𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟮𝟭.

5.1K 926 459
                                    



Lali's pov:

دەتوانم هەناسەکانم ببینم کەدەمم جێدەهێڵی لەو کەشە ساردەیا، دەلەرزم، قاچەکانم لەناو بەفرەکەیا دەنێژرێن لەگەڵ هەر هەنگاوێکم.

تۆ پێویستە ڕابکەی، لالـی.
ناوێرم سەیری دواوەم بکەم و دەستم بەڕاکردن کرد بۆ ناو دارستانەکە.

گوێم لەهەنگاوەکانی قاچ بوو لەدوامەوە، ئەو هێرشم ناکاتە سەر، ئەو دەزانێ کە ناتوانم هەڵبێم.

ئەو بەرد و لقی دارەی ژێر بەفرەکە بەر قاچیان دەگرتم دووبارە و دووبارە کاتێ ڕامدەکرد، هەتاوەکو کەوتم بەسەر دەست و ئەژنۆما.

لقێکی گەورەم هەڵگرت و هەستامەوە، ئاوڕم دایەوە و لقەدارەکەم ئاڕاستەی ئــــەو کرد.

ـ نزیکتر مەبەوە!!!

سەری بادا.

؟؟: لالـــی.

ناوی زۆر بەباشی دەربڕیم. قۆڵەکانم دەلەرزین، بەڵام دارەکەم بەتوندیەوە گرت.

ـ تکایە بوەستە.
؟؟: نـەخێر.

هەنگاوێک هاتە پێشەوە و منیش هێرشم کردە سەری بەو لقە دارەی دەستم، بەڵام ئەو لەهەوادا گرتی و لەدەستی دەرهێنام.

پاڵی پێونام، وایکرد بەپشتا بکەوم، خۆشی هاتە سەرمەوە، تا لەتوانام دابوو بەبەرزیەوە هاوارم دەکرد، بەڵام وادیار نەبوو کە ئەوە بێزاری بکات.

ـ وازم لێبێنە!!

دەستەکانی گرتم و نای بەزەویەکەوە لەهەردوو لای سەرم.

؟؟: ششـ لالــی.

دەستە بەتاڵەکەی جوڵا بۆ خوارەوە بۆ سەر ئەژنۆم، شوێنی کۆتایی هاتنی عەزیەکەم و دەستی کرد بەبەرزکردنەوەی، وە دەستی بەڕانم دادەهێنا لەژێر عەزیەکەمەوە.

نـەخێر، نـەخێر، نـەخێر.

ـ نـەخێر! تکایە بوەستە!

دەستلێدانەکانی لەدژی ویستی خۆم پاشماوەی هەنێک شتن کەلەناو مێشکمایە، شتانێک کەنامەوێ بیرم بکەوێتەوە. ئەو شتە چیە کەنامەوێ بیرم بکەوێتەوە؟ بۆچی ئەم بارودۆخە زۆر ناسراوە بۆ من؟

پەنجەکانی گەیشتە جلی ژێرەوەم و هەستم بەنەخۆشی کرد.

هەڵبەزیمەوە و بەئاگا هاتمەوە، شتێک لەناو گەدەم ئەخولاوە و دڵم تێکهەڵدەهات.

هەستامەو و ڕامکرد بەرەو دەستشۆرەکە، ڕشامەوە هەموو ئەوەی دوێنێ شەو خواردم هێنامەوە. ئارەقە لەنێوچەوانم دەهاتە خوارەوە، ئازارێک لەناو سەرما بوو وایلێکردم ناڵەیەک بکەم. سینگم توند گرت، فرمێسکەکان بەڕووخسارما دەهاتنە خوارەوە.

نەخۆشخانەی شێتان || 🔚Where stories live. Discover now