|EPISODE*09|

1.5K 224 67
                                    

JUNGKOOK POV :

جوونگکوک : هیۆنگ ئەو شتەی ووتم بۆت هێنام؟"بە ئاسایی پرسیم کاتێک خەریکی ڕێکخستی جلەکانم بووم لە بەرامبەر ئاوێنەکە"

جیمین : بەڵێ ، بەشێکی زۆرم بڕی !"ووتی و زەرفەکەی دایە دەستم"

جوونگکوک : زۆر سوپاس ئەو چاکەیەت لەبیرناکەم!"بە زەردەخەنەوە ووتم"

جیمین : بەڵام ڪووڪ من هەست بەتاوان دەکەم بەرامبەر ئەو شتەی کردوومە!"بە خەمباری ووتی"

جوونگکوک : بۆچی؟ کارێکی هیچ هەڵەت نەکردووە وە منیش کارێکی هەڵە ناکەم تەنیا بەتەواوەتی دڵنیادەبمەوە سەرەڕای ئەوەی چەندین ساڵە چاودێری ئەو دەکەم ، بەڵام کاتێک لێرە بینیمەوە قسەکانی زۆر ڕەق بوون ئەو هیچ بە خوشڪە بچووڪەڪەی من نەدەچوو ، بۆیە ویستم زیاتر دڵنیاببمەوە لەڕێگەی پشکنینی (DNA)"قسەکانم بە ووردیەوە ووتم بۆئەوەی دڵی جیمین ئارام بکەمەوە"

جیمین : ڕاستی بڵێم ئەو خۆی دەستی کرد بەو شتە!"بە پێکەنینێکی کەم ووتی"

جوونگکوک : هاا؟

جیمین : ئەو خۆی سەرەتا هات لێوی ئەستێوا بەلێوم من دەستم پێنەکرد ئەو دەستی پێکرد بەڵام من کارەکەم گەورەتر کرد بۆئەوەی بتوانم تاڵێک لە قژی بەدەستبهێنم!

جوونگکوک : بەڵام هیۆنگ من نەمووت لەگەڵی بخەوە!"بە هاوارێکی زۆرەوە ووتم ئەویش شۆک بوو"

جیمین : بەڵام پێویست بوو ئەو ئاگای لێنەبێت ئەو کات قژی بەدەستبهێنم!"بەهەمان تۆن ووتی"

جوونگکوک : ئەتوانی فێڵێکی لێبکەیت؟

جیمین : من------"نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات لەبەر ئەوەی هۆسۆک هاتە ژوورەوە"

هۆسۆک : لێرە چی ڕوودەدات؟ بۆچی هاوار دەکەن؟

جیمین : هیچ نییە!"بە ئاسایی ووتی و ڕۆیشتە دەرەوە"

هۆسۆک : شتێک ڕوویدا لەنێوان ئەو دووانەتان؟

جوونگکوک : نانەخێر هیچ نەبوو هەر بۆخۆشی بوو ئەو هاوارەوە!"بە ئاسایی ووتم"

هۆسۆک : کەی دەستبکەین بە یاریەکە؟!"پرسی"

جوونگکوک : کاتێک من ڕۆیشتمە دەرەوە لە ماڵەکە!"بە ئاسایی ووتم"

کاتژمێره گرانبەهایەکەم خستە دەستم و ویستم بڕۆمە دەرەوە بەڵام دەنگی هۆسۆک منی وەستاند.

هۆسۆک : ڪووڪ ، من دەمەوێ داوای شتێکت لێبکەم!؟

جوونگکوک : بیڵێ..؟

هۆسۆک : نارا ئامۆزای منە ، ئێمە زۆر خراپ بووینە لە بەرامبەر ئەو بۆیە تکایە ڕێگەبدە ئەو بڕواتە دەرەوە لە یاریەکە نامەوێ هیچ شتێکی لێبێت..
نەک تەنها ئەو هاوڕێیەکانیشی بەتایبەت نایۆن و نارا
من نامەوێ ئەو دووانە هیچیان لێبێت!"وەک تکایەک ووتی"

•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️Where stories live. Discover now