𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟭𝟱.

5.2K 950 254
                                    



Lali's pov:

Lali's pov:

Ops! Esta imagem não segue nossas diretrizes de conteúdo. Para continuar a publicação, tente removê-la ou carregar outra.

ساردە ....
قاچە ڕووتەکانم لەسەر بەفرەکەن، هەموو دەمارێکی لەشم بەستوویەتی. سەیری خوارەوەم کرد بینیم عەزیەیەکی سپیم پۆشیووە.

پێویستە ڕابکەم.
ئەو دێت.
ڕاکە !

دەسبەجێ دەستم بەڕاکردن کرد بۆ دوور بۆ ناو دارەکان. چینێکی بەفر کەوتە سەرم، بەر قۆڵە ڕووتەکەم کەوت لەکاتێکا بەبێ بیرکردنەوە ڕادەکەم.

هەست بەبەشێکی لاشەم ناکەم، پێم وایە بەڕاستی بەستوومە لەسەرما.وەستام لەڕاکردن، پشتم بەدارێکەوە وەنا و بەقورسی هەناسەم دەدا.

یارمەتی .... تکایە .....
پاشان گوێم لەپێکەنینێکی گاڵتەپێکەر و نەگریس بوو.

ئەی خوایە، نا ....
لەدارەکەوە دوورکەوتمەوە و دووبارە دەستم کردەوە بەڕاکردن، تکایە، خوایە، مەهێڵە دووبارە بمگرێتەوە تکایە.

دەزانم تاکە هیوام نزیکترین دراوسێکانمە، تەنانەت لەگەڵ ئەوەی کە خانووەکانیان زۆر دوورە، من پێویستە ڕابکەم.پێویستە بەردەوام بم.

سیەکانم دەسوتێن هەموو جارێک، کەئەو هەوا ساردە هەڵدەمژم. گوێم لەهەنگاوی خێرا بوو لەدوامەوە، بوێریم کرد بەلای شانما سەیرێکی دواوەم بکەم.

هاوارێک لێوەکانی جێهێشتم کاتێک ئەوم بین.

هاوارێک لێوەکانی جێهێشتم کاتێک ئەوم بین

Ops! Esta imagem não segue nossas diretrizes de conteúdo. Para continuar a publicação, tente removê-la ou carregar outra.

ئەو ....
ئەو دڕندەیەی هەموو شتێکی لێ دوورخستمەوە.
دڕندەکەم. بەردەوام بووم لەڕاکردن، لەگەڵ ئەوەی کەدەزانم بەم زووانە من دەگرێ. کاتێک هەستم کرد کەلەدوامەوەیە، لقێکی گەورەی دارم هەڵگرت و ئاوڕم دایەوە، لەبەرامبەریا ڕامگرت.

نەخۆشخانەی شێتان || 🔚Onde histórias criam vida. Descubra agora