𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟭𝟲.

4.8K 968 350
                                    


Lali's pov:

- جیمین! دووبارە ترساندنم بەمجۆرە ؟!

گوتم و دەستم بەسینگمەوە گرت.

جیمین وەستابوو و پشتی بەدیوارەکەی دواوەی وەنابوو، قۆڵەکانی لەسەر یەکتری دانابوو، قژی شێواو بوو، وەک بڵێی چەندین جار دەستەکانی هێناوە بەنێویان.

چاوەکانی بچووک کردەوە.

پاشان بیرمکەوتەوە کەئەو نابێ لێرەبێ، هەموو شتێکم بیرکەوەتەوە کەڕووی دابوو.

ـ چی دەکەی لێرە؟

قسەی نەکرد و نەجوڵا، تەنها بەساردیەوە سەیری دەکردم و وای لێکردم زیاتر نیگەران بم.

ـ جیمین!

دەستەکانی جوڵاند بۆ ناو بەڕکی، ڕاستەوخۆ سەیری کردم کەقسەی کرد.

جیمین: بیرتکەوتەوە؟

دەنگی سارد و تیژ بوو.

برۆکانم درزی تێکەوت، ئەویش ددانەکانی توند لەیەک دا، پرسیارەکەی دووبارە کردەوە.

جیمین: تێهیۆنگت بیرکەوتەوە؟

ـ بەتەواوی نا.

وەڵامم داوە بەساردی وەک ئەو.

ـ بەڵام ئەوە پەیوەندی بەتۆوە نیە.

زەردەخەنەیەکی داخ لەدڵی کرد.

جیمین: پەیوەندی بەمنەوە نیە؟

ئەوەی لەقوڕگمابوو بەقورسی قوتمدا، ئەو ئاڵۆزیەی ژوورەکە کاری تێکردم.

ـ نیە.

پەنجە گەورەی بەلێوی خوارەوەی داهێنا.

جیمین: پێتوایە ئاوا شتەکان کار دەکەن؟

سەری جوڵاند، هێشتا زەردەخەنە داخ لەدڵەکەی لەسەر لێو بوو.

جیمین: تەنها لەبەرئەوەی ئەو دەرکەوت، هەموو ئەو هەستانەی کەبۆ منت هەیە لەناکاو وون دەبێ؟ تەنها ئاوا؟

ـ تۆ درۆت لەگەڵم کرد، جیمین. تۆدەتزانی ~

جیمین: من دەمزانی کەئەوت بیرناکەوێتەوە،ئەو بەشێک بوو لەڕابردوت، ئەو ڕابردووە بەئازارەی کەدەتەوێ لەدواوە بەجێی بهێڵی.

ـ ئەو بەشێکی باشی ڕابردوومە.

جیمین پێکەنی، پێکەنینەکەی بێ شەرمانە بوو و ڕاستەقینە نەبوو.

نەخۆشخانەی شێتان || 🔚Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt