پـەڕەی پانـزەیەم

236 47 0
                                    


 

"جیـۆن، تكایە ئەتوانیت تیمەڪەت بێدەنگ بڪەیت؟"
ڤاسیلیسا بە دەنگێڪی بەرزەوە وتی ڪاتێڪ لە پێش تیمە زۆرەڪەی جیۆن وەستابوو ڪە ژاوە ژاوێڪی زۆریان دروست ڪردبوو
"دەنگی تۆ بەرز ترە، هەوڵێڪ بدە"
جیۆن وەڵامی دایەوە ڪاتێڪ قۆڵەڪانی لەیەڪتر ئاڵاندبوو و لە پاڵ قەرەباڵغیەڪەدا وەستابوو
ڤاسیلیسـا بە توندی جانتەڪەی بە زەویدا دا و سەرنجی قەرەباڵغیەڪەی وەرگرت
"باشە"
ڤاسیلیسـا وتی و پاشان دەستی ڪرد بە هەڵمژینی هەناسەی قوڵ و دانەوەی تا پلەی گەرمی لەشی بگەڕێتەوە باری ئاسایی ڪە ئەم سەر لێ شێواویەی وای لە لێوەڪانی جیۆن ڪرد زەردەخەنە بڪات
"ئێستـا ڪە ڕاهێنانە تاڪەڪانتان تەواو ڪردەوە، ڪاتی جیا ڪردنەوەو هەڵبژاردنتانە، دانێڵ باشترینەڪان هەڵدەبژێرێت و ماوەڪان بە یەدەگ دادەنرێن، ماوەی دە ڕۆژ ماوە بۆ ئەرڪەڪە، بۆیە داواتان لێ دەڪەم لە خواردنەوەی کحول و بەتایبەت سەرۆڪەڪەتان لە ڪێشانی جگەرە بوەستن تا تەواو ڪردنی ئەرڪەڪە، و ئاڵوودە بووانی ماددە هۆشبەرەڪان دانێڵ ئاگادار بڪەنەوە"









