پەڕەی سیانزەیەم

237 48 0
                                    

.

تاریڪی دەسـتی بەسەر گانگنامدا ڪێشابوو، دوای تەواوڪردنی گرینگی دان بە پێستی شەوانەکەی گڵۆپەڪەیی کوژاندەوە و بەرەو جێگا گەورەڪەی هەنگاوی نا، بەڵام زەنگی مۆبایلەڪەی لە پاڵڪەوتن وەستاندی
"دانێـڵ؟"
هەر زوو وتی ڪاتێڪ مۆبایلەڪەی لە گوێڪانی نزیڪ کردەوە، چەند ساتێڪ هەمووی ئەوەی گوێی لێ بوو بێدەنگیەڪی ڕەها بوو، پاشان دەنگی دانێڵ بەرگوێی ڪەوت
"ڤاسیلیسـا"
"چیبووە؟"
ڤاسیلیسـا پرسی بەهۆی تۆنە نزم و بێ وزەڪەی لە دەنگیدا بەدی ئەڪرا
"ئەتوانیـت ... بێیت بۆ لام؟"












ڤاسیلیسـا خێرا درگای ژوورە گەورەڪەی دانێڵی ڪردەوە، یەڪەم شت ڪە چاوەڪانی ڪەوتە سەری دانێڵ بوو ڪە بەرامبەر پەنجەرە گەورەڪە وەستابوو لە ژوورە تاریڪەڪەدا، و چەندیـن جگەرەی کوژاوە و بتڵی کحولی بەتاڵ
ڤاسیلیسـا بە هێواشی دەستی ڪرد بە هەنگاونان بەرەو ڕووی ، هەر ڪە دانێڵ هەستی بە نزیڪەڪەی ڪرد ڕایڪێشا بۆ نێو باوەشە گەرمەڪەی و بە توندی قۆڵەڪانی لە ڪەمەر و شانی توند ڪرد وەڪ ئەوەی بیەوێت بۆ هەمیشە ڤاسیلیسـا لە نێو قۆڵەڪانی بهێڵێـتەوە و ڕێگە بە دوور ڪەوتنەوەی نەدات
ڤاسیلیسـا سەری لەسەر شانەڪانی و دەستی لەسەر پشتی دانێڵ جێگیر ڪرد پاشان بە هێواشی و سۆزەوە ئەیڪێشا بە پشتیدا
دوای ماوەیەڪ مانەوە بەو جۆرە ڤاسیلیسـا لە باوەشە توندەڪەی دانێڵ هاتە دەرەوە و چاوێڪی بەسەر مێزە پڕ لە شوشەڪەدا خشاند، پاشان ڕووی ڪردە دانێڵ و بە هێمنی پرسی
"بۆچی هێندەت خواردۆتەوە؟"
"پێم وابوو ئەگەر بخۆمەوە، ئازارەڪانم ون ئەبن"
ڤاسیلیسـا بۆ ساتێڪ بێدەنگ بوو پاشان بە قوڕگە پڕەڪەیەوە دەستی ڪرد بە قسەڪردن
"کێ بوو؟ ڪێ بوێری ئەوەی هەبوو ئازاری یاریدەدەرەڪەم بدات؟"
دانێڵ بە بێدەنگی مایەوە ڪاتێڪ بە قوڵی لە ڤاسیلیسـای ئەڕوانی پاشان دووبارە لە باوەشی گرتەوە
"گرینگ نییە، تەنها لەگەڵم بمێنەوە، مەڕۆ بۆ لای هیچ ڪەسێڪی تر و پارێزگاری لە هیچ ڪەسێڪی تر مەکە، ئەوە تەنها بۆ من بڪە"










خۆر دەستی ڪرد بە هەڵهاتن و بە هێواشی تیشڪەڪانی بە شاردا بڵاو دەڪردەوە، چاوەڪانی دانێڵ لەسەر ئەوەی بەردەمی جێگیر بوو بوو ڪە بە هۆی تیشڪی خۆرەڪەوە قژی قاوەیی ئەنوان و پێستـە سپی و لێوە پەمەییەڪانی بریسڪەیان ئەدایەوە ڪاتێڪ لەسەر زەویەڪە دانیشتبوو و سەری لەسەر قەنەفەڪە دانابوو و چاوەڪانی کەوتبوونە خەوێڪی قوڵەوە ، نازانێت ئەوە چەند ڪاتژمێرە لێی ئەڕوانێت بە بێ جوڵاندنی ئاڕاستەی چاوەڪانی
لە پڕ چاوەڪانی ڤاسیلیسـا ڪرانەوە ڪە وای لە دانێڵ ڪرد ڕابچڵەڪێت و ئاڕاستەی سەری بگۆڕێت
"بۆچی پەردەی ئەستور تر دانانێیت؟ تیشڪی خۆر لەو ڕۆژانەی ئاسمان ساماڵە بێزارڪەرە"
"بۆچی ئاوا لە پڕ هەڵئەسیت؟"
"ئەتەوێت چۆن هەڵبستم؟"
پرسی و دەستی ڪرد بە خۆڪێشانەوە پاشان هەڵسـا
"هێندە مەخۆرەوە و پەیوەندیم پێوە بڪەیت، تۆ هێشـتا خوی هەرزەڪاریت ماوە؟"










"لە دایک بووی ١٩٩٩"
ڤاسیلیسـا لە ناوەڕاستی کۆمپانیاڪە وەستا و ئاوڕی بۆ دەنگەڪە دایەوە
"جیۆن هاتووە بۆ بینینت؟"
تایهیۆنگ پرسی بەپەرۆشیەوە
"نەخێر، بۆچی؟"
"ڕاستیەڪەی ئەوم بە لاوە گرنگ نییە، هاتووم تا ژەمێڪ بخۆم"
وتی پاشان زەردەخەنەی ڪرد و دەستی ڪرد بە ڕۆیشتن بەڵام بەهۆی ئازاری ڕاڪێشانی قژیەوە گەڕایەوە دواوە و دەستی ڪرد بە هاوار ڪردن
"ئەزانیت ئەمڕۆ چ بەروارێڪە؟ لەگەڵ سەرۆڪەڪەت بەنیازی چ گەمژایەتیەڪن؟"
"بۆچی وام لێ ئەڪەیت خۆ من پلانەڪە دانێنم"
"هەر شتێڪ بێت"
وتی و قژی بەردا پاشان بە دان جیڕیەوە قسەی ڪرد
"لە جیاتی پیاسە ڪردن و خواردن ڕاهێنان بڪە"




||خوێـنی ڕەش|| ✔️Kde žijí příběhy. Začni objevovat