𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟯.

6.8K 1.2K 261
                                    


Lali's pov:

هەنسکەکانم تاکە شت بوو کەدەتوانرا ببیسترێ لەوشەوە ساردە بێدەنگەیا.

جیمین منی توند لەباوەشگرتبوو وەک ئەوەی پارچەشکاوەکانم پێکەوە بنێ. ئەو ئازارە لەرادەبەدەرە. هەرگیز هەستم بەشتێکی وەکو ئەمە نەکردبوو پێشتر. بۆیەکەم جار لێگەرام کەهەست بەو ئازارەی لەدەستدانی دایک و باوکم بکەم.

جیمین دەستەکانی گرتم بۆ لای خۆی سوراندمی.

لەبەردەم ئەو بەهەنسکەوە دەگریام، ئەوە زۆر شەرمەزارکەرە.

رووخسارمی گرت لەنێوان دەستەکانی، دەستەکانی نەرم و گەرم بوون لەسەر روومەتە ساردەکانم، زۆر لێکردم تا سەیری چاوە جوانەکانی بکەم.

جیمین: تۆ پێویستە دەری بخەی کەهەست بەچی دەکەی، لالی، تەنانەت ئەگەر بەئازاریش بێت.
چونکە ئەوە تۆ دەخوات لەناوەوە.

دەنگی نەرم و ئارام بەخش بوو. ئایە ئەو دوو رووخسارە؟ سەرەتا گەمژەیەکی تەواو، وە ئێستاش وا رۆل دەبینێ کەگرینگیم پێدەدا.

هەولم دا هێمن ببمەوە و بوەستم لەگریان
فرمێسکەکانم سڕی، ئەو هەموو کاتەکە سەیری دەکردم و نەوەستا لەسەیرکردنم.

جیمین: هەست بەباشتربوون دەکەی؟

سەرم  بەمانای بەڵێ جولاند. دوای گریامە ڕووبارەیەکەم. بەتەواوی هەست بەباشتربوون دەکەم. ئێستا لێگەرام کەهەموو ئەوەی ناخم بێتە دەرەوە. هەست بە ئاشتەیەک دەکەم لەناو لەشما.

ـ سوپاس.

ئەوەم گوت و سەیری چاوەکانیم کرد
سەری بۆم لەقاند و گوتی.

جیمین: ئێستاش برۆ بخەوە.

بەساردیەوە داوای کرد یان گوتی؟

بەلێ، جیمین بەدلنیایەوە دوو رووە. من هیچی ترم نەگوت و دەرگاکەم کردەوە و رۆیشتم.

پاسەوانەکە خەوتبوو، سوپاس بۆخوا. بەبێدەنگیەوە رۆیشتمە رارەوەکە و چومە ژوورەکەم.

چ دۆزەخێک روویدا؟ چۆن کۆتاییم بەگریانەکەم هێنا لەناو دەستەکانی جیمین؟ چوم بۆلای سیسەمەکەم و لەناکاو رەق بووم کاتێ تێبینیەکم بینی لەسەر سەرینەکەم.

بەدەستە لەرزیوەکانم تێبینیەکەم هەلگرت و خوێندمەوە.

''چێژت بینی لەهاوەڵیەکەی ، بەلام
لەبیر مەکە کەتۆ هی کێی، بەباشی بخەوە.''

رووم گرژ کرد بەسەرلێشیوانەوە.

هاوەلی کێ ؟ جۆنگکووک یان جیمین ؟

نەخۆشخانەی شێتان || 🔚Where stories live. Discover now