لە مەیدانێڪی گەورە و بێدەنگدا ڪە تەنها بەشێڪی کەم لە قەرەباڵغەیەڪە مابۆوە جیۆن دەستی ڪرد بە قسە ڪردن
"دەستپێڪردنی ئەرڪەڪە لە ٢٨ی مانگدایە، وەڪ خاتوونەڪەتان فەرمانی ڪرد، بوەستن لە خواردنەوە و ڪێشانی جگەرە، زیرەڪ بن، بە ڕەوشت بن، واز لە وشە نەشیاوەڪان بێنن، شیر بخۆنەوە، شەوان زوو بخەون"
قەرەباڵغیەڪە دەستیان ڪرد بە پێڪەنین ڪاتێڪ جیۆن وشەڪانی بە ڕووخسارێڪی جدیەوە درڪاند، ئاڕاستەی چاوەڪانی جیۆن ڪەوتنە سەر ڤاسیلیسا و یەڪێڪ لە برۆڪانی بەرز ڪردەوە ڪاتێڪ لە سێرڪردنە سامناڪەڪەی ڤاسیلیسا تێنەگەیشت
"ئێستـا بە چاوەڪانتان گفتووگۆ ئەڪەن؟"
دانێڵ وتی ڪاتێڪ لە پاڵ ڤاسیلیسادا وەستابوو و وای لە ڤاسیلیسا ڪرد ڕووخساری بە ڕویدا بسوڕێنێت
"نەخێر، تەنها ئەمەوێت تێی بگەیەنم ڪە ئەیڪوژم"
ڤاسیلیسا وتی ڪاتێڪ قۆڵەڪانی لەیەڪتر ئاڵاندبوو و پاشان لە قسەڪردن وەستا بۆ گوێ گرتن لەوەی جیۆن ئەیڵێت
"دەزگاڪە ئەکەوێتە باڪوری ڕووسیا لە دارستانێڪی پڕدا ڪە زۆربەی ڪاتەڪانی ساڵ بە بەفر داپۆشراوە، پلەی گەرمی ناوچەڪە ئەڪرێت بچێتە خوار ٥٠ پلەی سەدی ڪە ڪارەڪەمان قورستر ئەڪات، دەزگاڪە بە ١٢٥ پاسەوان دەورە دراوە و لە ناوەوەی ٤٥ کاربەدەست و شەش پاسەوانی تر هەن، ناتوانین ١٢٥ پاسەوان ببەزێنین لە ڪاتێڪدا ناشزانین دەڪرێت بڕی پاسەوانە یەدەگەڪان چەند بێت، ئەگەر بێت و ئەوە بڪەین شەڕ هەڵدەگیرسێنین لەگەڵ یەڪێک لە بەهێزترین باندەڪان و بەمەش زیانێڪی زۆر بە باندەڪەی خاتوونەڪەمان ئەگەیەنین، شازدە ڪاتژمێر جارێڪ پاسەوانەڪان دەگۆڕدرێن و ئەمە تاڪە هەلە، پێویستە لە ماوەی خولەڪێڪ و ٢٤ چرڪە ڪە ڪاتی ئاڵوگۆڕ ڪردنەڪەیە بچینە نێو دەزگاڪەوە، پاشان لەلایەن هیونجینەوە ڕێگا دوور لە چاوەڪانمان پیشان ئەدرێت و ئەتوانین بگەینە ژوورەڪە، لە تواناماندا ئەبێت شەش پاسەوانەڪە ببەزێنین و کامێرا و درگاڪان لەلایەن هاڪڪەرەڪانمانەوە چارە ئەڪرێن"
"ڪەواتە چۆن لە دەزگاڪە دەربچین؟"
کوڕ شان پانەڪە بە دەنگە هێمن و گڕەڪەیەوە وتی کاتێڪ لە پێشەوەی ئەوانی تر وەستابوو
"بەڵێ، ئەگەر لە لایەن پاسەوانێڪی ڕووسیەوە بگیرێین وەڪ پەتاتەی ڪوڵاو پێست لە جەستەمان جیا ئەڪرێتەوە بۆیە بێگومان پێویستە ڕێگایەڪمان هەبێت بۆ ئەوە، پێویستە لە پەنجەرەڪانەوە ڕابڪەین و دوای مەودایەڪی دوور بە یەڪێک لە کۆپتەرەڪانی خاتوون دوور دەخرێینەوە"
هەمووان بۆ ماوەیەڪ بێدەنگ بوون، ئەوە ترسناڪ بوو بۆیان بەژداری لە ئەرڪێدا بڪەن کە نازانن ئایا بە مردوویی یان زیندووی شوێنەڪە بەجێدەهێڵن
دوای ڕۆشتنیان جیۆن لە ڤاسیلیسا نزیڪ بۆیەوە و گوێی لەو چەپڵانە بوو ڪە ڤاسیلیسا پێشڪەشی ئەڪرد
"باشە، من چاوەڕێی ئەوەندەم لێ نەدەڪردی"
ڤاسیلیسا وتی بە زەدەخەنەڪەیەوە دوای ئەوەی لە چەپڵە لێدان وەستا
"ئەمجارە چ مارڪەیەڪی جگەرم بۆ ئەهێنیت؟"
جیۆن پرسی پاشان پێش ئەوەی ڤاسیلیسا وەڵام بداتەوە دەستی ڪردەوە بە قسە ڪردن
"بەبیرم هاتەوە، تۆ شتانێڪی زۆر قەرزاریت"
"ئەتەوێت بۆ هەڵمژینی هەوا قەرزارت بم؟"
"من کۆتاجار لەسەر پشتم گەڕانمیتەوە ماڵەوە سەرەڕای ئەوەی پێویست بوو گوێ لە دەنگە بێزارڪەرەڪەت بگرم"
"بەڕاست؟"
ڤاسیلیسا وتی بە تۆنێڪی بەرز ڪاتێڪ چاوەڪانی فراوان ڪرد
"پێم مەڵێ تەواوی ماندوو بونەڪانی ئەو شەوەمت لە بیر ڪردوە"
جیۆن ئاڕاستەی چاوەڪانی ڪردە سەر دانێڵ و پرسیاری لێ ڪرد
"پێت نەوتوە؟"
"بۆچی پێی بڵێم؟"
"تەنها، لە حاڵەتێڪدا ئەگەر بیەوێت دووبارە لەسەر پشتم بیگەڕێنمەوە"
جیۆن وتی پاشان زەردەخەنەی ڪرد و ڕووی ڪردەوە ڤاسیلیسا
"نەڪەیت خۆت لە بابەتەڪە بشاریتەوە بە بەهانەی بەبیر نەهاتنەوە"












