|EPISODE*03|

1.8K 257 108
                                    

NO ONE POV:

هەموویان لەسەر کورسی پارکێک دانیشتوون کاتێک ئەو کارتە سورەیان لەپێش خۆیان داناوە وە هێشتا تێناگەن مەبەست چییە لەو کارتە.

نایۆن : ئایا دەبێت پێشبڕکێ نەبێت؟

ئون جو : گەمژەیت؟ پێشبڕکێی چی؟ پێشبڕکێی تۆپی پێ؟"به گاڵتەوە ووتی"

نیڪۆڵ : باشە ئەوە تەنها شتێکی بێمانایە پێویست ناکات خۆمان پێی خەریک بکەین!

کارینا : ئازیزەکەم ئەوە دەڵێت ئەگەر براوە بیت پەنجا ملیار وون وەرئەگریت لە بەرامبەری، ئایا لە خەونەکانیشت ئەو بڕە پارەیەت بینیوە؟"بە جددی ووتی"

چایۆنگ : چی جۆرە یاریەک؟

نارا : سەیرکەن ئەوە دەڵێت یاری بەدکار،ئەوە یاریەکی خراپە!"بە جددی ووتی"

نیڪۆڵ : ئێمە بەهیچ شێوەیەک ئەو یاریە ئەنجام نادەین،ئەوە شتێکی خراپە!

کارینا : زۆرباشە من ئەنجامی ئەدەم ئێوەش بەدڵی خۆتان بکەن،ئەمەوێ کەمێک پارەم دەستبکەوێ !"ووتی و جانتاکەی هەڵگرت"

نارا : چیدەکەیت ئەتەوێ بمریت؟"بە تۆنێکی کەمێک توڕە ووتی"

کارینا : بەڵێ باشترە بمرم نەوەک لەسەر شەقامەکان بخەوم،ئێستا هیچ پارەیەکمان نەماوە ناتوانین بڕۆین یەک بتڵە ئاو بکڕین!"بە هەمان تۆن وەڵامی دایەوە"

ئون جو : کارینا ڕاستدەکات ، ئەگەر لێرە بمێنینەوە ئەبێت لەگەڵ سەگەکان خواردن بخۆین!"ئەویش جانتاکەی هەڵگرت"

نایۆن : باشە منیش هەمان ڕای ئەوانم هەیە!"ئەویش بەهەمان شێوە جانتاکەی گرتە دەستی"

نارا : بەڵام ئەگەر یاریەکی خراپ بوو؟"بە دوودڵیەوە ووتی"

کارینا : یاریەکە ئیتر بۆچی ئەوەندە ئەترسن!"بە ئاسایی ووتی"

نیڪۆڵ و نارا و چایۆنگ سەیری یەکتریان ئەکرد ئێستا ئەوان دوودڵن لەوەی نازانن بڕۆین یان نا!

نیڪۆڵ : باشە ئەگەر کارەکە خراپیش بێت بابەیەکەوە بڕۆین پشتی یەکتر بەرنەدەین!"بە بوێرانە ووتی جانتاکەی گرتە دەستی"

نارا : بابڕۆین !

کچە گـەنجـەکان هـەموویان بـەیەکەوە ڕۆیشتنە سەر شەقامەکە بەدوای تەکسیەک ئەگەڕان.
بەڵام لەناکاو یەکێک بیری کەوتەوە و قسەی کرد.

کارینا : ئێمە کاتژمێرێکە شەڕمان لەسەر ئەوەیە پارەمان نییە بە بتڵێک ئاوی بدەین ئێستاش وەک گەمژەکان چاوەڕێ دەکەین تەکسیەک بگرین؟!"زۆر بە ئاسایی پرسیاری کرد"

چایۆنگ : کارینا ڕاستدەکات،ئێمە پارەی تەکسیمان نییە!

نارا : پێویست دەکات بە پێ بڕۆین؟

نیڪۆڵ : نەخێر بۆستن!"ووتی و جانتاکەی کردەوە"

هەموویان سـەیری ئەویـان دەکرد بـۆئەوەی بزانـن بەدوای چی شتێکەوەیە.
نیڪۆڵ بازنێڪی زێری دەرهێنا.

•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️Where stories live. Discover now