بەخێرایی هاتەوە جیهانی ڕاستی.

کارینا : نیڪۆڵ تۆ باشیت!"بە خەمباری دەستی لە پشتم دا"

دووباره خەوی ئاڵۆز !

نیڪۆڵ : بەڵێ بەڵێ ، خۆت دڵتەنگ مەکە تەنیا خەوێکی ناخۆش بوو بینیم!"بە زەردەخەنەوە ووتم"

کارینا : بە خزمەتکارەکان ئەڵێم خواردنی بەیانیت بۆ بێنن!"بە زەردەخەنەوە ووتی و چوویە دەرەوە"

گەڕامەوه کۆشک بەڵام هێشتا ناتوانم لەسەر پێیەکانم بڕۆم.
بەڵام ئێستا تەنیا ئەوەی ئەمەوێ بزانم ئەو کوڕە کێیە لەناو خەونەکانم؟

کورێکی شاراوە هەیە کە ناتوانم ڕووخساری ببینم و ناوی بزانم تەنیا ئەوە ئەبینم لە تەنیشت کۆشکی ڕابردوومان قسەئەکەین.
هەردەم لە باوەشەکەی من ئارام ئەبێتەوە!

دەرگاکە بەخێرایی کرایەوە سەرم بەرز کردەوە بینیم سیـهۆنـە.
سەرمسوڕما چۆن هاتە ژوورەوە؟

سیـهۆن : ببورە نیڪۆڵ!"بە نزمی ووتی و دەرگاکەی قوفل دا"

END POV...

NO ONE POV

بەخێرایی بەناو هۆڵی کۆشکەکە ڕۆیشت و چوویە ژووری کارکردنی بەبێ ئەوەی لە دەرگابدات کردیەوە.

ڪووڪ : بۆچی ئەوەنده هاتووچۆی کۆشکەکەم ئەکەیت؟!"ئاسایی خۆی دەرخست"

ئەڵێڪسا : تەنیا بیری تۆدەکەم ڕۆژانە"لەسەر قەنەفەکە دانیشت"

ڪووڪ : باشە ئێستا منت بینی و بڕۆ دەرەوە!"بە جددی ووتی"

ئەڵێڪسا : ئەوەندە ڕەق مەبە لەگەڵم ، ئەزانم هێشتا هەستت بۆمن هەیە منت لەبیرنەکردووە
ئیتر پێویست ناکات بیشاریتەوە ئەتوانیت نیڪۆڵ لەکۆڵ خۆت بکەیتەوە دووبارە ژیانێکی نوێ دروست ئەکەین ، همم؟

ڪووڪ : بەڵێ منیش ئەوەنده گەمژەم ڕاستەوخۆ ڕازیبم؟ یانزە ساڵ پێش ئێستا ئەبووایە ئەو بڕیارەت دابوایە وە هەرگیز دەستبەرداری نیڪۆڵ نابم
هەستیشم بۆتۆ نەماوە!"بە ئاسایی قسەکانی کرد"

ئەڵێڪسا : ئەگەر منت خۆشنەوێت بۆچی ئەو ڕۆژەی ماچم کردیت تۆش ماچەکەت قوڵکردەوە؟
ئەگەر هەستت بۆم نەمێنێت ماچەکە قوڵ دەکەیتەوە یان پاڵم دەنێیت؟!"بە توڕەیی ووتی"

ڪووڪ هیچ قسەیەکی نەبوو بیکات تەنیا بەبێ هەستی سەیری ئەرزەکەی دەکرد.

ئەڵێڪسا : بۆچی ئەوەندە گرینگی بە نیڪۆڵ دەدەیت لە کاتێکدا ئەو خیانەتـت لێدەکات لە ژوورەکەی خۆی!"بە ئاسایی ووتی ڪووڪ بەخێرایی سەری بەرز کردەوە سەیری کرد"

•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️Where stories live. Discover now