𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟮𝟮.

6.1K 914 497
                                    


YOONGI pov:

6 مـانگ لەمەوبەر:

٭یۆنگی باسی لالی دەکا٭

فـرمـێسکەکانی .....
ئەوە یەکەم شت بوو کەسەرنجی ڕاکێشام.

لەکۆبوونەوەکە هاتە دەرەوە لەگەڵ گریانە شێتانەیەکەی. وون بوو لەنێو فرمێسکەکانی تەنانەت تێبینی منیشی نەکرد کەلەسەر مێزەکە دانیشتبووم. بـێزاربووم، هەستامەوە و بڕیارم دا بەدوای دا بڕۆم، هەوای ساردی زستان وایلێکردم دەستەکانم بخەمە ناو بەڕکمەوە.

بەهەڵە لێم تێمەگەن، ئەو شتێک نەبوو کەمن بینیبێتم پێشتر، من تەنها بێزابووم و لەجەوێکی باش دانەبووم بۆ کۆبوونەوەیەکی تر لەگەڵ دەروونناسەکەم.

٭باسی دەروونناسەکەی دەکا٭

ئەو سەرنجڕاکێش بوو لەسەرەتادا، بەڵام ئەو ساتەی کە دەستم کرد بەبەکارهێنانی ئەو بەئاسانی، ئیتر ئارەزووم لێی نەما.

٭دووبارە لالی ٭

دەتوانم گوێم لەهەنسکەکانی بێت، لەو شەقامە بێدەنگەیا.

من زۆر بەمەراقم بۆ زانینی ئەوەی کەچ شتێک لەژیان ڕووی داوە تا کەسێک کە ئاسایی و تەواو دەردەکەوێ، بەشداری لەکۆڕێکی دەروونی بکات و وە بەمجۆرە بەگریانەوە جێیبهێڵێ.

خـەم، نیگەرانی، سترێس، شێواوی لە بیر و هۆشدا؟

زۆر لەنزیکەوە دەڕۆم لەدوایەوە، دەتوانم بۆنی بۆنە شیرینەکەی بکەم، ئەوە سوپرایزی کردووم کەچۆن هێشتا تێبینی منی نەکردووە.

دەمەوێ قسەی لەگەڵ بکەم، دەستبکەم بەگفتوگۆیەکی گەمژانە لەگەڵ ~ئایە تۆ باشی؟~ لەگەڵ ئەوەشدا، هەنگاوەکانم هێواش کردەوە کاتێک لەگۆشەیەکی چاومەوە ئۆتۆمبێلێکی ڕەشم بینی کەبەهێواشی بەدوام کەوتووە.

لەناکاو وەستام، ئۆتۆمبێلەکەش لەگەڵ من وەستا.

ڕووم وەرگێڕا و دەستم کرد بەڕۆیشتن بەرەو ئۆتۆمبێلەکە.

شوفێرەکە بەهێواشی جامە ڕەشەکەی هێنا خوارەوە. تێبینی پیاوێکم کرد لەناو جلێکی فەرمی ڕەشا و دەستم کرد بەقسەکردن بەتۆنێکی ماندووەوە.

ـ ئێستا بەدوای من کەوتووی؟

ئەو پێکەنی.

جیمین: خۆویست وەک هەمیشە.
من: من لەکێشەدام، بەفەرمی؟

ناتوانم ئەو گاڵتە پێکردنە لەتۆنی دەنگما بشارمەوە.

نەخۆشخانەی شێتان || 🔚Where stories live. Discover now