|EPISODE*20|

1.5K 213 74
                                    

NO ONE POV :

فرۆکە تایبەتیەکەی نیشتەوە وەک سەرۆکەکان هاتە خوارەوە لەناوی.
هەردووکیان وەک ڕێزێک سەریان بۆ دانەواند.

سیـهۆن : بەخێربێیتەوە بـاوڪە گـیـان!"ووتی و باوەشی لێدا"

ئەڵێڪسا : هیوادارم گەشتێکی سەلامەتت هەبوبێت بەڕێز (سـوو جیۆنگ)!

سوو جیۆنگ : سوپاس ئەڵێڪسای جوان!"بە زەردەخەنەوە ووتی"

سیـهۆن : ئۆتۆمبێلەکە ئامادەیە باوکە گیان بابڕۆینە ماڵەوە ئێستا ئەبێت زۆر ماندوو بیت!

سوو جیۆنگ : زۆرباشە دەی بابڕۆین!

گەیشتەوه کۆشکەکەی خۆی چوویە ژوورەوە بە ئاسوودەیی لەسەر قەنەفەکە دانیشت.
سیـهۆن لەگەڵ ئەڵێڪسا لە بەرامبەری دانیشت.

سوو جیۆنگ : ئەڵێڪسا بۆچی ڕووخساریت هیچ ڕووناکیەکی نییە ئایا شتێکی خراپ ڕوویداوە؟!"بە خەمەوە پرسی"

ئەڵێڪسا هیچ وەڵامێکی نەبوو وە ئەگەر ئێستا قسەیەکی کردبا ئەگریا.

سیـهۆن : تەنیا لەبەر ئەوەیە ڪووڪ هاوسەرگیری کردووە !"بە ئاسایی ووتی"

سوو جیۆنگ : هاوسەرگیری؟ واتا جیۆن جوونگکوک هاوسەرگیری کردووە؟!"بە زەردەخەنەی شەیتانی ووتی"

سیـهۆن : بەڵێ بەڵام لەگەڵ کەسێکی زۆر هەڵە ، ئەو هاوسەرگیریە هەم دڵی من هەم دڵی سێـری(ئەڵێڪسا)ـی شڪاندووە!"ئەویش بە دەنگێکی خەمباری ووتی"

سوو جیۆنگ : بۆچی هاوسەرگیری لەگەڵ کێ کردووە ئێوە ئاوا دڵشکاون؟!

سیهـۆن : باوکە پێویستم بەیارمەتی تۆیە! من نیڪۆڵ'م دۆزیەوه چەندین ساڵ بوو بەدوای ئەگەڕام توانیم دووبارە بیدۆزمەوە بەڵام پێش ئەوەی بەدەستی بێنم ڪووڪ لێمی سەندەوە
ئەوی کردە هاوسەری خۆی بەزۆری ئێستا خوشکەکەشی دۆزیوەتەوە!

سوو جیۆنگ : ئون جو'ی دۆزیەوە؟"بە پێکەنینی کەم ووتی"

سیـهۆن : بەڵێ!

سوو جیۆنگ بەبێ هیچ شتێک هەڵستایەوە ڕۆیشتە دەرەوە سیـهۆن و ئەڵێڪسا پێیان سەیربوو.
گەیشتە ئێش کۆشکەکەی جیۆن جوونگکوک.

هاتە خوارەوە لەگەڵ پاسەوانە تایبەتەکانی چوویە ژوورەوه.

پاسەوان : هێی ئێوە کێن؟!"پاسەوانی ڪووڪ ووتی"

سوو جیۆنگ : من مامی ئەوم!"بە ئاسایی ووتی پاسەوانەکە کەمێک شکی کرد بەڵام نەیدەتوانی هیچ بڵێت نەوەک مامی بێت"

سوو جیۆنگ بەبێ بیرکردنەوە چوویە ژوورەوە ئون جو لەگەڵ نیڪۆڵ لە چێشتخانەکە بوون کاتێک بینیان ئەو پیاوە هاتۆتە ژوورەوە کەمێک ترسان هەڵستانەوە"

سوو جیۆنگ : هەروەک دایکت دەدرەوشێیتەوە!"بە نەرمی بە ئون جو'ی ووت"

ئون جو : تۆکێیت بەڕێزم؟

•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️Where stories live. Discover now