پەڕەی چواردەیەم

250 51 0
                                    





بە هۆی باڪەوە تاڵەڪانی قژی دەستیانڪردبوو بە سەما لەسەر شانەڪانی و تەنورە ڪورتەڪەی بەری لەسەر ڕانەڪانی یاری ئەڪرد، چووە سەر گەشتیە بچووڪەڪەو و بە پلیڪانەڪاندا چووە خوارەوە بۆ ژوورە بچوڪەڪەی ناوی ڪە بە چەڪی گرانبەها و دەگمەن پڕ ڪرابوونەوە
پاشان یەڪێک لە چەڪەڪانی هەڵگرت و میلی هێنایەوە و چاوی لە نزیڪیەوە دانا، دواتر چەڪەڪەی دا بەوەی لایەوە و قسەی ڪرد
"ئەمانە هەمووین؟"
"بەڵێ"
"مادام ئێستـا چەڪەڪان گەیشتون، هەر چەڪێک کە جیۆن یان تیمەڪەی پێویستیان پێ بێت پێیان بدە"
"هەر چەڪێڪ؟"
ڤاسیلیسـا بە چاوەڪانی لەوەی لایەوەی ڕووانی و قسەڪەی پشت ڕاست ڪردەوە
"بەڵێ، هەرچەڪێڪ"













ڤاسیلیسـا بە کۆتە ڕەشەڪەیەوە چووە ناو هۆڵە وەرزشیەڪە ڪە تاریڪی هەموو شتێڪی داپۆشیبوو، دەستی لە جانتاڪەی ئەدا تا هەست بە مۆبایلەڪەی بڪات و ڕووناڪیەڪەی پێ بڪات ڪاتێڪ بەردەوام بوو لە هەنگاونان
لەپڕ هەستی بە ئازارێڪی زۆر ڪرد لە قاچیدا بە هۆی ئەو ئاسنەوە ڪە بەری ڪەوت و وای ڪرد هاوسەنگی لە دەست بدات، بەڵام دەستێڪ لە ژێر ئانیشکیەوە گرتیەوە پێش ئەوەی بڪەوێتە سەر زەوی ، پێویستی بە بینینی ڕووخساری نەدەڪرد تا بزانێت ئەوەی ڪە گرتویەتی جیۆنە، تەنها بە هەستڪردن بە جەستە ماسولڪەدارەڪەی و بۆنی جگەرەڪەی هەموو شتێڪی لا ڕوون دەبۆوە
"جیۆن؟"
پرسی بە دەنگە نزم و هێمنەڪەی
"بۆچی بەم شەوە لێرەیت؟"
"بۆچی ئێرە زۆر تاریڪە؟"
"کارەباڪە ڪێشەی تێدایە"
"ڪەواتە بۆچی بە تەنها لەم تاریڪیایت؟"
"پێم وتیت هێندە پرسیار مەڪە دەنگت ئازاری مێشڪم ئەدات"
وتی و ئانیشڪەڪانی بەردا، پاشان لە پڕ ڤاسیلیسـا ڕووناڪی مۆبایلەڪەی لە ڕووی جیۆندا داگیرساند و وای ڪرد چاوەڪانی دابخات
"ئەتەوێت بخۆیتەوە؟"
جیۆن بە دەستەڪانی ڕووی مۆبایلەڪەی دەستی ڤاسیلیسـای نزم ڪردەوە و وەڵامی دایەوە
"نەخێر"
"نامەوێت بە تەنها بخۆمەوە"
"هەروەها منیش نامەوێت لەگەڵ تۆ بخۆمەوە"
ڤاسیلیسـا بۆ چەند خولەڪێڪ لە جیۆنی ڕووانی پاشان دەستیڪرد بە قسە ڪردن
"ئەمڕۆ ساڵیادی مردنی باوڪمە"







