𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟭𝟵.

4.6K 897 223
                                    


Lali's pov:

خەونی ناخۆش، دەبێ ئەمە خەونێکی ناخۆش بێ. ئەپاڕامەوە لەمێشکی خۆما هەر کەچاوەکانم کردەوە، بەهیوای ئەوەی کە لەژوورەکەی خۆم بم.

بەڵام، کەچاوەکانم کردەوە، سینگم توند بوو بەهۆی ئەو ڕاستیە سەختە.

من لەکوێم؟

لەسەر سیسەمێکا پاڵکەوتوم، لەژوورێکا کەهەرگیز نەمبینیوە پێشتر.

هەستامەوە، تێبینیم کرد کەنەبەستراومەتەوە، بەڵام کاتک بەتانیەکەم لادا لەسەر خۆم، زنجیرێکم بینی لەدەوری گۆزینگ و زنجیرەکەش بەدیوارەکەوە گەیاندرابوو.

ئەمە خەونێکی ناخۆش نیە ...

من بەڕاستی لەناو تەڵەدام ..

دوو دەرگام بینی لەژوورەکە، هەستام تا بزانم ئەتوانم چەند دوور بڕۆم، زنجیرەکە دەنگی دروست دەکرد کاتێک کەڕامدەکێشا لەسەر زەویەکە.

دەتوانم بگەمە لای مێزەکەوە، لای کانتۆرەکە، لای یەکێک لەدەرگاکانی ژوورەکە کەدەرگای دەستشۆرەکە بوو. دەرگاکەی تر دەبێ دەرگای دەرچوون بێ.

دەستم کرد بەگەڕان بەدوای چەکێک، شتێک کەبتوانم بەکاریبهێنم بۆ دەرچوون لێرە، بەڵام هیچ شتێک نەبوو.

ڕۆیشتمە دەستشۆرەکەشەوە بۆ گەڕان، بەڵام تەنها سابوون، شامپۆ، خاولی لێبوو.

؟؟: بەدوای شتێک دەگەڕێی؟

دەنگە ساردەکەی وای کرد لەشوێنی خۆما هەڵبەزمەوە و ئاوڕ بۆ لای دەرگاکە بدەمەوە.

ئەو لەوێ بوو، قۆڵەکانی لەیەکتر ئاڵاندبوو لای سینگیەوە، چاوەکانی پڕ بوون لەکەیف، وەک بڵێی نەژیانی منی تێکداوە نە جیهیشی کوشتووە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر.

جیهی ....

یۆنگی: کاتی خۆت بەفیڕۆ مەدە، هیچ شتێکی بەسود نادۆزیتەوە.

چۆن دەتوانێ ئارام بێت؟ چۆن دەتوانێ بەمجۆرە زەردەخەنە بکات.

ئەو هەست بەهیچ شتێک ناکا، ئەو شێتە، ئەو دەروون نەخۆشە، ئەو بکوژێکی زنجیرەیە. شتانێکی زۆر ترسناکی کردووە، بەبێ ئەوەی هەست بەشتێک بکات. من پێویستە زیرەک بم ئەگەر بمەوێ هەلێکی بچوکم هەبێ بۆ ڕزگاربوون.

یۆنگی: ئایە برسیتە؟

وەڵامم نەداوە، دەستەکانی لەیەک جیاکردەوە و هەنگاوێکی نا بۆ ژوورەوەی دەستشۆرەکە.

نەخۆشخانەی شێتان || 🔚Donde viven las historias. Descúbrelo ahora