𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟭𝟳.

4.9K 924 263
                                    


Lali's pov:

ماچەکانی جیمین بەرهەڵەستی نەکراون، ئەو شێوازی دەستلێدانەی لەمن بێ هەناسە جێی هێشتم.

حەزدەکەم ئەوە بڵێم کەمن وەستام و دەستمکرد بە کۆنتڕۆڵ کردنی خۆم،
بە زانینی ئەوەی کەخەریک بووین چی بکەین.

بەڵام من نەمکرد.
جیمین کردی.

هەناسەدانەکەی لەدەرەوەی کۆنتڕۆڵ بوو، لەمن دوورکەوتەوە و بەدەستەکانی ڕووخساری گرتم.

جیمین: بمبوورە، لالی... من ...

ناتوانم ئەو ڕووکەشە سەرلێشێوایەی سەر ڕووخسارم بشارمەوە، نازانم چی بڵێم.

جیمین: تۆ ناتەوێ ئەوە بکەی؟

ـ دەربارەی چی قسە دەکەی؟

لەسەر سیسەمەکە هەستاوە و لەتەنیش سیسەمەکە وەستا، منیش لەسەر ئانیشکم هەستامەوە و سەیرم کرد.
ئەو زۆر وون دیاربوو.

جیمین: من ڕاستگۆ نەبووم لەگەڵ تۆ، من شایەنی ئەوە نیم کەکوێرانە خۆت بدەی بەمن.

چاوەکانم کەمێک گەورەبوون، برینی سەر جومگەکانی دەستیم بیرکاوتەوە پاشان ڕووخساری یۆنگیم، وە ئەو شێوازەی کەهەموو شتێک دەربارەم دەزانێ، وە ئەوەی ئێستاش گوتی تەنها زیاتر بوو بۆ ترسەکانم.

هەستامەوە، ئەوەی لەقوڕگما مابوو بەقورسی قوتم دا لەترسا و سەیری ناو چاوەکانیم کرد.

ـ پاشان ڕاستگۆ بە لەگەڵم.

سەیریم دەکر کە دوو دڵ بوو و بەدەستەکانی ڕووخساری سڕی.

جیمین: دەمەوێ ڕاستگۆ بم، بەڵام نامەوێ لەدەستت بەم.

نازانم کەچی بڵێم، دەزانم ئەو ساتەی کە باسی دەکا شتەکان بۆ هەمیشە دەگۆڕێن، وە منیش ئامادە نیم بۆ ئەمە، بەڵام پێویستە ڕاستیکان بزانم.

تەنها خەیاڵ کردنی ئەوەی کەجیمین ئەو کەسە بێ کەخێزانەکەمی کوشتووە وام لێدەکا بڕشێمەوە.

جیمین: بەڵێن دەدەم، کەڕاستگۆدەبم لەگەڵت، تەنها کاتم پێبدە.

دەمم کردەوە تا قسەبکەم بەڵام بەخێرایی ژوورەکەی جێهێشت، منی بەسەرلێشێواویەکی زیاتر جێهێشت.

خۆم هەڵدا سەر سیسەمەکە، مێشکم زۆر دەڵێ.

تکایە، جیمین با ئەوە تۆ نەبیت.
تکایە.

توڕەیی، فرمێسکەکان، بێئومێدی، هاوارەکان ...

نەخۆشخانەی شێتان || 🔚Where stories live. Discover now