ڪووڪ : بەنەفرەت بیت سیـهـۆنـی خوێڕی!"بە توندی کێشای بە مێزەکە"

ئەڵێڪسا : ئیتر من ئەڕۆم ، زوو زوو ئەگەڕێمەوە سەردانت ئەکەم وە ئەوەش دەزانم هێشتا وەک شێت لە خۆشەویستی من دایت!"زەردەخەنەیەکی کرد و ڕۆیشتە دەرەوە"

ڪووڪ توڕەیەکی زیاتر ئەبوو بەڵام لەبەر ئازاری سەری چیتر ئاگاداری توڕەیەکەی نەما.
دووبارە ئازارەکە هاتەوە توند چاوەکانی داخست دەستی برد بۆ دەرمانەکە چوار دانەی لێخوارد کەمێک باشتر بوو.

جین : تاوەکو کەی بەردەوام ئەبیت لەوەی بە کەلە ڕەقی بژیت؟!"لەناکاو ووتی ڪووڪ کەمێک ڕاچەڵەکی"

ڪووڪ : کەی هاتیە ژوورەوە؟

جین : هەر ئێستا ، کاتێک توند چاوەکانت داخستبوو ، ڪووڪ چەندین جار پێت ئەڵێمەوە ئەو کارە بکە ، خۆم نەشتەرگەریەکە ئەکەم ئەگەر ئاوا بەردەوام بیت ئەوە نەخۆشیەکەت خراپتر ئەبێت.!

ڪووڪ : ئاهـ هیۆنگ تۆش وازناهێنیت ، هەر نەدەبایە تۆم کردبایە دکتۆری خۆم!"بەبێ باکی ووتی و دانیشت لەسەر قەنەفەکە"

جین : ڪووڪ تۆ نەک تەنیا لە ڕووی تەندروستی بەڵکو لە ڕووی دەروونیشەوە ماندووی ، پێویست ناکات کەمێک پشوو بدەیت ئیتر واز لە یاری بەدکار بهێنە کچەکان ئازاد بکە ، وە نەشتەرگەریەکەش بکە!"بە هێمنی قسەکانی ئەکرد بەڵام جوونگکوکی کەلە ڕەق ڕازی نابێت"

ڪووڪ : هیۆنگ نامەوێ بێ ڕێزی بکەم لە بەرامبەرت نامەوێ ئەو نەشتەرگەریە بکەم ئەگەر بمرم با بمرم!"بە جددی قسەکانی کرد ئیتر مانای ئەوەیە کۆتایی قسەکانیتی "

جین : ئیتر ئەوە ئارەزووی خۆتە !

ڪووڪ : ئەمڕۆ مەگەڕێوە هاوسەرەکەت و کوڕەکەشت بابێنە ئێرە ئەمڕۆ ئاهەنگێکی خۆش دەکەین لەگەڵ کوڕەکان!

جین : باشە ئێستا پەیوەندیان پێوە دەکەم!


















ONJO POV :

مێشکم هەزارەها پرسیاری تێدایە ئەسڵەن هیچ لەخۆم تێناگەم
لەلایەک جیمین خیانەتی لێم کرد لەلایەکی تر ئەو مافیایە زیاتر مێشکمی مەشغوڵ کردووە.

نایۆن : بێزاربووم ئیتر ئایا ناتوانین بەو دوو سەد کچە بەسەر ئەوان زڵبین؟!

چایۆنگ : ئەوان چەکیان هەیە ئێمەش هیچمان نییە!"به خەمباری ووتی"

کارینا : کچینە ، من ئەوم دۆزیەوە!

ئون جو : کێت دۆزیەوە؟ نارا ؟

کارینا : نیڪۆڵ'م دۆزیەوه بەڵام ڕووخساریم نەبینی تەنها گوێم لە دەنگی بوو!

نایۆن : ئەو باشبوو؟ ئایا هیچ ئازارێکی هەبوو؟ بۆچی ڕزگارت نەکرد؟"بەخێرایی پرسیارەکانی ئەکرد"

کارینا : لە ژوورێکی کۆشکەکە بەند کرابوو تەنیا لە پشت دەرگاکەوە قسەم لەگەڵی کرد ئەو زۆریش ئەترسا ، تەنیا پێویستە ئەو کلیلەم دەستبکەوێت!

•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️Where stories live. Discover now