پەڕەی بیست و سێ

242 47 21
                                    


"خۆتان ئامادە بڪەن، نامجوون و تایهیۆنگ لەگەڵ نیڪی لەگەڵم دەچنە نێو دەزگاڪە، ئەوانی تر پێویستە لە دەرەوەی دەزگاڪە بمێننەوە و ئاگاداری فەرمانەڪانم بن پاشان لە هاتنە دەرەوەمان یارمەتیمان بدەن، ئێستا ڪاتژمێر یازدەی شەوی ٢٨ی مانگە، پێویستە ڪاتژمێر ٣ی نیوەشەو بگەینە باڪووری ڕووسیا"
جیۆن وتی ڪاتێڪ لەبەردەم تیمەڪەی وەستا بوو پاشان هەنگاوی نا بۆ ڕۆیشتن
"جیۆن، لەگەڵمان نابیت بۆ خۆ ئامادە ڪردن؟"
نامجوون وتی و جیۆنی وەستاند لە ڕۆیشتن پاشان جیۆن بە هێواشی وەڵامی دایەوە
"ڪەمێڪی تر دەگەڕێمەوە"












"چییە؟"
ڤاسیلیسا وتی دوای ئەوەی مۆبایلەڪەی لە گوێی نزیڪ ڪردەوە ڪاتێڪ لە ژوورە تاریڪەڪەدا لە جێگاڪەیدا پاڵڪەوتبوو
"چی ئەڪەیت؟"
جیۆن پرسی بە دەنگە گڕ و نزمەڪەیەوە و ڤاسیلیسا وەڵامی دایەوە
"بێگومان ئەمەوێت بخەوم"
"ئەتەوێت بڵێیت ڪە ئەتوانی بە ئاسوودەیی بخەویت و گرینگی بەوە نادەیت ڪە چەند ڪاتژمێرێڪی تر ئەڕۆم؟"
"بەڵێ"
گوێڪانی ڤاسیلیسا گوێبیستی پێڪەنینە نزمەڪەی جیۆن  بوون و جیۆن دەستی ڪردەوە بە پرسیار ڪردن
"سەیری دەرەوەت ڪردوە؟"
"نەخێر"
"بەفر ئەبارێت"
ڤاسیلیسا خێرا لەسەر جێگاڪەی هەڵسایەوە و بەرەو بالڪۆنی ژوورەڪە ڕۆیشت و دوای لابردنی پەردە سپیەڪان درگاڪەی ڪردەوە و چاوەڪانی ئاشنای دەنڪە بەفرە سپیەڪان بوون ڪە بە هێواشی دەڪەوتنە سەر زەویەڪە ، پاشان ئاڕاستەی چاوەڪانی ڪەوتنە سەر جیۆن ڪە لەوبەری شەقامەڪەوە وەستا بوو و زەردەخەنەی بە ڕوودا ڪرد
"وەرە سەرەوە"





