|EPISODE*19|

1.6K 226 126
                                    

NO ONE POV :

ئیتر کات درەنگی کرد بەرە بەرە میوانەکان ئەڕۆیشتنەوه ئێستا تەنیا کوڕەکان و کچەکان ماون.

تایهیۆنگ : ئیرەیی دەبەم،ئاهەنگی من ئەوەندە خۆش و بەچێژنەبوو!"بە بۆڵەوه ووتی"

یوونگی : دەی ئاسایە شەوی هاوسەرگیریتان خۆشبووە!"بە ئاسایی ووتی هەموویان پێکەنین نارا شەرمی کرد"

ڪووڪ : دەی ئێستا بڕۆنەوە ژوورەکانی خۆتان منیش پێویسته کاتێکی خۆش بەسەربەرم لەگەڵ ڪچەڪەم!"ئەمجارە نیڪۆڵ شەرمی کرد"

نامجوون : تکایە ڪووڪ زۆر دەنگە دەنگ مەکەن ئەمشەو!"بە تکاوە ووتی"

سونـهـی : ئەو بابەتە ببڕێنەوە منداڵ لێرەیە!"هاوسەری جین ووتی مەبەستی کوڕەکەی بوو"

جەیهوون : دایکە من بچووک نیم!"بە توڕەبوونێکی کیوت ووتی"

جین : بەڵێ کوڕەکەی من پیاوە پیاو!"ماچێکی ڕوومەتی کوڕەکەی کرد"

ئون جو : دەی ئێستا هەر کەسەوە بۆماڵی خۆی هەموومان ماندووین!"بە بێزاری ووتی"

جیمین هێشتا هەست بەتاوان دەکات لە بەرامبەر ئون جو وە دەیەوێت داوای لێبووردن بکات بەڵام ئون جو تەنها فەرامۆشی دەکات.
چاوەڕێی کاتێکی گونجاو دەکات.

جین : دەی زۆر باشە ئێمە ئەڕۆین کات درەنگی کردووە ، هیوادارم بەخۆشی بژین!"ووتی و دەستی کوڕەکەی گرت"

سونهـی : هەمووشتێک باش دەبێت دڵنیابە تەنها پێویسته چاوەڕێ بکەیت!"بە نزمی لەلای گوێی نیڪۆڵ چرپاندی"

ڪووڪ دەستی نیڪۆڵ'ـی گرت و ڕایکێشا بەرەو ژوورەوه.

NICOLE POV :

هـاهـی زۆر گاڵتەجارانەیە وایە؟
بۆچی دەوڵەمەندەکان هەموو کات دڵخۆشن و هەموو شتێکیان هەیە کەدەیانەوێت؟
بەڵام ئەوان لە جیهانەکەی تر دڵخۆش نابن وایە؟
بەڵێ چونکە ئەو سامانەی ئێستا هەیانە لە جیهانەکەی تر یارمەتیدەر نابن.

دەرگای کردەوە سەیرم کرد ژوورێکی هەتابڵێی گەورە بوو گەرماوێکی لێبوو لەگەڵ پێدەیەڪی زۆر گەورە ژوورەکە تەنها بە ڕەش و سپی داپۆشرابوو.

دەستی منی بەردا سەیری کردم بەچاوە ڕەشەکانی.
فرمێسکەکە بەسەر کوڵمەکان هاتە خوارەوە دڵم ئازارێکی زۆری هەیە کەس توانای چارەسەرکردنی نییە.

دەستی هێنا فرمێسکی بۆسڕیم بە زەردەخەنەی کەم لەمنی ڕووانی.

ڪووڪ : پێویست ناکات ئەمشەو تەنیا بەگریان بەسەربەریت ، تۆش لەگەڵم ڕادێیت و هەستت بۆم دەبێ!"بە نزمی ووتی"

ئەو وەک دڵنەوایەک ووتی بەڵام لەگەڵ هەر قسەیەکی فرمێسک زیاتردەبوو لەچاوەکانم.
پێویست دەکات ئێستا لێره بیکوژم و کۆتایی بەهەموو شتەکان بهێنم؟

•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️Where stories live. Discover now