|EPISODE*14|

1.4K 224 116
                                    

NO ONE POV :

نیڪۆڵ بەبێزاری لە ژوورەکە دانیشتبوو لە ئێستادا هیچی لەدەست نایەت.
لەناکاو هەستی کرد دەسکی دەرگاکە ئەجوڵێت بەخێرایی هەڵستایەوە نزیک بۆوە لە دەرگاکە

کەمێک ترسا نەوەک دووبارە ڪووڪ بێت توڕەیی خۆی پێی دەربکات.
دوای ماوەیەک دەنگەکە نەهات.

نیڪۆڵ : کێ لەوێیە؟!"بە نزمی ووتی"

ئەوەی پشت دەرگاکە ڕەق وەستا دواتر بەخێرایی نزیک بۆوە لە دەرگاکە دووبارە.

کارینا : نیڪۆڵ ؟!"بە نزمی ووتی"

نیڪۆڵ چاوەکانی فراوان بوون لە شۆکا وە فرمێسک هاتە خوارەوە کاتێک زانی هاوڕێکەی هاتۆتە لای بۆ ئەوەی ڕزگاری بکات.

نیڪۆڵ : کارینا گوێت لێمە؟ تکایە کارینا ڕزگارم بکە ئێرە زۆر ناخۆشە!"بە تکاوە ووتی خۆی بە دەرگاکە پەستێوابوو"

کارینا : دڵنیابە ڕزگارت دەکەم بەهەر شێوەیەک بێت تەنیا کەمێک بەرگە بگره ، تۆ باشیت هیچ شوێنێکت ئازاری نییه بریندار نەبوویت؟"بەخێرایی پرسیارەکانی ئەکرد"

نیڪۆڵ : بەڵێ من باشم هیچ ئازارم نییە!"بە درۆ ووتی کارینا دڵخۆش بوو بێ ئاگابوو لەوەی هاوڕێیەکەی سەری پێچراوەتەوە"

کارینا : ئێستا ئێویستە بڕۆمەوە هۆڵەکە نەوەک بمگرن ، لە ماوەیەکی کەم ڕزگارت دەکەم وە ئەوەش بزانە ئێمە زۆر تۆمان خۆشدەوێت!"قسەکانی کرد و بەخێرایی ئەوێی جێهێشت"

نیڪۆڵ فرمێسک هاتە خوارەوە لە چاوەکانی پشتی بە دەرگاکە پەستێوا و دانیشت.
ئەو بەڕاستی بێهوابووە هەوڵی ڕاکردنی دا نەیتوانی ئازاد بێت ، ئێستا ئەگەر دووبارە ڕابکاتەوە ئەمجارە جوونگکوک ئەیکوژێت.

JUNGKOOK POV :

لە ئۆفیسەکەی خۆم دانیشتبووم خەیاڵم زۆر بە خراپی ڕۆیشتبوو .
هێشتا تێناگەم نەفرەت بێت لەمن ، مافیایەکی ئەوەنده گەورە گیری خواردووە لەنێوان چەندین هەڵبژاردن.

بەخێرای هەڵستامەوە ڕۆیشتمە دەرەوە لە ئۆفیسەکەم بینیم ئەو کچە ئون جو ئەیویست بڕواتەوە هۆڵەکە بەخێرایی قۆڵیم گرت.

ئون جو : چی!"بە ترسەوە ووتی"

بەقوڵی سەیری چاوەکانیم ئەکرد ، هەست بەشتێک ئەکەم هەست دەکەم ئەو چاوانەم لە شوێنێکی تر بینیوە ئەوە هەستی (Deja vu)م پێدەدات.

(Deja vu) هەستێکە کە شتێک بۆیەکەمجار دەیبینی واهەستدەکەیت کە پێشتر بینیویتە دووبارەیە لەلات"

ڪووڪ : پێویستە گفتوگۆیەک بکەین بەیەکەوە!"بە ساردی ووتم ئەوم ڕاکێشا بەدوای خۆم"

بردمە ئۆفیسەکە دەرگاکەم داخست و قوفلم دا بە چاوەکانم ئاماژەم پێی دا بڕوات لەسەر قەنەفەکە دابنیشێت ئەویش هەمان شتی کرد
منیش ڕۆیشتمە سەر کورسیە جوڵاوەکەم.

•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️Where stories live. Discover now