|EPISODE*01|

5.5K 377 133
                                    


NICOLE POV :

بەڕێوبەر : کاتی نانی نیوەڕۆیە ، کاتێک خواردنی نیوەڕۆتان تەواو کرد ئەوە هەمووتان لە هۆڵە گەورەکە کۆدەبنەوه چەند کارێکم بە ئێوەیە

بەڕێوبەرە ئافرەتە توڕەکە بەهاوارەوە بە ئێمەی ووت
ئێمەش هەموومان بە یەک دەنگ وەڵامان داوە ووتمان "بەڵێ"

ئون جو : دووبارە چی کارێکی گەمژانەی بە ئێمەیە!

بەبێزاری پرسی منیش زەردەخەنەم کرد کچەکان هەموویان ڕقیان لەو بەڕێوبەرەیە زۆر خراپ مامەڵەدەکات لەگەڵمان نازانم بۆچی لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت هەتیووین.

نایۆن : تش،نازانم زۆریش خۆی بەدڵە کاتێک ئاوا هاوارمان بەسەردەکات."بەڕقەوە ووتی"

نارا : باشە دەی ئێوەش ئەوەندە قسەدەکەن خۆی زۆرمان نەماوە لەو هەتیووخانەیە بەیانی ئەبین بە هەژدە ساڵ ئیتر ئەبێت بڕۆین!"بە دەنگێکی کەمێک خەمبارانە ووتی"

کارینا : بۆچی،ئێمە هیچ شوێنێکمان نییە بڕۆین!"بە خەمباری ووتی"

چایۆنگ : ئەگەر نەڕۆین بەزۆر دەرمان ئەکەن ، ئەبێت خۆمان کارێک بدۆزینەوە تاوەکو خۆمان پێ بژێنین!

ئون جو : کارێک بۆ ئەو کچە هەژدە ساڵانە کەمێک بێزارکەرانەیە،زۆر دڵنیانیم کەس ئێمە وەربگرێت!

نـیڪۆڵ : دەی بابڕۆین ژەمی نیوەڕۆ بخۆین دواتر بڕیار لەسەر ئەو شتانە ئەدەین!"ویستم باسەکە بگۆڕم هەموویان ڕازی بوون و ڕۆیشتین"

ژەمی نیوەڕۆمان تەواو کرد هەروەک بەڕێوبەر ووتی هەموومان بە منداڵ و گەورە واتا بڵێم هەموو منداڵە هەتیوەکان ڕۆیشتین لە هۆڵەگەورەکە کۆبووینەوە
هەموومان بەپێی تەمەنی یەکتر وەستاین چاوەڕێی بەڕێوبەر بووین.

تاوەکو دەرکەوت هات لەناوەندی هۆڵەکە وەستا مایکەکەی گرتە دەستی .

بەڕێوبەر : بەیانی شەش کچمان لێرە ئەبنە هەژدە ساڵ ئیتر ئەوان پێگەیشتوو ئەبن پێویستە ئەو هەتیووخانەیە جێبهێڵن!

نایۆن : دڵنیام مەبەستی ئێمەیە!"بەنزمی چرپاندی"

بەڕێوبەر : بۆیە ئێستا ناوەکانیان ئەخوێنمەوە ئەوان ئەڕۆن ئێستا کەلوپەلەکانیان کۆدەکەونەوە ئەوانی تریش ئەبێت کەمێک شوێنتان رێکبخەم!

ئون جو : پێویست ناکات خۆت ماندوو بکەی خاتوونی بەڕێوبەر خۆمان ئەڕۆین!"هاواری کرد و دەستی ئێمەی گرت و رۆیشتینە ژوورەوە"

نیڪۆڵ : نەدەبایە ئاوا بەبێ ڕێزی بێینە ژوورەوە!"بە ئاسایی ووتم کاتێک هەموومان لە ژوورەکەی خۆمان بووین"

نارا : ئەو بەڕێوبەرە پێویستی بە ڕێز نییە!"به بێزاری ووتی"

نیڪۆڵ : بەڵام هەر نەبێت ئەو لە منداڵیەوە ئێمەی پاراستووە ئەبێت وەک دایکێک سەیری بکەین!

•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️Where stories live. Discover now