|EPISODE*26|

1.6K 226 152
                                    


−FLASHBACK−
−ڕابردووی هەرزەکاری جوونگکوک*نیڪۆڵ−

NO ONE POV :

هەوڵی دەدا سەرنج بخاتە سەر وانەکانی بەڵام ئاژەوەی خوارەوە ڕێگەی نەدەدا مێشکی سەرقاڵ دەکرد بەتوندی دەستی بە گوێیەکان گرتبوو.

بۆیە چیتر بەرگەی نەگرت چوویە خوارەوە بینی باوکە خۆشەویستەکەی لەسەر ئەرز دانیشتووە بە گریانەوه.

نیڪۆڵ : باوکە؟!"بە دەنگە بچووکەکەی ووتی"

هیۆن وو بە هێواشی سەری بەرز کردەوە سەیری کچە تاقانەکەی کرد وە هێشتا دەمانچەی لە پشتی دەستیەتی.

نیڪۆڵ : چیبووە؟ دایکم لە کوێیە؟!"فرمێسک کەوتە خوارەوە"

هیۆن وو : نیڪۆڵـ'ـی ئازیزم ، لە جیهانی من تۆ تاکە کەسی هەبیت جیهانی منت ڕووناک کردەوە هەر لەو ڕۆژەی هاتیتە سەر دونیا
وەک ئەڵماسێک ویستم بتپارێزم وە خێزانێکی باشبین بۆت بەڵام من خێزانی تۆم تێکدا
بــبــورە!"لەگەڵ کۆتایی قسەکەی دەمانچەکەی لەسەر سەری ڕاگرت"

نیڪۆڵ : نەخێر باوکە !!"بە هاوارەوە ووتی"

هیۆن وو : ببورە بۆئەوەی خێزانێکی باشت نەبووە
ببورە بۆئەوەی دایک و باوکێکی باشتنەبووە
لەبەر ئەو هەڵەی کردم ژیانی خۆم دەبەخشم وەک داوای لێبووردنێک
خـۆشـمـدەوێـیـت!

دەنگی تەقە دڵی نیڪۆڵ پارچە پارچە کرد
باوکی کەوتە سەر ئەرزەکە خوێن هەموو ئەرزەکەی پڕکردەوە.

ڕەق وەستابوو سەیری ئەو دیمەنەی بەردەمی ئەکرد هێشتا شۆکبووە تەنیا بەبێ هەستی وەستاوە.

نیڪۆڵ : تۆڵەی تۆ دەکەمەوە باوڪە !"چاوەکانی سوورببوون لەگەڵ گریان"

END FLASHBACK ***

−دوای چوار ڕۆژ−

NICOLE POV :

نیڪۆڵ : ئەگەر مێشکت زۆر ئازارت ئەدات ئەوە پێویست ناکات سەرنج بخەیتە سەر هەموو شتێک!

: ئەترسم هەستی خۆمی بۆ دەرببڕم
ئەی ئەگەر منی ڕەتکردەوە !

نیڪۆڵ : سەیرکە من دڵنیایت پێئەدەم ئەو ڕەتت ناکاتەوە!

سەیری کردم بە زەردەخەنەوە.
ماچێکی ڕوومەتی کردم.

: ئەو مێشکە بچووکەت شتی زۆری تێدایە!

ئەو هەڵستایەوە ڕۆیشت بەڵام هەرگیز نەمویست بڕوات منیش لەگەڵی بەدوای کەوتم ئاوەڕی بۆم داوە.
ویستم هەستی خۆمی پێبڵێم لەناکاو هەموو شتێک ڕەش بوو .

•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️Where stories live. Discover now