|EPISODE*28|

1.5K 221 68
                                    

NICOLE POV :

سیـهۆن : فەرموو ئەوەش کلیلی خانووەکەت ، خاتوون نیڪۆڵ !

نیڪۆڵ : سوپاس بەڕاستی خانوویەکی زۆر جوانە ، دڵخۆش دەبم لەناوی!"بە زەردەخەنەوە ووتم سەیری خانووەکەم ئەکرد کاتێک لە بەرامبەری وەستاوین"

سیـهۆن : وە هەموو ڕۆژێک سەردانت ئەکەم ، ئەگەر سەردانیشت نەکەم هەموو کاتێک پەیوەندیت پێوە ئەکەم!

نیڪۆڵ : بەڵام من مۆبایلم نییە!"بە خەمباری ووتم"

سیـهۆن : چۆن ، ئەی ئەوە مۆبایل نییە!"ووتی و پاکەتێکی دا پێم"

پاکەتەکەم کردەوە و بینیم مۆبایلێکی تێدایە چاوەکانم کرانەوە لە شۆکا.

سیـهۆن : ژمارەی خۆمم تێدا خەزن کردوە  پەیوەندیم پێوە بکە هەر شتێک ڕوویدا!

ڕاستەوخۆ باوەشم لێیدا بەتوندی
فرمێسک هاتە خوارەوە لە چاوەکانم ، فرمێسکی ناخۆشی نا
بەڵکو فرمێسکی دڵخۆشی!

نیڪۆڵ : زۆر زۆر سوپاس !"لە باوەشی هاتمە دەرەوە"

سیـهۆن : ئەوەندە وشەی سوپاس دووبارە مەکەوە،
باشە بیرمکرد پێت بڵێم ، بەیانی دەست بەکاردەبیت لە چێشتخانەی ***** ، لەگەڵ بەڕێوبەرەکەی قسەم کردووە!

نیڪۆڵ : زۆرباشە ، بەڵام سیـهۆن بەکەس مەڵێ من لێرە ئەژیم تەنانەت ئەڵێڪسا و دایکیشم ، تەنیا بڵێ ڕۆیشتووە و نازانم لە کوێیە،باشە؟!

سیهۆن : باشە باشە خەمی ئەوەت نەبێت ، دەی من ڕۆیشتم!"بە زەردەخەنەوە ووتی و ڕۆیشت"

منیش چوومە ژوورەوە
ماڵێکی بچووک و جوانە بەشی من ئەکات بە زیادەوە.
وە هەموو کەلوپەلێکی تێدایە .
نزیک بوومەوە لە سەلاجەکە کردمەوە هیچی تێدانەبوو بۆیە چووم جانتا بچووکەکەم هێنا و چوومە دەرەوە بۆ ئەوەی بڕۆمە فرۆشگا.

سیـهۆن کەمێک پارەی پێداوم ،
لە فرۆشگایەکە چەند خواردنێکم کڕی.
لەگەڵ جۆرەها ڕامیۆن،

بە پیاسه ئەگەڕامەوە ماڵەوە،
ژیانی ئازادی خۆشترین ژیانە ، هەرگیز دەرفەتی ئەوەم نەبووە ماڵی خۆم هەبێت و بەسەر شەقامە جوانەکانی سۆل پیاسە بکەم.

هەردەم لە ژوورەوە بووم ، بە منداڵی هەردەم لە کۆشک بووم کە کەمێک گەورەبووم هەردەم لە هەتیووخانە بووم دواتریش هەردەم لە زیندانی جوونگکوک بووم.
ئێستا دڵخۆشم دەرفەتی ئەوەم هەیە بە ئازادی بسوڕێمەوە ، بەڵام ئەترسم ئەو خۆشیەم لێ تێکبچێت.

لەسەر قەنەفەی هۆڵە دانیشتبووم سەیری تیڤیم ئەکرد وە ڕامیۆنم ئەخوارد.
مۆبایلەکەم زەنگی لێدا سەیرم کرد سیـهۆن بوو.

سیـهۆن : هێی سڵاو ، ئایا حاڵت چۆنە؟،

نیڪۆڵ : زۆرباش هەرگیز هەستێکی ئەوەندە باشم نەبووە!

•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️Där berättelser lever. Upptäck nu