پەڕەی دوانـزەیەم

310 61 0
                                    






چاوەکـانی ئاشنای جیۆن و چەند ڪوڕێڪی تر بوون کە بەرەو ژوورەوەی کۆمپانیاڪە هەنگاویان دەنا، ڤاسیلیسا بەخێرایی هەنگاوی بەرەوڕوی نا و دەستی ڪرد بە قسە ڪردن بەرامبەر جیۆن
"چی ئەڪەن لێرە؟"
"هێنامن تا ژەمێڪ لە کۆمپانیاڪەت بخۆن"
پاشان دەستی ڕاڪێشا بۆ دانێڵ و قسەی ڪرد
"هەروەها نزیڪترین و زیرەڪترین یاریدەدەرتم بۆ هێنایتەوە"
پاشان کوپە قاوەڪەی لە نێو دەستەکانی  ڤاسیلیسا دەرکرد و خواردیەوە
"من لێم خواردبۆوە"
ڤاسیلیسا وتی کاتێک برۆکانی گرژ کرد بوو و لە دەنگیدا بێزاری بەدەر کەوت
"ڕاستە، تامی سوراو ئەدا"
جیۆن وتی دوای ئەوەی چەند قومێکی قاوە لە قوڕگی چووە خوارەوە و وەک هەمیشە زەردەخەنە پڕ لە بێ باکیەکەیی بە ڕووی ڤاسیلیسادا کرد
ڤاسیلیسـا بە خێرایی قاوەڪەی لە دەستی وەرگرت و چاوی ڪەوتە سەر تایهیۆنگ ڪە دەستی بە مانای سڵاو بەرز ڪردەوە
"سڵاو لە دایڪ بووی ١٩٩٩"
ڤاسیلیسـا هەناسەیەڪی هەڵمژی و دەستیڪرد بە قسەڪردن
"کافێی کۆمپانیاڪە لە لای چەپەوەیە"
کوڕەڪان دەستیان ڪرد بە ڕۆیشتن و نانەوەی ئاژاوە و دەنگێڪی زۆر وەک ئەوەی لە کۆڵانە هەژارە بچووکەکانی پڕ لە منداڵ بسوڕێنەوە 
"جگەرەڪەت بۆ هێنام؟"
"تۆ داوای جگەرە لە ڤاسیلیسا ئەڪەیت؟"
دانێڵ پرسی و وای ڪرد ڤاسیلیسا ڕووی تێبڪات و وەڵامی بداتەوە
"لەو ڪاتەوەی لەگەڵ جیۆن دایت بێڕێزیەڪەی لەگەڵدا بەش ڪردویت؟ من ڤاسیلیسام یان خاتوو ڤاسیلیسا؟"
"ئێوە چۆن ئاوا نزیڪ بونەتەوە؟"
دانێڵ پرسی و لە جۆنگڪوک ڕاما
"نزیڪ؟ پێم وابێ چەند ڕۆژێڪ لەمەو پێش سێ بۆ چوار هەنگاو نزیڪ تر وەستابووم"
جیۆنی وشەڪانی درڪاند ڪاتێڪ لە ڤاسیلیسا ئەڕوانی و وای ڪرد ڤاسیلیسا هەست بە گەرمییەڪی زۆر بڪات لە گوێڪانیدا
"بۆ ڪوێ ئەڕۆیت؟"
ڤاسیلیسا بە دەنگی بەرز پرسی ڪاتێڪ دانێڵ دەستی ڪرد بە ڕۆیشتن بەڵام گوێبیستی هیچ وەڵامێڪ نەبوو لە دانێڵەوە پاشان ڕووی ڪردە جیۆن
"بە منت ئەوت نەیەم بۆ لات بەڵام ئێستا خۆت هاتوویت؟"
"بۆچی هێندە بۆڵە بۆڵ ئەڪەیت؟"