"ڤاسیلیسـا"
ڤاسیلیسـا بە گوێ لێ بونی ناوەڪەی لە هەنگاونان بەرەو ژووری ڪارڪردنەڪەی وەستـا و وای لە جیۆن ڪرد بوەستێت پاشان ڕووی بە ئاڕاستەی دەنگەڪەدا جوڵاند،
زەدەخەنەیەڪی گاڵتەجاڕانەی ڪرد و چاوەڪانی سوڕاند پاشان دەستەڪانی لەیەڪتر ئاڵاند و دەستی ڪرد بە قسەڪردن
"تۆ تەنانەت شەرمیش ناڪەیت بەو چاوە تیژانەتەوە ڪە چەندین فێڵ و زۆرزانی لە پشتیدا کۆ بۆتەوە"
سیۆجۆنگ بە پێڵاوە بەرزەڪانیەوە بەرەو ڕووی ڕۆیشت و بۆ ساتێڪ لە جیۆنی ڕووانی پاشان قسەی ڪرد
"هاتووم تا هاوبەشەڪەت ببەم بۆ گفتووگۆیەڪی ڪاتی قاوە خواردنەوە"
"بەڕاستی؟ ئەتەوێت ئەم جارە کوپێڪ قاوە بڪات بە ڕووخسارتدا؟"
جیۆن ملی چەند جارێڪ جوڵاند و وای ڪرد دەنگ دروست بڪات پاشان لێی ڕوانی و دەستی ڪرد بە قسەڪردن
"ئەگەر دوژمنن خراپیەڪانتان لەیەڪدا تاقی بڪەنەوە، من تێڪەڵ مەڪەن"
"ئەبینیت، ئەمە جۆرێڪی ترە لە ڕەت ڪردنەوە"
ڤاسیلیسا وتی و ویستی بەردەوامی بە قسەڪانی بدات بەڵام دەنگێڪ زمانی وەستاند
"با لەگەڵی بڕوات"
دانێڵ وتی ڪاتێڪ هەنگاوی بەرەو ڤاسیلیسا دەنا، دوای نزیڪ بوونەوەی وەستا و دەستی ڪرد بە قسەڪردن
"ئەو تەنها ڪەسێڪە ڪە ئەرڪەڪەت بۆ جێبەجێ دەڪات لە بەرامبەر بڕە پارەیەڪدا"
وتی و دوای تەواو ڪردنی قسەڪانی لە جیۆنی ڕووانی و وای ڪرد جیۆن بە زەردەخەنەیەڪەوە وەڵام بداتەوە
"بە قورسی هیوا ئەخوازیت ڪە لە پاڵیدا بڕۆم، تەنانەت ئەگەر منیش نەبم هێشتا تۆ نابیت"
دانێڵ چەند هەنگاوێڪی زیاد ڪرد و لە بەردەمیدا وەستا ڪاتێڪ بە چاوە تیژەڪانی لێی ئەڕوانی
"مەگەر تۆ ڪێیت تا بڕیار بدەیت؟"
"من نیم ڪە بڕیار دەدەم، چاوە بەتاڵەڪانی ئەوە لە بەرامبەرت ڪە بڕیار ئەدات"
دانێڵ بە دەستەڪانی یەخەی چاڪەتە کابۆڪەی بەری جیۆنی گرت و ئەمە وای لە ڤاسیلیسا ڪرد بە دەنگێڪی توڕەوە بدوێت
"لەسەر هەر نەفرەتیەڪ شەڕ دەڪەن لە کۆمپانیا و چاوەڪانم دوور بڪەونەوە، ئەتوانن لە ڪەلاوەیەڪ بەردەوامی پێ بدەن"

||خوێـنی ڕەش|| ✔️Where stories live. Discover now