|EPISODE*25|

1.5K 228 135
                                    

NO ONE POV :

بەخێرایی لە سەیارەکەی هاتە خوارەوە چوویە ناو کۆشکەکە
زۆر ترساوە ئەترسێت نیڪۆڵ شتێکی بەسەر هاتبێت.

بینی خزمەتکار و پاسەوان لەلایەکی باخچەکە کۆبوونەوتەوە پێنەدەچوو شتێکی باش بێت بۆیە ئەویش بەخێرایی چوویە لای ئەوان کاتێک ئەو دیمەنەی بینی دڵی بووە هەزارپارچە.

سیـهۆن : نیڪۆڵ !!"بەخێرایی چوویە لای سەری لەسەر ڕانەکانی دانا"

ڤێرا لەوێ بوو لەتەنیشت نیڪۆڵ وە نیڪۆڵ سەری خوێنێکی زۆری لێدێت و هۆشی لەدەستداوە
سیـهۆن بەبێ هیچ شتێک وەک بوکێک هەڵیگرت و بردیه ناو سەیارەکەی خۆی

ڤێرا'ـش بەخێرای بە سەیارەکەی بەدوای سیـهۆن ڕۆیشت
سیـهۆن بەخێرایەکی زۆری لێدەخوڕی ئەو نایەوێت نیڪۆڵ هیچ شتێکی لێبەسەر بێت.

گەیشتە سەردەم نەخۆشخانەی سۆل بەخێرایی هاتە خوارەوە و نیڪۆڵ'ـی بێهۆشی هەڵگرت و چوویە نا، نەخۆشخانەکە ڤێرا لەدوای.

دکتۆر : چی لێبەسەرهاتووە؟!"بە سیـهۆنی ووت"

سیـهۆن نەیزانی چی لێبەسەر هاتووە هیچ وەڵامێکی نەبوو.
بەڵام باشبوو ڤێرا وەڵامی دایەوە.

ڤێرا : لە چوار نهۆم کەوتە خوارەوە!

پزیشکەکان بەخێرایی نیڪۆڵ'ـیان بردە ژووری چاودێری سیـهۆن ڕەق ببو لەشوێنی خۆی سەیری ڤێرا'ـی کرد.

سیـهۆن : بۆچی کەوتە خوارەوە؟!"بە جددی ووتی نەیوست توڕەبێت ڕاستەوخۆ"

ڤێرا : لەسەر لێواری پەنجەرە دانیشتبوو تاوانی من نەبوو خۆی کەوتە خوارەوە!"وەک ئەوەی کەسێکی بێگانە بێت"

سیـهۆن : چی جۆرە دایکێکی ؟
ئیتر ئەو تۆی ناوێت بۆچی دووبارە و دووبارە بێزاری ئەکەیتەوە؟!"بە دەنگی بەرز ووتی"

پزیشک : بەڕێزم دەنگت نزم بکەن ئێرە نەخۆشخانەیە!"بەڕێزەوە ووتی"

سیـهۆن نەفرەتی ئەکرد و ئەسوڕایەوە لەبەردەم ژووری نیڪۆڵ ڤێرا بە داماوی دانیشتبوو لەسەر کورسیەکە.

هێشتا هەواڵەکە نەگەیشتۆتە جوونگکوک
بەڵام لەوانەیە نییە جوونگکوک بەڕادەی سیـهۆن شڵەژاو بێت.

دوای بیست خولەک دکتۆرەکە هاتە دەرەوە ڤێرا و سیـهۆن نزیک بوونەوە لێی.

دکتۆرەکە : خاتوون نیڪۆڵ ئێستا لەژێر چاودێریە شتێکی ئاوا نییە بەڵام پێویستە
سەریمان بۆ پێچاوەتەوە و پێی ڕاستی برینێکی قوڵی هەبوو ئێستا بۆمان پێچاوەتەوە نابێت بۆماوەیی مانگێک لەسەر پێی بڕوا.
خۆشبەختانە بەرکەوتنەکەی بەرز زەوی زۆر نەبووە!"ووتی و ڕۆیشت"

سیـهۆن : نەفرەتی خوات لێبێت!"بەتوڕەیی بە ڤێرا'ـی ووت و ڕۆیشتە ژووری نیڪۆڵ"

سەری بەرز کردەوە سیـهۆنی بینی هیوای بۆهاتەوە
زەردەخەنەی کرد سیـهۆن دانیشت لە تەنیشتی دەستی ئەوی خستە ناو دەستی خۆی.

•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️Where stories live. Discover now