پـەڕەی حەوتەم

252 51 24
                                    



"پێـتوایە باشـترین شت ڪە ئێستا بتوانیت بیڪەیت  خواردنە؟"
جۆنگـکوک بە دەنگـە گڕ و برۆ گرژەڪانیەوە وشەڪانی درڪاند ڪاتێڪ لەسەر یەڪێک لە کورسیەڪانی ڕێستـۆرانتێڪی گرانبەهـا دانیشـتبوو بەرامبەر ڤاسیلیسـا
"بێـگومان، ئەگەر ژەمەڪانم بپەڕێـنم تەندروسـتیم تێڪدەچێت"
جۆنگکوک بۆ ساتێڪ لێی ڕووانی پاشـان دەستـەڪانی خستـە سەر مێزەڪەو خۆی ڕێڪ ڪردەوە
"ئەتەوێـت وا بڪەم ئارەزووت بۆ ژەمەڪەت لە دەست بدەیت؟"
"نەخێـر تەنـها بێدەنگ بە"
جۆنگکوک بێ گرینگی دان بە قسـەڪەی ئاڕاستـەی چاوەڪانی گۆڕی بۆ ژێر مێزەڪە و لە جەستـەی ڤاسیلیسـا ڕووانی پاشـان ڕووی ڪردەوە ڤاسیلیسـا و ئەوەی وت ڪە ویستی
"تۆ ڪەمێـڪ قەڵەویـت"
ڤاسیلیسـا بۆ ساتێڪ وەستـا لە جوینی ئەوەی ناو دەمی پاشـان دەستی ڪرد بە پێڪەنین بە دەنگێڪی بەرز
"تۆ زۆر خراپیـت لەم بابەتـەدا"
پاشـان جانتـاڪەی هەڵگرت و لەسەر ڪورسیەڪە هەڵسـا
"لەبەر قسەکەی تۆ ناڕۆم، تەنها تێر بووم"
پاشـان هەنگـاوی نا بۆ دەرەوەی ڕێستـۆرانتـەڪە








جیـۆن چاوەڕێی ئەندامەڪانی بوو ڪە لە بنڪەڪە بێنە دەرەوە كاتێڪ پاڵی دابۆوە بە ئۆتۆمبێلەڪەی ڤاسیلیسـاوە
"تۆ پەیوەندیـت لەگەڵ پۆلیسـدا هەیە؟"
ڤاسیلیسـا زەردەخـەنەیەڪی کرد و بە دەستی تاڵە قژەڪانی لە ملی دوور خستـەوە و زیاتـر بەسەر شانیـدا پەخشـانی ڪرد
"باندەڪەم لەلایـەن چەندیـن دەسەڵاتـدارانی حوکمەت و کارمەنـدانی پۆلیسـەوە پشـتگیری ئەڪرێت لە چەندیـن وڵاتـەوە، ئەسڵـەن ڪێ نایەوێت پشـتگیری خاتوونێڪی وەڪ من بڪات"
"بەڵـێ، ڪەس نایەوێـت لەلایـەن خاتوونێڪی شێتەوە بڪوژرێت"
"ئایا ئەزانیـت ئارەزووم چۆتە بڕینی زمانـت و وردڪردنی ددانـەڪانت؟"









