساوەکەی باوکم بوو لەناو گوێم، مچوڕکەیەکی نارد بۆ خوارەوە بۆ بڕبڕەی پشتم، وە پێش ئەوەی بتوانم کاردانەوەم هەبێ، هەستم بەئازارێکی قوول کرد لەناو گەدەم.

باوکم وازی لێهێنام، سەیری خوارەوەم کرد لەترسا بۆ بینینی ئەو چەقووەی کە لەناو سکما بوو.

باوکم دەستی بەرزکردەوە بۆ ئەوەی لێم بدا و منیش تەنها سەیرم دەستیم کرد کەجوڵا بۆ ڕووخسارم و بەر ڕووخسارم کەوت.

؟؟: لالـــی.

چاوەکانم کـردەوە لەشۆکا.

ـ نەخێر! خوێـــن! خوێنێکی زۆری لێیە!

هەستامەوە، بەدەستەکانم سکم پشکنی دووبارە و دووبارە.

؟؟: لالــی، ئەوە تەنها خەونێک بوو، تۆ باشی.

ئەو دەنگە نەرمە ... ئەو تۆنە هێمنە ...

نەخۆشخانەی شێتان || 🔚Where stories live. Discover now