سوو جیۆنگ : من (سوو جیۆنگ) ئایا من ناناسیتەوە؟!

ئون جو : هااا باوکی سیـهۆن؟"بە ڕقەوە ووتی"

نیڪۆڵ ئێستا ئەزانێت جەهەنەم هەڵدەستێت بۆیە بەخێرایی چوو بانگی کەسێک بکات.

سوو جیۆنگ : ئەزانیت من لەڕابردوو زۆر شەیدای 'دۆ هوا'(دایکی ڪووڪ و ئون جو)
ئەو زۆر جوان بوو زۆر ناسک بوو وە دڵێکی زۆر میهرەبانی هەبوو بەڵام !"وەستا"

ئون جو : پێویست ناکات لێرە قسەکە بێ کەڵکەکانت بکەیت لێره بڕۆ دەرەوە ئەگەر نا خۆم دەرئەکەم!"بە ڕقێکی زۆرەوە ووتی"

سوو جیۆنگ : بۆچی ئەوەندە ڕقتان لەمنە؟ وائەزانن من دایک و باوکتم کوشتووە؟!"بە داماوی ووتی ئون جو برۆی گرژ کرد"

ئون جو : مەبەستت چییە؟ !

سوو جیۆنگ : تۆ ئاگاداری هیچ شتێک نیت ئون جو'یاا ، پێویستە لەگەڵ براکەت قسەبکەیت سەبارەت بەو باسەیە!"ووتی و زیاتر نزیک دەبۆوە لە ئون جو"

ئون جو کەمێک ترسا بەڵام وای دەرنەخست
پاسەوانەکەی سوو جیۆنگ چوویە دەرەوە و دەرگای چێشتخانەکەی داخست.
خزمەتکارەکانیشی دەرکردە دەرەوە

سوو جیۆنگ زیاتر نزیک دەبۆوە لێی هەوڵی دەدا دەست بدات لە جەستەی ئون جو!
چونکە بە سەیرکردنی ڕووخساری ئون جو ڕووخساری دۆ هوا'ـی دێتەوە بیر!






NICOLE POV :

بە نزیکی هەموو کۆشکەکەم کرد نە کچەکان نە کوڕەکان دیارنەبوون
بیرمکەوتەوە کچەکان لەگەڵ کوڕەکان چوونە دەرەوە
ئێستا جوونگکوک'ـیش لێره نییە.
ڕامکردە دەرەوەی کۆشکەکە بەرەو ماڵی جیمین ڕامکرد زۆر لەدەرگام دا بەڵام نەیکردەوە

نەفرەتم کرد لەژێر لێوم وادیارە ئەویش لەماڵەوه نییە ، پێویسته شتێک بکەم!

بەخێرایی ڕامکردەوە ناوەوەی کۆشکەکە بینیم دەرگای چێشتخانەکە دەخراوە و خزمەتکارەکان بە ترسەوه وەستاون.
نزیک بوومەوە لێیان.

نیڪۆڵ : ئێستا چیبووە بۆچی دەرگاکە داخراوە؟!"لە خزمەتکارێکم پرسی"

خزمەتکار : نازانم ئەوان ئێمەیان خستە دەرەوە تکایە خانمەکەم شتێک بکە خاتوو ئون جو بەتەنیا لە ژوورەوەیە لەگەڵ ئەو پیاوە!"بە ترسەوە ووتی"

برۆکانم گرژ کرد بەخێرایی دەرگای چێشتخانەکەم کردەوه شۆکێکی کەمێک ترسێنەر گرتمی
ئەو هەوڵ دەدات دەستدرێژی بکاتە سەری یان چی؟
بۆچی ئاوا لێی نزیکە؟

نیڪۆڵ : هێی پیاوی پیر دوورکەوە!"بە توڕەیی ووتم"

ئاوەڕی دایەوە بە زەردەخەنەوە لێم نزیک دەبۆوە
ئێستا هیچ شتێک نییە لێرە بیکوژم!

سوو جیۆنگ : بۆچی هاتیتە ژوورەوە کچی جوان گفتوگۆیەکی بچووکم هەبوو!"بە ئاسایی ووتی"

ئون جو : نیڪۆڵ بڕۆ دەرەوە!"بە ئاسایی ووتی"

•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️Where stories live. Discover now