پەڕەی سێیـەم

417 75 20
                                    


"ڪەواتـە بەڕێز لی داوای ڕێڪەوتنـی لێ ڪردیت؟"
دانێـڵ وتی ڪاتێڪ بە قاتـە ڕەشەڪەیەوە شەرابی تێ ڪرد و خستیە نێو دەستەکانی ڤاسیلیسا
"بەڵـێ، بیستـم زۆرێـڪ لە ئامانجـەڪانی بەدەست نەهێـناوە"
وتـی پاشـان قومێـڪی لە شەرابـەڪەی دەستی دا
"دڵنیـا نیم ڪە هێز و پلانـەڪانمی تێـدا بەفیڕۆ بدەم"
"ئەتەوێـت لێکۆڵیـنەوەی لەسەر بڪەم؟"
"نەخێـر، ڪاتێڪ مێشکم بە بارودۆخەڪە ڕازی نییـە دڵنیـام شتێڪی خراپ ڕوئەدات"
پەرداخـەڪەی دەسـتی دانـا و ڕووی کردە دانێڵ ڪە لەلایـەوە وەستـا بوو
"ناسـنامەی تەواوی دزە بەتــواناڪانی گانگـنامم ئەوێت، نەخێـر، ناسـنامەی تـەواوی دزە بەتـواناڪانی کۆریـام پێویستـە، تۆ ئەزانیـت ئەم ئەرڪە زۆر گرینگـە، ئەگەر لەمە شکست بهێنم ، خاوەندارێی باندەڪەم لێ دەسەندرێتەوە"




ژمارەیـەڪی زۆری ناسنامە لەسەر شاشەی لاپتۆپەکەی بوو ڪە وای ئەڪرد چاوەڪانی ئازاری هەبێـت، دانـە بە دانـەی ناسـنامەی دزەڪانی ئەخوێنـدەوە و لێی ئەڕوانیـن بەڵـام هیچیان جێگەی متمانـەی ڤاسیلیسـا نەبوون
"خاتوون، دەربارەی بانکـەڪەی بەڕێز لی شتێڪم بیست..."
"پێم وتیـت بە باسڪردنی ئەو ڪاتم بە فیڕۆ مەدە، وەڪ ئەبینیـت ڪاری زۆرم هەیە بۆ ڪردن، و کۆریـا دزی زۆرە، پێم وانییـە تا مانگێڪی تر پێستـم بگەڕێـتەوە سەر باری ئاسایی خۆی"
"بەڵـام پێم وایـە شتێڪە ڪە ئارەزووی زانیـنیت هەیە"
ڤاسیلیسـا لە دانێـڵی ڕووانی و بە ڕووخسارێڪی سەرسامەوە پرسیاری ڪرد
"چ شتێڪ؟"
"هەر ئێستـا وتت ڪە ڪاتت بە فیڕۆ نەدەم، سەرنج بخەوە سەر ڪارەڪەت"
"هێی، لەلای گۆڕەڪەی داهاتووی کیم سیۆجۆنگ ئەتنێژم"
"تۆ گۆڕت بۆ کیم سیۆجۆنگ داناوە؟"
"تەنـها قسە بڪە، چ شتێڪ هەیە دەربارەی بانڪەڪەی لی؟"
"تاڵان ڪراوە، لەلایـەن باندێڪی بچوڪەوە"
ڤاسیلیسـا چاوەڪانی فراوان ڪرد و بۆ ساتێڪ لە دانێڵ ڕاما بوو، پاشـان زەردەخەنەی ڪرد و بە پەرۆشیەوە لەسەر کورسیـەڪەی هەڵسـا
"ڪەواتە وەڵامەڪەم دۆزیەوە، من بیرم لە دزە بچووڪەڪان نەکردبۆوە"
بە زەردەخەنەوە ڕوومەتەڪانی دانێڵی گرت و وای لە دانێڵ ڪرد دووبارە چاوی بسوڕێنێت
"ئافەرم دانێڵی زیرەڪ"
خێرا جانتـاڪەی هەڵگرت و بەرەو درگاڪە ڕۆیشت
"با بڕۆین بۆ لایان"
"خاتوون، ئێستـا ڪاتژمێر یەڪی نیوە شەوە"

||خوێـنی ڕەش|| ✔️Where stories live. Discover now