جیۆن بڕێڪی زۆری لە پەرداخە کحولەڪەی دەستی خواردەوە و دواتر پاڵی دایەوە بە قەنەفەڪەی دوایەوە و قسەی ڪرد
"ئەگەر بەرگەی خواردنەوە ناگریت و سەرخۆش ئەبیت، ئەوە دڵنیا ببەوە ڪە لێرە بەجێتئەهێڵم"
"تۆ بێزاری دەربارەی هەموو شتێڪ دەرئەبڕیت"
ڤاسیلیسـا وتی و پاشان ڕووی ڪردە پەنجەرە گەورەڪەی بەسەر دیمەنی شەوانەی گانگنامی ئەڕوانی لە مەیخانەیەڪی گرانبەها ڪە بنمیچەڪان بە ڕووناڪی کز ڕازاندرابوونەوە
"جیۆن"
ڤاسیلیسـا بە پەرۆشیەوە وتی و ڕووی ڪردە ئەوەی بەردەمی
"چی دەربارەی خێزانەڪەت؟"
جیۆن بۆ ساتێڪ بێدەنگ بوو و دوای خواردنەوەی بەشێڪ لەوەی ناو پەرداخەڪە وەڵامی دایەوە
"نازانم"
"چی؟"
جیۆن چاوە جدییەڪانی لەسەر چاوەڪانی ڤاسیلیسـا جێگیر ڪرد و بەردەوام بوو
"هیچ شتێڪ دەربارەیان نازانم"
جگە لە دەنگی میوزیڪە نزمەڪەی مەیخانەڪە هیچ دەنگێڪی تر لە نێوانیان نەئەبیسترا، بێدەنگیەڪی قوڵ و سەیرڪردنێڪی قوڵ لە ئارادا بوو، بە جۆرێڪ لە چاوەڪانی یەڪتریان ئەڕوانی ڪە بتوانن دەریایەڪی قووڵی تێدا ببین تا ئەو ڪاتە ڤاسیلیسا ئاڕاستەی چاوەڪانی گۆڕی و قومێڪی لە کحولەڪەی پەرداخەڪەی دەستی دا، پاشان ڕووخساری گرژ ڪرد و قسەی ڪرد
"تاڵە"
جیۆن زەردەخەنەیەڪی ڪرد پاشان لە گیرفانیدا شیرینەڪی دەڪرد و دوای لێ ڪردنەوەی بەرگەڪەی خستیە نێو پەرداخەڪەی ڤاسیلیسا
ڤاسیلیسـا دەستی ڪرد بە خواردنەوەی چەند قومێڪ لێی
"ئێستا باشترە؟"
ڤاسیلیسا بە زەردەخەنە گەورەڪەیەوە سەری بە ئاڕاستەی خوارەودا جوڵاند







"ڤاسیلیسا"
جیۆن وتی ڪاتێڪ ئەیویست سەری ڤاسیلیسا لەسەر مێزەڪە بەرز بڪاتەوە
"خێرا هەڵسە"
جیۆن بەردەوام بوو لە ڕاوەشانی بەڵام ڤاسیلیسا تەنها دەستەڪانی دوور ئەخستەوە
"باشە، هەرخۆی وتم ئەگەر سەرخۆش ببیت بە جێتئەهێڵم"
جیۆن وتی و دەستی ڪرد بە ڕۆیشتن ، بەڵام دەنگ و بیرڪردنەوە زۆرەڪانی ڕێگیر بوون لە بەردەوام بوونی




