𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟮𝟬.

5.2K 885 237
                                    


بنکەی پۆلیس 2:15pm

Detective jung's pov:

؟؟: نەفرەت! نەفرەت!

سەرۆکەکە هاواری کرد هەر کە بەتوندی شەقی لەمێزەکەدا.

سەرۆک کیم سیۆکجین: کەسێک دەتوانێ بۆم ڕوونبکاتەوە چۆن ئەوە ڕوویدا؟

هەموومان سەیری یەکترمان کرد، بەڵام دواتر چاوەکانمان کەوتە سەر بریکار پـاڕکـ.

سەرۆک جین: جیمین، چ دۆزەخێک ڕوویدا؟؟

جیمین: سەرۆک، من ئاگادارم کردیتەوە دەربارەی، یۆنگی، وانیە؟؟

سەرۆک جین: ئێمە هیچ بەڵگەیەکمان نەبوو بۆ گومان کردن لەو، ئەو بیانویەکی قبووڵکراوی هەبوو بۆ شەوی کوشتنەکە، ئێمە دەمانتوانی چی بکەین؟!

جیمین: دەبوو باوەڕ بەمن بکەی.

سەیری جیمینم کرد

ـ چۆن دەتوانی زۆر هێمن بیت دەربارەی ئەمە؟!

سەرۆک جین: کەسێک دەتوانێ پێم بڵێ چۆن ئەو بکوژە زنجیرەیە لەبەردەم لووتمانا بوو و هەموو کاتەکە پلانی ئەو نەفرەتیەی دادەنا و ئێمەش تێبینی هیچ شتێکمان نەکرد؟!

ـ پرسیار لە بریکارەکە بکە.

جیمین سەیرێکی کردم.

جیمین: من هەمووتانم ئاگادارکردەوە و هێشتا بڕیارتان دا ئەوە پشتگوێ بخەن، من دەربارەی ئەو کەسایەتیە شێتەی یۆنگی کەبینی بووم پێمگوتن و ئێوە چیتان گوت؟! ئەوەش تەنها لەبەرئەوەبوو کەمن هەندێک شتم لەدژی ئەو هەموو، چونکە ئێمە یەکترمان بینی لەنەخۆشخانەی شێتان، چەند ساڵێک لەمەوبەر.

سەرۆک جین گاڵتەی پێهات.

سەرۆک جین: ئەوت بینی؟ تۆ لووتی و سێ پەراسووی ئەوت شکاند.

جیمین زەردەخەنەی کرد.

جیمین: ئۆهـ بەڵێ، ئەوەشیان.

ـ جیمین ڕاستدەکا، ئەو ئاگاداری کردنیەوە، بۆیە ئەمە هەڵەی ئەو نیە. ڵەگەڵ ئەوەشدا، من هێشتا تێناگەم ئەو چۆن ئەوەندە هێمنە دەربارەی ئەوە، ئەو بکوژە ۱۰ کەسی کوشتووە و ئێستاش ئەو کچەی بردووە. دەزانم ئەوە تاکە ئەرکت بوو، بەڵام دەبێ جۆرێک لەحەزت گەشەی کردبێ بەرامبەر ئەو، ڕەنگە ئەو لەئێستاوە بمرێ.

جیمین ددانەکانی توند لەیەکدا.

جیمین: ئەو نایکوژێ.

نەخۆشخانەی شێتان || 🔚Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora