پەڕەی هەژدەیەم

289 56 0
                                    





"نەخێر، قاتی بۆ مەهێنە، من حەزم لە پیاوان نییە لە نێو قاتدا"
ڤاسیلیسا وتی ڪاتێڪ کارگوزاری فڕۆشگاکە خەریڪی بردنی قاتێڪی ڕەش بوو بەرەو جیۆن
"خۆت تێڪەڵ مەکە"
جیۆن وتی ڪاتێڪ لە ڤاسیلیسای ڕووانی و ڤاسیلیسا بلوسێڪی ملداری ڕەشی لەسەر جەستەی جیۆن دانا پاشان زەردەخەنەی ڪرد
"تۆ ڕەشت باش لێ دێت"
جیۆن پارچەڪەی لەسەر جەستەی لابرد و قسەی ڪرد
"پێموتیت خۆت تێکەڵ بە شێوازی جلم مەڪە"
"ڪەواتە بە پارەی خۆت بیڪڕە"
"وام ئەڪرد بەڵام تۆ تازە بەڵێنت داوە ڪە هەر شتێڪم بوێت بۆم بڪەیت"
"گرینگ نییە، چ قەبارەیەڪ لەبەر ئەڪەیت؟"
جیۆن بە بێ هیوایی لێی ڕووانی پاشان هەناسەیەڪی قوڵی هەڵمژی و بۆ ساتێڪ بێدەنگ بوو
"باشە ڪەواتە با وابڪەین"
جیۆن وتی و بە هێواشی لە ڤاسیلیسا نزیڪ بۆیەوە پاشان بە دەنگێڪی نزم دوا
"ڪەواتە منیش جلت بۆ هەڵئەبژێرم"
پاشان دەمی لە گوێی ڤاسیلیسا نزیڪ کردەوە و بە تۆنێڪی نزم تر بەردەوامی بە قسەڪانی دا
"بەڵام من باش نیم لە هەڵبژاردنی جلی ڕووی دەرەوە"
ڤاسیلیسا ئەو پارچەیەی بە دەستیەوەی بوو ڪێشا بە جیۆندا و وای ڪرد بە زەردەخەنەڪەیەوە دوور بڪەوێتەوە لێی
"پێت وایە ڪێیت؟ ئەتەوێت ددانەڪانت دەربڪەم؟"
ڤاسیلیسا وتی ڪاتێڪ شڵەژاوی و توڕەیی لە دەنگیدا دەرڪەوتبوو، جیۆن بە زەردەخەنەڪەیەوە چەمایەوە بۆ زەویەڪەو بلوسە ملدارەڪەی هەڵگرتەوە پاشان قسەی ڪرد
"وا مەڪە، پاسەوانەڪانت هەوڵی ڪوشتنم ئەدەن"













ڤاسیلیسا ڕووی ڪردە جیۆن ڪاتێڪ دەستەڪانی لە یەڪتر ئاڵاند بوو و تەواوی ڪاتەڪە برۆڪانی گرژ ڪرد بوو ، و جیۆنی بینی لە نێو بلوسێڪی ملدار و چاڪەتێڪی چەرمی ڕەش ڪاتێڪ بە دەستی خەریڪی چاڪڪردنی قژی بوو و بەرەو ڤاسیلیسا هەنگاوی دەنا پاشان قسەی ڪرد
"ڕووخسارت ئاوا گرژ مەڪە، نێوچەوانت چرچ ئەبێت"
"ئەتوانیت بێدەنگ بیت؟"
"تۆ ئەمڕۆ چەند تووڕەیت، تەنها زانیاری تەندروستیت پێ ئەبەخشم"
جیۆن وتی بەڵام ڤاسیلیسا بێ گوێ دان بە قسەڪانی دەستی ڪرد بە ڕۆیشتن ڪاتێڪ هەموو ئەوانەشی لەگەڵی بوون ڕۆیشتن






ڤاسیلیسا لە هەنگاو نان وەستا ڪاتێڪ لە نێوەڕاستی مۆڵەڪە بوو و وای لە جیۆن و ئەوانی تر ڪرد بوەستنن پاشان بە قوڵی لەو ئافرەتە بەتەمەن چووەی بەردەمی ئەڕوانی ڪە بە چەند ڪەسێڪ دەورە درابوو و دانێڵ چەند هەنگاوێڪ لە پێشەوەی ڤاسیلیسا وەستا
"تۆ دووبارە لێرەیت؟"
ئافرەتەڪە پرسی و وای لە ڤاسیلیسا ڪرد دوای چەند ساتێڪ ڕوانین وەڵام بداتەوە
"بێگومان، ئێرە وڵاتەڪەمە"
ئافرەتەڪە ئاڕاستەی چاوەڪانی گۆڕی و لەسەر جیۆن جێگیری ڪردن پاشان پرسیاری ڪرد
"تۆ پاسەوان نیت، ڪەواتە ڪێیت؟"
"تەنها ڪەسێڪە، ڪە پێویست ناڪات بیناسیت"
ڤاسیلیسا وتی پێش ئەوەی جیۆن هەوڵی وەڵام دانەوە بدات، ئافرەتەڪە بۆ چەند ساتێڪ بێدەنگ بوو پاشان دەستی ڪردەوە بە قسە ڪردن
"ئەو پیاوە بوو ڪە ئاوی بە سیۆجۆنگدا ڕژاند؟"
" ئەبینم هەواڵەڪان بە خێرایی ڕووناڪی ئەگوازرێنەوە"
"پێم وابوو ڪوژراوە"
ڤاسیلیسا زەردەخەنەیەڪی ڪرد و پاشان وەڵامی دایەوە
"ئەو لەلایەن منەوە دەپارێزرێت، مەگەر ڪێ ئەتوانێت هەوڵی ئەوە بدات"
"جارێڪی تر مەیەوە بۆ ڕووسیا، تەنانەت ئەگەر بە فەرمیش ببیت بە سەرۆڪی باندەڪە"
دوا ڕستەی ئافرەتەڪە بوو پێش ئەوەی بەردەمیان بەجێبهڵیت، پاشان ڤاسیلیسا دەستی ڪرد بە ڕۆیشتن بەرەو بەرزڪەرەوەڪە و جیۆن دەستی ڪرد بە قسە ڪردن
"تۆ خێزانێڪی ئاڵۆزت هەیە، ئەوە ڪێ بوو؟"
ڤاسیلیسا بێدەنگ بوو ڪاتێڪ لە بەرزڪەرەوەڪەدا لە پاڵ جیۆندا وەستا پاشان وەڵامی دایەوە
"دایڪم"
جیۆن بۆ ساتێڪ بێدەنگ مایەوە ڪاتێڪ لە ڤاسیلیسا ئەڕوانی و وای ڪرد ڤاسیلیسا لێی بڕوانێت و پرسیار بڪات
"چییە؟"
"تەنها، جوان نیت ڪاتێڪ جدیت"
وەڵامی دایەوە پاشان بە پەنجە گەورەڪەی پەستانی لە پەنجەی ناوەڕاستی ڪرد و دای بە نێوچاوانی ڤاسیلیسادا ڪە وایڪرد ناڕەزایەتی دەرببڕیت
"پێم وتیت وا مەڪە"

||خوێـنی ڕەش|| ✔️Where stories live. Discover now