"چەند جێگایەڪی باشە بۆ خەوتن"
ڤاسیلیسا بە زەردەخەنەوە وتی ڪاتێڪ لەسەر پشتی جیۆن بوو و قۆڵەڪانی لە ملی ئاڵاندبوو
"شانەڪانت لەوە پانترن ڪە بیرم لێ ئەڪردەوە"
"تۆ ئەتەوێت ئازاری جەستەیی و دەروونیم بدەی؟ بە سەرخۆشیش ناتوانیت بوەستیت لە بەڪارهێنانی دەنگە بێزارڪەرەڪەت؟ بۆ هەموو شوێنێک پاسەوانەکانت وەک پێداویستیە جوانکاریەکانت لەگەڵ خۆت ئەبەیت بۆچی ئەم شەو وەک منداڵی هەتیوخانە بێ کەس هاتوویت؟"
بەردەوام بوو لە دەربڕینی ناڕازاییەکانی لە نێو شەقامە تاریکەکەدا پاشان ڤاسیلیسا بە دەنگە نزم و بێ وزەکەیەوە وەڵامی دایەوە
"کاتێک تۆی لێیت پێویستم بەوانی تر نییە"





جیۆن گەیشتە بەردەم درگا گەورەکەی نێو باخچە گەورەکە لە نێو یەکێک لە دەوڵەمەندترین ناوچەکانی کۆریا پاشان لە زەنگەڪەیدا و بە خێرایی درگاڪە ڪرایەوە لەلایەن دانێڵەوە
"ئەو چیەتی؟"
دانێڵ پرسی هەر ڪە چاوی بە ڤاسیلیسا ڪەوت لەسەر پشتی جیۆن
"ئەو تەنها سەرخۆشە"
جیۆن وتی و چەند هەنگاوێڪ چووە ژوورەوە بۆ نێو هۆڵە گەورەکە کە بە چەندین خزمەتکار قەرەباڵغ کرا بوو پاشان پرسیاری ڪرد
"ژوورەڪەی لە ڪوێیە؟"
"پێمی بدە، من ئەیبەم"
"پێت وایە جانتایە یان شتێڪ؟ چۆن پێتی بدەم؟ تەنها ژوورەڪەیم پێ پیشانبدە"
دوای گەیشتنە ژوورەڪەی بە هێواشی لەسەر جێگاڪەی داینا، بەڵام بە توندی قۆڵی لەلایەن ڤاسیلیساوە ڕاڪێشرا پاشان دانێڵ قۆڵی جیۆنی لە باواشی ڤاسیلیسا دەرڪرد ڪە نیوە خەوتو بوو پاشان ڕووی ڪردە جیۆن
"ئەبوایە تەنها پەیوەندیت پێوە بڪردبام"
"ڪاتێڪ بە هۆش هاتەوە پێی بڵێ ڪە تۆڵەی زۆر شتم هەیە تا لێی بڪەمەوە"
وتی پاشان بەرەو درگاڪە هەنگاوی نا
"لەگەڵیدا خواردتەوە؟"
جیۆن دوای گوێ بیست بوونی پرسیارەڪە ئاوڕی دایەوە و وەڵامی دایەوە
"بەڵێ"
"جارێڪیتر مەیڪە، تەنانەت ئەگەر داواشی لێ ڪردیت"
جیۆن بۆ ساتێڪ بێدەنگ بوو پاشان زەردەخەنەی ڪرد، ئەو وەڵامەی ڪە خۆیی و دانێڵ چاوەڕوانی بوون وەڵامی وەڪ" گرنگ نییە" یان "خۆشم ئەوم ناوێت" بوو ، بەڵام زمانی جیۆن جیاواز دوا
"چی ئەگەر بیڪەم؟"
"چی؟"
دانێڵ پرسی بە هۆی وەڵامە چاوەڕوان نەڪراوەڪەی جیۆن، پاشان ئاڕاستەی چاوەڪانی جیۆن بۆ خەوتووڪەی سەر جێگاڪە ڕۆیشت ڪە تاڵە قژە ڕەشەڪانی بەشێڪی پێستە سپیەڪەی شاردبۆوە، پاشان ڕووی ڪردەوە ئەوەی بەرامبەری و بەردەوامی بە قسەڪانی دا
"من ئەو شتانە ئەڪەم ڪە داوای ئەڪات، ڪەواتە هەوڵبدە داواڪانی بگۆڕیت"





||خوێـنی ڕەش|| ✔️Where stories live. Discover now