پـەڕەی یەڪەم

1.8K 131 34
                                    


بە دوو پەنجـەی کە ڕەنگـی سووری لە نیـنۆکـەکـانی سووانـدبوو ، قژە پـڕە درێـژەکەی کە لە ڕەنگی ئاسمـانی شەو تاریـکتر بوو بەرەو پشـتەوەی گوێی برد
پاشـان لەسەر کورسیـەکەی هەڵسـایەوە و بەرەو ئەوە بەردەمی ڕۆیشت
دەنـگی هەنگـاوەکانی بە هۆی پێڵاوە بەرزەکانـیـیەوە تەواوی ژوورە چۆڵـەکەی گرتبـۆیەوە
"پێـت وایـە .. ئەتوانیـت فێـڵم لێ بڪەیت؟"
پرسـی ڪاتێـڪ بەردەوام بوو لە نزیـڪ بوونەوە لە پیـاوەڪەی بەردەمی
"هـەی گەمـژە"
ددانـەڪانی تووند ڪردەوە و وای ڪرد بە ڕەقی لە دەمی بێـتە دەرەوە
"نەخێـر، بە نیـازی ئەوە نەبووم"
"هـەی درۆزن"
لە لێوەڪانی دەرچوو بە بەرزترین تـۆنی دەنگ ڪە تەواوی پیاوە قات لەبەرەڪان خۆزگەیـان بە ڪەسـانی نابیست ئەخواست
چـەن جارێـڪ قوڕگی پاک کردەوە و دەنگی تاقی ئەکردەوە
".. نەفرەت تـۆ هەمیشـە وام لێ ئەڪەیـت بقیژێـنم و دەنگـە ناسڪەڪەم لە دەسـت بدەم"
ئـەوەی بەردەمی ڪه ترس تەنی پێهەڵچنیـبوو و زوو زوو تفی قووت ئەدا تـەواوی هێزی کۆ ئەکردەوە تا چەند وشەیەک بەیەکەوە بنێت و ڕستەیەڪ دروست بکات
"بمـبورە، من لە هەموو ئەو شتـانەی ئەتەوێت بیڪەیت یارمەتیت ئەدەم ، ئەتوانم هەموو شتێـڪت بۆ بڪەم"
"پیاوەڪان وەڪ ئەو بەرهەمانە وان ڪە جۆریان زۆرە بەڵام دروستڪراوی هەمـان کارگەن، ئایـا درۆ تەنهـا شتێـڪە ئەتوانن بیڪەن؟"
"درۆ ناڪەم ، مـن بەڕاستیـمە سوێند دەخۆم"
"ئەزانیـت ئەوەی لە درۆزنێک زیاتر ڕقم لێیـە چییـە؟"
پەنجـەی خستە سەر نێـوچەوانی پیـاوەڪەی بەرامبەری و بە پەنجەی وای ئەکرد سەری بەرەو دواوە بڕوات
"درۆزنێـک ڪە پێی وایە من گەمژەم"
"پێتـوابوو لەبەر ئەوەی ئافرەتـم فێڵـم لێ ئەکرێـت؟ گەمژە مـن خاوەنی گەورەتریـن بانـدی ڕووسیم لە سـەدەی بیستدا، بە گۆشـتی ڪەسانی وەک تۆ سوپ دروست دەڪەم"
لە پڕ ڕووخسـاری بۆ ڕووخسـارێڪی منداڵانە و بێتاوان گۆڕا و ڕووی سوڕاند بۆ پیاوەڪەی پاڵی
"بیستـم گانگنام سوپی بەتـامی هەیە"
خێرا جانتـاكەی هەڵگرت و بە زەردەخـەنەوە بەرەو درگای کۆگـا ڕۆیشت ، پێش کۆتـا هەنگـاو و چونـە دەرەوە لە کۆگـاكە وەستـا و ئاوڕێـڪی دایەوە فەرمانـی بە پاسـەوانـەڪان کرد
"ئەوە بکەن کە شایەنیەتی"
پاشـان کارگەڪەی بەجێـهێشـت و بەرەو ئۆتۆمبێـلەڪە ڕۆیشت،  پیـاوە باڵابەرزە چاو سامنـاڪەڪەی پشتیـەوە خەریکی ڕوون کردنـەوەی خشتـە ئاڵۆزەڪەی خانـمەڪەی بوو
"خـانـمەڪەم، ئەم ئێوارەیە لەگەڵ دەسـتەی مانـگی سوور چاوپێڪەوتـنت هەیـە، بۆ گفتـوگۆ کردن دەربارەی پڕۆژە..."
"خـواردنی ڕێسـتۆرانتـەڪە بەتـامە؟"
"پێمـوابێـت، هەروەهـا بەیـانی ڪاتژمێر ٥ خـاتوون کیم دەگاتـە فڕۆکەخـانەی سۆول"
ڕستـەی کۆتایـی وایکرد بۆ ساتێـک هەنگـاوەڪانی بوەستێنێـت، پاشـان چووە نێو ئۆتۆمبێـلەکە