ڤاسیلیسـا پاڪەتە جگەرەڪەی دایە جۆنگکوک ڪاتێڪ پاڵی بە مێزی ڪارڪردنەڪەیەوە نابوو
"جارێڪی تر فەرمانم بەسەردا نەڪەیت"
"ئەگەر بیڪەم چی ئەبێت؟ هەناسەت ئەگری؟"
جیۆن وتی و زەردەخەنەی ڪرد ڪە وای لە ڤاسیلیسا ڪرد چاوەکانی دابخات بۆ پاک کردنەوەی مێشکی
"بۆچی هێندە دەربارەی ئەو شتانەی ڪە لە ڕابردوودان قسە ئەڪەیت؟"
جیۆن جگەرەیەڪی لە پاڪەتەڪە دەرهێنا و لە نێوان لێوەڪانی جێگیری ڪردن پاشان چەرخە زیویەکەیی لە گیرفانی پانتۆڵەکەیدا دەرکرد
"جگەرە ڪێشان لە کۆمپانیاڪەم قەدەغەیە"
ڤاسیلیسا بە خێرایی و دەنگێکی بەرزەوە وتی
جیۆن سەیری ڤاسیلیسای ڪرد و ئاگری چەرخەڪەی بە جگەرەڪەوە نا
"بێگومان بەلاتەوە گرینگ نییە"
ڤاسیلیسا وتی لە ژێر لێوەوە ڪاتێڪ هێمنیەڪەیی دەپاراست
"ئەو ژنە هات بۆ لام"
جیۆن وتی دوای ئەوەی دوکەڵی جگەرەڪەی لە لێوەڪانی دەرڪرد
"کام ژنە؟"
ڤاسیلیسا پرسی و دوای چەند ساتێڪ بێدەنگ بوون دەستی ڪردەوە بە قسەڪردن
"سیۆجۆنگ؟ کیم سیۆجۆنگ هات بۆ لات؟"
جیۆن سەری بە بەڵێ لەقاند و بەرەو قەنەفەڪە ڕۆیشت و دانیشت
"بۆچی هاتبوو؟ هەڕەشەی کوشتنی کرد؟"
"داوای خواردنی ژەمێڪی ڪرد"
وتی و جگەرەڪەی خستەوە نێوانی لێوەڪانی پاشان
ڤاسیلیسا دەستی ڪرد بە پێڪەنین و قسەی ڪرد
"شێتـترین ئافرەتە ڪە بینیبێتم"
وتی و پاشان لە جۆنگکوکی ڕووانی
"تۆش قبوڵت ڪرد؟"
جیۆن ڕووی تێڪرد و دوای دەرڪردنەوەی دوڪەڵەڪەی دەستی ڪرد بە وەڵامدانەوە
"نەخێر، ناتوانم بەرگەی پەیوەندی بگرم لەگەڵ دوو ئافرەتی ئەم خێزانە سەیرە"
ڤاسیلیسا زەردەخەنەی ڪرد و دەستی ڪرد بە قسە ڪردن
"ئەگەر جگەرەی ترت ویست داوام لێ بڪە"
جیۆن زەردەخەنەی ڪرد و لەسەر قەنەفەڪە هەڵسایەوە
"تەنها جگەرە؟"
"چی؟"
"تەنها داوای جگەرەت لێ بڪەم؟"
وتی و دەستی ڪرد بە هەنگاونان بەرامبەر ڤاسیلیسا و وای ڪرد ڤاسیلیسا بە تێنەگەیشتن و سەرسوڕماویەوە پرسیار بڪات
"ئەی پێویستە داوای چی بڪەیت؟"
جیۆن بۆ ساتێڪ بێدەنگ بوو و لە ڕووخسارە سەر سووڕماوەڪەی ڤاسیلیسـای و لێوە پەمەییەکانی ڕووانی پاشان دەستیڪرد بە پێڪەنین
"مەی، گەمژە"
ڤاسیلیسـا چاوەڪانی سوڕاند و بە دەستەڪانی پاڵی بە سنگی جیۆنەوە نا
"نەخێر، تەنانەت جگەرەشت بۆ ناهێنم"
جیۆن دەستی ڪرد بە پێڪەنینێڪی بەرز و بەرەو درگاڪە هەنگاوی نا
"مێشڪت کۆ بڪەوە"

||خوێـنی ڕەش|| ✔️Where stories live. Discover now