𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟭𝟰.

5.8K 984 471
                                    


تەبعەن لە 2019 خەریکی نوسینی ئەمەم 🌚
سەری ساڵطان پیرۆززز

Lali's pov:

ئەوە ئەوە.
ئەو کوڕەی کەمنی ڕزگار کرد، ئەو کوڕەی کەلەخۆشەویستیدا بووم لەگەڵی، ئەو کوڕەی کەهەموو شتێکی خۆم پێدا. بینینی ئەو چەند میلێک لەبەردەمم سەرم ئازار دەدات، یادەوەریەکی نوێ لەمێشکم دەردەخات.

[یادەوەری لالی]

بۆکسێکم هەڵگرت بۆ ژووری دانیشتنەکە، ناتوانم باوڕبکەم دوای دوو هەفتە لە گواستنەوەمان بۆ ئێرە هێشتا بۆکسەکان لەو ناوەن.

لەناکاو زەنگی دەرگاکە لێی دا. ئێمە هیچ
سەردانیەکمان نیە جگە لەدلێڤەریکەمان، وە ئەوانیش عادەتەن لەبەیانیانا دێن، هەرگیز لەئێوارەیا نەهاتوون. سەیری دایک و باوکم کرد ئەوانیش وەک من پێیان سەیر بوو. زەنگی دەرگاکە دووبارە لێی دا. هەر سێکمان بەرەو دەرگاکە ڕۆیشتین، باوکم لەکونی دەرگاکەوە سەیری کرد و دەرگاکەی کردەوە. سێ کەس دەرکەوتن، دەستکێش و کڵاو و چاکەتی ئەستووریان لەبەربوو. خاتوونێکی لەناوەڕاستی چلەکان خەندەیەیەکی بۆکردین.

؛ ئێوارە باش، ئێمە نزیکترن دراوسێتانین، ویستمان بەزخێرهاتنتان بکەین بۆ دراوسێیەتیمان. خۆشحاڵم بەبنینتان.

دایکم: ئۆهــ، ئێمەش خۆشحاڵ بووین، تکایە وەرنە ژوورەوە، ئەگەرنا ڕەنگە ڕەق ببنەوە لێرە

سەرەتا دوو پێگەیشتووەکە هاتنە ژوورەوە، دواتر توانیم ئەو کوڕە ببینم کەلەدوایانەوە وەستاوە‌. دڵم دەستی کرد بەخێرا لێدان لەسینگما هەرکەئەوم بینی. ئەو تەنها وەستابوو لەوێ، بەچینێکی بچوک لەبەفر داپۆشرابوو، لووت و ڕوومەتەکانی سوور هەڵگەڕابوون بەهۆی کەشە ساردەکەوە، چاوە جوانەکانی ....

هەرگیز کەسێکی وا زۆر سەرنجڕاکێشم نەبینی بوو لەهەموو ژیانما. هەر کەتێبینی چاوتێبڕینەکەمی کرد چاوەکانی چاوەکانمیان دۆزیەوە و بەخێرایی سەیری خوارەوەم کرد، شڵەژام. یەکەم جار لەژووری دانیشتنەکە خاتوونەکە ئەو کێکەی دا بەدایکم کەهێنابووی .

؛ کێکی پەنیرم بۆ هێناوون، ئەوە تایبەتمەندێتی منە، ئەوە ئەوەیە کەئەو دووە دەیڵێن.

ئەوەی گوت و بەدەستی هێمای بۆ کوڕەکەی و هاوسەرەکەی کرد.

دایکم: زۆر سوپاست دەکەم،تۆ زۆر میهرەبانی.

دایکم زۆر دڵخۆش دیاربوو بەسەردانیکردنی ئەوان.

دایکم: ئۆهـ، ڕێگەم پێبدەن چاکەتەکانتان ببەم.

نەخۆشخانەی شێتان || 🔚Onde histórias criam vida. Descubra agora