|EPISODE*07|

1.5K 233 53
                                    

ONJO POV :

بەبێ ئاگایی ڕامدەکرد بەناو باخچەکە خانوویەکی بچووک هەبوو لەوێ.
واتا بچووک نەبوو تەنها بە بەراورد بە کۆشکەکە بچووک بوو .
بەبێ بیرکردنەوە دەرگاکەم کردەوە چوومە ژوورەوە

باشە ئەوە ماڵێکە ، ماڵێکە بەڵام هیچ دەنگێک نایەت تێناگەم لێرە ، دەرگاکەم لەدوای خۆم داخست چوومە ژوورەوه ئەویش وەک کۆشکەکە کەمێک جەنجاڵی تێدایە.
دەنگێک هات لە هۆڵی خانووەکە منیش بەهێمنی هەنگاوم ئەنا تاوەکو بینیم کوڕێک دانیشتووه سەیری تیڤی ئەکات ئەو پشتی لێم بوو بەتەواوەتی ڕووخساریم نەبینی
بەڵام لە تەنیشتەوە سەیرم کرد ئەو هەمان ئەو کوڕەیە کە ئەو ڕۆژە لە هوتێلەکە کاتێک ئەو مافیایە شەڕی لەگەڵ نیڪۆڵ دەکرد ئەو هێمنی کردەوە

نازانم ناوی چییە ئەگەر هەڵەنەبم (جیـمـیـن) بوو
ئەو هەستی کرد یەکێک لە ژوورەوەیە بۆیە ڕووی سوڕاند.
کاتێک منی بینی زەردەخەنەی کرد ، نەفرەت زەردەخەنەکەی زۆر دڵڕفێنە!

جیمین : تۆ ، ئون جو بوویت وایە؟"بە زەردەخەنە دڵڕفێنەکەی ووتی"

ئون جو : ئهم!

جیمین : چیدەکەیت لێرە؟ بۆچی هاتوویت بۆ ماڵی من!"دووبارە بە زەردەخەنەکەی ووتی"

ئون جو : تەنها....ویستم لەو یاریە نەفرەتیە ڕابکەم!"ئێستا بۆچی ڕوونکردنەوەی بۆئەدەم؟"

جیمین : هێشتا 30 خولەک ماوە یاریەکە کۆتایی نەهاتووە ، بەڵام ئەوە دەزانیت هاتنە دەرەوە لە کۆشکەکە ئەوە قەدەخەیە؟!

ئون جو : نەفرەت ئەزانم ، بەڵام هیچ شوێنێکی باشم نەدۆزیەوه!"بە کەمێک ناڵاندەوە ووتم"

تکایە با ئەو خووەم نەیتە دەرەوە لەلەشم ، تکایە!!

جیمین : ئاهـا زۆر باشە پێویست ناکات توڕە بیت!"دووبارە بە زەردەخەنەوە ووتی"

قومێک لەو شیرەی پێشی خواردەوە وە لێوی کەمێک شیری لەسەر بەجێما
دەستەکانی بڵند کرد بۆلای لێوەکانی بۆ ئەوەی شیرەکە بسڕێت ..
لێوەکانی زۆر .... زۆر نەرم دیارن وە لێوەیەکی زۆر پڕه
وەک گێڵاسی پەمەیی شیرین وایە !.
نەخێر ئون جو نەکەیت ئەو کاره بکەیت ، نەخێر تکایە با ئێستا ئەو شتە ڕوونەدات ، لێوم گەست بۆئەوەی دووبارە ئەو خووە نەفرەتیە دەرنەچێتەوە لەلەشم.
بەڵام پێویستە ڕادەستی لەشم ببم!
نەفرەت !

بەخێرای ڕامکردە نزیک ئەو بەبێ بیرکردنەوە لێوم خستە سەر لێوەکانی ئەو سەریسوڕمابوو .
بەردەوام بووم لە ڕاکێشانی لێوەکانی ئەو بۆ ناو دەمم وەک پێشبینم کردبوو لێوەکانی وەک گێڵاسێکی شیرین وایە!

کارێکی هەڵەیە نەفرەت چیبکەم !
پێویستە دووربکەومەوە ئەی ئەگەر ئەو هاوسەری هەبێت؟ یان خۆشەویست؟.
دووربکەوە ئون جو .
ویستم لێوەکانم جیابکەمەوە لە ئەو بەڵام لەناکاو دەستەکانی خستە پشتی ملم دووبارە لێوە شیرینەکانی خستەوە سەر لێوم ئەمجارە ئەو ماچی کردمەوە.
منیش نەمتوانی خۆم بگرم ماچیم کردەوە ئەو بەدەستەکانی منی ڕاکێشایە سەر ڕانەکانی دەستم لە ملی ئاڵاند ئەویش کەمەرمی ئەکوشی!

•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️Where stories live. Discover now