لە سەرەتای ساڵی ۱۹۹۳، وەزارەتی کاروباری ناوخۆی ڕوسیا ڕایگەیاند کە زیاتر لە ۵۰۰۰ گروپی تاوانی ڕێکخراو لە ڕووسیا کاردەکەن. ئەم گروپانە لە نزیکەی 100،000 ئەندام پێکهاتووە بە سەرکردایەتی 18،000 ئەندام
هەرچەندە دەسەڵاتدارانی ڕوسیا لە ئێستادا زیاتر لە 5،000 گروپی تاوانکارییان لەو وڵاتەدا دیاریکردووە، بەڵام بەرپرسانی ڕوسیا پێیان وایە تەنها نزیکەی 300 لەو گروپانە هەندێک پێکهاتەیان هەیە
پێکهـاتەی گروپەکان پێکهاتوون لە
هەر بەڕێوەبەرێک، کە پێی دەگوترێت "پاخان"، کۆنترۆڵی چوار خانەی تاوانکاری دەکات لە ڕێگەی نێوەندێکەوە کە پێی دەوترێت "بریگادیەر." بەڕێوەبەرەکە دوو سیخوڕ بەکاردەهێنێت کە چاودێری کردارەکانی بریگادیەر دەکەن بۆ دڵنیابوون لە دڵسۆزی
لە خوارەوەی پێکهاتەکەدا خانەی تاوانکاری هەیە کە تایبەتمەندن بە جۆرە جۆراوجۆرەکانی چالاکی تاوانکاری وەک ماددە هۆشبەرەکان، لەشفرۆشی، پەیوەندییە سیاسییەکان
کۆدێکی نەریتی ڕەفتار هەیە لە نێو ئەم شێوازە کۆنەی تاوانی ڕێکخراو لە ڕووسیا پێی دەوترێت "ڤۆری ڤی زاکۆن" یان "دزەکان لە یاسادا" .لەم کۆمەڵگایەدا دزەکان لە یاسادا دەژین و گوێڕایەڵی کۆدی دزەکان دەبن. ئەندامەکان بە ۱۸ یاسا بەستراونەتەوە و ئەگەر پێشێل بکرێن لە لایەن ئەندامان، ئەوا ئەندام بە مردن سزا دەدرێ

زۆربەی گروپە تاوانکارییە ڕێکخراوەکان بە باشی ڕێکخراون لەگەڵ کەلوپەلی تەکنیکی پێشکەوتوو وەک کۆمپیوتەر و گواستنەوە و پاڵپشتی دارایی و تۆڕێکی دژە هەواڵگری نایاب. ئەو گروپانە بەشدارن لە، بەقاچاغکردنی کانزای گرانبەها و ماددەی خاو، سپیکردنەوەی پارە، ساختەکاری، قاچاخی چەک، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و بازاڕکردنی ڕەش

یاساکان بۆ ئەندامانی گروپە تاوانکاریە ڕێکخراوەکانی ڕوسیا:

١-واز لە خزمەکانی بهێنێت، دایک، باوک، خوشک و برا

٢-هیچ خێزانێکی خۆی نەبێت، نە ژن، نە منداڵ. بەڵام ئەمە ڕێگری لەوە ناکات کە خۆشەویستێکی هەبێت

٣-هەرگیز بە هیچ هۆکارێکەوە کاری زیادە نەکات، گرنگ نییە چەند زەحمەتە، تەنها لەسەر ئەوە دەژین کە لە دزیەوە وەری دەگرن

٤-یارمەتی دزەکانی تر بدە  بە پاڵپشتی ئەخلاقی و ماددی.

٥-زانیاری نهێنی بپارێزە دەربارەی شوێنی هاوکارەکان" ناوچەکان، حەشارگەکان، شوقەی پارێزراو، هتد"

٦-نەکەوێتە بەر کاریگەری ئاڵوودە بوون

٧-لە کاتی بەکارهێنانی کحول توانای بیرکردنەوە لەدەست نەدات

٨-هیچ پەیوەندییەک لەگەڵ دەسەڵات داران بوونی نییە "بە تایبەتی لەگەڵ دەسەڵاتی کاری چاکسازی"

٩-بەشداری لە چالاکییە گشتییەکاندا نەکرێ و بەشداری هیچ ڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتی نەکرێ

١٠-ئەو بەڵێنانە جێبەجێ بکرێ کە بە دزەکانی تر دراوە

و هەشت یاسای تر کە پەیوەستە بە سیاسەتی گروپ و دەسڵاتدارەکانی ڕووسیا
+زۆربەی گروپە تاوانکاریە ڕێکخراوەکانی ڕووسیا پاڵپشتی ئەکرێن لەلایەن کارمەندانی ئاسایش و گەندەڵانی حوکمەت.

‌‌

||خوێـنی ڕەش|| ✔️Where stories live. Discover now