"بەڵـام تۆ وتت بە پێشـنیارەڪەی ڕازی نەبوویت و ڪاری بۆ ناڪەیت" باڵابەرزە هەرزەڪارەڪە بە تۆنێڪی بەرز و توڕەیی وشەڪانی درڪاند ڪاتێڪ لە جیۆنی ئەڕوانی
"هێی بوێری ئەوە مەڪە لە ماڵەڪەم دا دەنگت بەرز بڪەیتەوە"
ڤاسیلیسـا وتی ڪاتێڪ لەسەر یەڪێک لە قەنەفەڪان دانیشتـبوو و قاچەڪانی لەسەر یەڪ دانابوو
"تڪایە ئەگەر دەڪرێت خۆت هەڵمەقوڕتێنە، تۆ ئاگرەڪەی لێرەدا"
"منداڵی زمان درێژ ئەگەر من بەزەیم نەبوایە ئێستـا لە زینداندا دەڕزایت"
"منداڵ؟ تۆ ئێستـا بە منت وت منداڵ؟ لە چ ساڵێڪدا لە دایک بویت؟"
"لە ٩٩"
"نەفرەت من لە ٩٥دا لە دایک بووم"
"گرینگی نییـە تۆ لە منداڵێکی تەمەڵ دەچیـت"
"تایـهیۆنگ، دانیشـە"
جیۆن وتی ڪاتێڪ دانیشـتبوو و هەوڵی مانەوەی بە هێمنی ئەدا
"جیۆن، تۆ وتت ڕازی نابیـت"
" نیکی ئەتوانیت کەمێک بیربکەیتەوە؟کەواتـە ئەتویسـت ڕێگە بدەم لە زینـداندا بمریت؟ تۆ ١٨ ساڵیت گەمژە"
"نیڪی جیۆن ڕاستە، ئەوە تاڪە ڕێگا بوو"
ڪوڕێڪی شان پان بە دەنگـە هێمنـەڪەی درڪاندی
"بەڵـام من نامەوێت ئەمە بڪەم"
"ڪەواتـە ئەتوانیـت لە بانـدەڪە بڕۆیت هەر خۆی پێویستـم بە منداڵێڪی زمان درێژ نییـە"
ڤاسیلیسـا وتی ڪاتێڪ قسەڪانی نیڪی ئارامییـەڪەیی شێوانـدبوو
جیۆن ڕووی ڪردە ڤاسیلیسـا و بە تۆنێڪی بەرز و توڕەییـەوە هاواری ڪرد
"تکایـە ئەتوانیـت دەمت دابخەیت؟"
ڤاسیلیسـا چاوەڪانی فراوان ڪرد و بۆ ساتێڪ بە بێدەنگی لە جیۆنی ڕووانی، پاشـان بە تۆنێڪی بەرزتر دەستی ڪرد بە قسە ڪردن
"بۆ چـی لەگەڵ هەمووان زۆر هێمنیـت بەڵام لەپڕ هاوارم بە سەردا ئەڪەیت؟ پێت وایـە ڪێیـت؟"
"نابیـنیت چ دژواریەڪت بۆ دروست ڪردوم؟ بۆچی ناتوانیـت لێوەڪانیت بە یەڪەوە بنێیـت؟"
"وا باشتـرە تۆ دەمـت دابخەیت"
دانێـڵ وتی بە دەنگێڪی توڕەییـەوە پاشـان جیۆن ڕووی تێ ڪرد
"ئێ؟ گەرنا ئەمکوژیـت؟"
"ئەگەر بتەوێـت بۆ نـا"
دانێـڵ چەند هەنگـاوێڪی بەرەو جیۆن نـا بەڵـام ڤاسیلیسـا بە گرتنی دەستی ڕێی لە ڕۆشـتنی گرت
"گرینگ نییـە، تـا ڪۆتایی مانگی ١١ شەڕ و دەمەقاڵێڪانتان تەواو بڪەن، لەوە زیاتـر ڪاتم نییـە بۆ ڕستـە بێمانـاڪانتان"
ڤاسیلیسـا بە تۆنێڪی نزمەوە وتی و پاشـان هەنگاوی نا بۆ ڕۆیشـتن، لە دوای چەنـد هەنگاوێڪ ئاوڕی دایەوە بۆ جیۆن و چەند وشـەیەڪی بۆ ڕسـتەڪەی زیاد ڪرد
"هەروەهـا جارێڪی تر بوێری ئەوە مەڪە توڕەییەڪەتم بەسەردا بەتاڵ بڪەیتەوە"
گرینگ نییـە ڤاسیلیسـا چەندێڪ بە تەمەنـدا بچێت یانیش چەندێڪ بەهێزتر و پێگەیشتـوو تر بێت ، خاڵێڪ ڪە تیایدا ناگۆڕێت شڪانی دڵیەتی ڪاتێڪ هاواری بەسەردا ئەڪرێت

||خوێـنی ڕەش|| ✔️Where stories live. Discover now