𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟮.

7.7K 1.2K 244
                                    


Author's pov:

؟؟: تۆم دۆزیەوە .

لالی لەشوێنی خۆیا وەستابوو شۆک ببوو.

*کوڕی سەربانەکە لێرەیە لەبەردەمم، پێشبینی ئەوەم نەدەکرد بیبینمەوە،*

لالی چەندەها پریسیاری هەبوو کەدەیویست لێی بکا، بەلام چۆن وشەکان لەدەمی بێنە دەرەوە.

Lali's pov:

چاوە رەشەکانی موگناتیسانە تر بوون لەنزیکەوە
سەرنجی منییان راکێشا بۆ لای خۆیان لەبەر چەند هۆکارێکی نامۆ، دلم بەخێرایی لێی دەدا.
هەولمدا بەسەرخۆما زالبم و چاوەکانم لەسەر چاوەکانی لادەم.

؟؟: لالی ؟

من سوپرایزبووم کە ئەو ناوەکەمی بەتەواوی هێنام بەبێ زمان گرتن.

؟؟: ئەوە ناوی تۆیە وایە ؟

ئەو زەردەخەنەیەکی کرد بۆم .

ـ چۆن ناوی من دەزانی ؟

؟؟: تەنها زانیم.

ئەوەی گوت و شانەکانی بەرزکردەوە بەمانای نەزاینەوە.

؟؟: پێویستە بلێم، کەتۆ باش نیت لەخۆ حەشاردان.

ساردیەک لەرووخساریابوو هەرگیز لەرووخساری هیچ کەسێکی ترم نەبینوە پێشتر ڕاستی زۆر سەیرە ئەو بەو ساردیەشیەوە زۆر ناوازەیە.

؟؟: لەگەل ئەوەشا واهەستدەکەی باشی لەخۆ حەشاردان.

برۆکانم بەرزکردەوە لەسەرلێشێوانا.

ـ چیت دەوێ ؟!

من ئەو پرسیارەم لێی کرد چونکە ئەو منی دۆزیەوە. وە ئێستا داوای هەر شتێک بکا دەبێ من بیکەم چونکە ئەوە یاسای یاریەکە بوو.

ئەو سەری کەمێک لار کردەوە و لەمنی دەروانی پێش ئەوەی هەنگاوێ نزیکتر بێتەوە لێم، لەناکاو بۆنێکی پیاوانەی خۆش بەلووتما هات. واهـ، بۆنی زۆر خۆشە.

؟؟: من چیم دەوێ ؟!

ئەو پرسیارەی کرد و بەهێواشی دەستی کرد بەسورانەوە بەدەورما بەشێوەیەکی بازنەیی ئەوەش منی قلەق کرد.

هەستم کرد پێویستم بەنزایە تا لەلایەن ئاژەلی درندەوە نەخورێم، راستی هەستێکی سەریرم هەبوو. لەناکاو لەدوامەوە وەستا، دەمتوانی هەست بەهەناسە گەرمەکەی بکەم لەنزیک ملمەوە.

نەخۆشخانەی شێتان || 🔚Where stories live. Discover now