ڤاسیلیسا درگاڪەی ڪردەوە و ڕاستەوخۆ دوای بینینی جیۆن دەستی ڪرد بە سەرزەنشت ڪردنی
"ڪاتێڪ بەفر ئەبارێت بۆچی بەم جلە تەنڪانەوە هاتوویتەتە دەرەوە"
"بێ خەمبە من نەخۆش ناکەوم"
جیۆن وتی بە زەردەخەنەڪەیەوە ڪاتێڪ لە درگاڪە چووە ژوورەوە پاشان دەستی ڪردەوە بە قسە ڪردن
"ڪەمێڪی تر ئەڕۆم تا ژیانم بخەمە مەترسیەوە، هیچ هیوایەڪت هەیە بۆم بخوازیت؟"
ڤاسیلیسا دەستی ڪرد بە پێڪەنین و جیۆنیش بەشداری پێڪەنینەڪەیی ڪرد
"درۆزن تۆ تەنانەت ناشترسیت"
ڤاسیلیسا وتی دوای ئەوەی لە پێڪەنین وەستا و جیۆن وەڵامی دایەوە
"مرۆڤ بە ترس لە ڪەوتن و ترس لە دەنگی بەرزەوە لەدایڪ بووە، ترسەڪانی تر خۆی بۆ خۆیی دروست ئەڪات"
"ڪەواتە ئەتەوێت بڵێیت تۆ ترست بۆ خۆت دروست نەڪردوە؟"
"بێگومان ڪردوومە، بەڵام ناچالاکن"
وتی و ڤاسیلیسا زەردەخەنەکەی گەورەتر کرد پاشان
بێدەنگ مانەوە و بۆ ماوەیەڪ لە ڤاسیلیسای ڕووانی، وەڪ ئەوەی دوونیا لە چاوەڪانیدا بێت، وەڪ ئەوەی هیچ شارێڪ هێندەی چاوەڪانی ئەو نەدرەوشێتەوە، وەڪ ئەوەی لە پێڪەنینەڪەیدا شتێڪی لە ئەستێرەڪان جوانتر ببینێت، پاشان دەستی خستە بەردەم ڤاسیلیسا و قسەی ڪرد
"چەرخەڪەم"
ڤاسیلیسا بۆ چەند ساتێڪ لە دەستی ڕووانی، پاشان بەرەو ژوورەڪەی ڕۆیشت و بەخێرایی لەگەڵ چەرخەڪەیدا گەڕایەوە و ڪردیە دەستی جیۆنەوە
"ڪەواتە تەواوی ڪاتەڪە جگەرەت نەڪێشا؟"
"ئەگەر بڵێم نەخێر بڕوا ناکەیت"
ڤاسیلیسا زەردەخەنەی ڪرد و پاشان دەستی ڪردەوە بە قسە ڪردن
"بە زیندووی بگەڕێوە"
جیۆن لە ڤاسیلیسای ڕووانی و بە بێدەنگی مایەوە پاشان بە هێواشی دەستە ساردەڪانی لە پێستە سپیەڪەی خشاند و تاڵە قژەڪانی سەر ڕووخساری بردە پشتەوەی گوێی تا لە ماڵە تاریڪەڪەدا باشتر لە چاو و ڕووخساری بڕوانێت، پاشان بە هێواشی و هێمنی ڕووخساری لێی نزیڪ تر ڪردەوە ڪە وای ڪرد ڤاسیلیسا چاوەڪانی لەیەڪ بنێت و وەڪ ئەوەی لێو لەسەر پەڕەی گوڵێڪی بەهار دابنێت لێوەڪانی لەسەر لێوی جێگیر ڪرد و وەڪ یەڪەم و ڪۆتا ماچ دەستی ڪرد بە تام ڪردنی لێوە پڕەڪانی
دەستەڪانی لەسەر ڪەمەرە بچووڪەڪەی جێگیر ڪرد و زیاتر بەرەو خۆی ڪێشی ئەڪرد وەڪ ئەوەی بیەوێت ڕۆحیان تێڪەڵ بە یەڪ بڪات و زیاتر هەست بە ترپە خێراڪانی دڵی و گەرمیەڪەی جەستەی بڪات
دوای ئەوەی چیتر هەناسەڪانی ڤاسیلیسا هەوڵی تێڪدانی ڪەشەڪەیان دا ڤاسیلیسا دەستەڪانی لەسەر سنگی جیۆن جێگیر ڪرد و بە هێواشی لێوەڪانی دوور خستەوە لە ڪاتێڪدا جیۆن زیاتری پێویست بوو، بۆیە بە هێواشی سەری لە ملی ڤاسیلیسادا نوقم ڪرد و هەناسە گەرمەڪانی بە ڕاستەوخۆیی بەر پێستە نەرمەڪەی ڤاسیلیسا ئەڪەوتن، پاشان لوتی بە بۆنی پڕ ڪرد تا بۆنەڪەی هەرگیز یادی بەجێنەهێڵێت و لە بۆنڪردنی تێر بێت، پاشان بە هێواشی و نزمی لە قوڵایی ملیدا دوا
"ڪاتێڪ گەڕامەوە، بەردەوامی پێ ئەدەم"
دەستەڪانی لەسەر ڪەمەری توندتر ڪرد و ڤاسیلیسا دەستی لە دەوری ملی دانا پاشان سەری لەسەر شانی جێگیر ڪرد و قسەی ڪرد
"دڵنیا ببەوە ڪە ڪریسمسم لەگەڵ بەسەر ببەیت"
بەبێ ویستی خۆی چاوەڪانی پڕ بوون لە ئاوی سوێر و قوڕگی پڕ هەنسک بوو پاشان جیۆنی لێی ڕووانی و قسەی ڪرد
"من خۆپەرستم، تەنانەت ئەگەر نەشهاتمەوە پێویستە تەواوی ژیانت چاوەڕێم بڪەیت"




||خوێـنی ڕەش|| ✔️Where stories live. Discover now