𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟭.

11.3K 1.3K 213
                                    



Lali's pov

‎تیشکی خۆر لەپەنجەرەکەوە دەهاتە ژوورەوە و پێستمی گەرم ئەکردەوە. سەیری چۆلەکەکانم دەکرد لەئاسمانە شینەکەیا دەفڕین.
‎خۆزگەم دەخواست وەک ئەو چۆلەکانە ئازادبم.

‎ئاهێکم هەلکێشا، بەدەستەکانم رووخسارم
شاردەوە. دواتر بەردەوام بووم لەسەیرکردنی
بالندەکان لەپەنجەرەکەوە.

؛ ئۆهـ لالی؟ [ئۆهـ لالی ناوی کچەکەیە]

‎خەیالم رۆیشتبوو کاتێک لەناکاو کەسێک بانگی کردم، خێرا ئاورم داوە و سەیرێکی پێش خۆم کرد بینیم مامۆستاکە ڕێک لەبەردەم رەحلەکەما وەستاوە و قۆڵەکانی لەیەکترەوە ئاڵاندووە لەبەرامبەر سینگیا، بەجۆرێکی سەیر سەیرم دەکات.

‎؛ پێتوایە بالندەکان بەبایەخترن لەدەرسەکەی من؟

بەلێهـ ...

‎بەلام هیچ کێشەیەکم ناوێ بۆیە داوای لێبوردنم لێی کرد.

ـ بمبورە، مەبەستم بێ رێزیکردن نەبووە بەهیچ شێوەیەک.

‎ئەو سەری جولاند بەلام هێشتا دلخۆش دیارنەبوو، دواتر سەیرێکی دەورووبەری کرد و گەرایەوە بۆ لای کورسیەکەی خۆی.

ڕەنگە ئێوە پێتان وابێت ئێرە کۆلێژێکی ئاسایی بێت؟ بەڵام نا ئێرە ئاسایی نیە.

‎ئەو کۆلێژە تایبەتە بە گەنجەکان کەتوشی جۆرێک نەخۆشی دەروونی دەبن. ئێمە لێرە دەژین هەتاوەکو باش دەبین و ئامادە دەبین بۆ جێهێشتنی ئێرە و دواتر دووبارە ژیانکردنەوە بەشێوەیەکی ئاسایی.

لێرەیا لەم کۆلێژە سێ ئاست هەیە بۆ نەخۆشەکان.

قۆناغی یەکەم، بۆ نەخۆشەکانی وەک منە
کەدەتوانن بەژداری لەهەنێک پۆلی ئاسایی بکەن. کەوامان لێدەکەن هەست بکەین کەسێکی ئاسایین، بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە هەموو کەسێک لێرە کەمێک شێتە، هەموویان جۆرێک لەشێتیان هەیە. ئەوان پێویستە لێرە بژین بۆ
کۆنتڕۆڵکردنی ئەو شێتیەیان ....

‎بۆیە من حەزدەکەم ئەو شوێنە بە نەخۆشخانەی
شێتان بانگ بکەم نەوەک شوێنی تایبەت بە پزیشکەوانی مێشک یان دەروونناسی.

‎من تەنانەت نەمدەزانی شوێنێکی ئاوا بوونی هەیە هەتاوەکو داپیر و باپیرم منیان هێنا بۆ ئێرە مانگی رابردوو.

‎بۆچی؟

‎چونکە دایک و باوکم چیتر لێرە نین
‎ئەوان دوومانگ لەمەوبەر کوژران
‎ من له‌وێ بووم كاتێك شته‌كان روویاندا به‌لام ناتوانم به‌روونی ئه‌و شه‌وه‌ ترسناكه‌م بیربێته‌وه‌ هه‌موو شته‌كان ڵێڵن له‌مێشكما. ته‌نها هاواره‌كان, خوێن,دیمه‌نی دایك و باوكم له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه‌ به‌
‎بەمردوویی لەبیرە. دواتر له‌ناكاو كه‌چاوم كرده‌وه‌ بینیم له‌بنكه‌ی پۆلیسدام.

نەخۆشخانەی شێتان || 🔚Where stories live. Discover now